یادی جینۆسایدی بارزانیه‌كان كرایه‌وه
جینۆساید 02:26 PM - 2015-08-11.
به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی جیهان و پارێزگاری هه‌ولێرو لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئێواره‌ی رۆژی 10/8/2015 له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌گۆڕستانی ئه‌نفالی بارزانیه‌كان له‌بارزان، مه‌راسیمی یادی 32 ساڵه‌ی جینۆسایدی بارزانیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكردو ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ مارشی ئه‌ی ره‌قیب بێده‌نگیان نواند.
له‌وتاری به‌خێرهاتندا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به‌خێرهاتنی میوانانی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌پرسی كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان كرد له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوو و به‌تاوانێكی دژی مروڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدا. تیشكیشی خسته‌سه‌ر شێوازی ئه‌و تاوانانه‌ی كه زۆربه‌ی له‌كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێكان له‌سنوری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
پاشان وتاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنوری بارزان له‌لایه‌ن رۆڵه‌ی یه‌كێك له‌شه‌هیدان پێشكه‌شكرا، تیایدا وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌ر له‌هێنانه‌وه رووفاتی قوربانیانی ئه‌نفال و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌ئكید كرایه‌وه كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه بپارێزرێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان قوربانی كه‌سوكاره‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن و گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
پاشان په‌یامی كوتله كوردستانیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كورد له‌عیراق خوێنرایه‌وه.
له‌وته‌یه‌كیشدا جه‌عفه‌ر ئیمنیكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌ی به‌گه‌وره‌یی مه‌رگه‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان كرد‌و به‌تاوانێكی مه‌زنی له‌قه‌ڵه‌مدا كه له‌لایه‌ن دڕنده‌ترین رژێم ئه‌نجامدرا. تیشكیشی خسته‌سه‌ر خۆڕاگری و ئازایه‌تی خانه‌واده‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌نفالی بارزانیه‌كان و رایگه‌یاند كه ئه‌وان توانیان دوای ئه‌وه‌ی رژێمی له‌ناوچوو سه‌رجه‌م نێرینه‌كانی لێ جیاكردنه‌وه‌و به‌ره‌و مه‌رگێكی نادیاری بردن، توانیان ئازایانه‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده بكه‌ن و جێگای باوانیان پڕبكه‌نه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدی له‌گرنگی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان كرده‌وه، ده‌ستخۆشیشی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان كرد كه بێ‌وچان كاری له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردووه‌و هیوای خواست زیاتر له‌هه‌وڵدا بێت كاری زیاتر بكات بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانانه.
هه‌روه‌ها مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی پێشكه‌شكرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان
به‌ڕێز نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێزان په‌ڕله‌مانتارو وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان
به‌ڕێزان نوێنه‌رانی پارت و هێزه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
به‌ڕێز كاك محه‌مه‌دی حاجی محمود
كونسڵگه‌رییه‌كانی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
به‌نوێنه‌ره‌یاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كتان ئه‌كه‌ین و سه‌ری ڕێز له‌ئاستی ڕۆحی نه‌مری ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان دائه‌نه‌وێنین. ئه‌مڕۆ 32 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر یه‌كێك له‌تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییه‌كانی فاشیزمی به‌عسی تاوانی قڕكردنی پیاوانی مێرخاسی بارزانی، 32 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌پێی پیلانێكی پێشتر بۆ داڕێژراو ڕژێمی به‌عس له‌ڕێی سوپا‌و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانییه‌وه. به‌چه‌ند شاڵاوێكی له‌سه‌ر یه‌ك 8000 گه‌نج و پیاوی سڤیلی بارزانی له‌خێزانه‌كانیان جودا كرده‌وه‌و ڕه‌شبگیری كردن و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌موویانی قه‌تڵوعام و گۆڕ غه‌ریب كرد، ته‌نها 2 مانگ دوای ئه‌وكاره سه‌دام حسێن مه‌به‌ستی ڕژێمه‌كه‌ی له‌و تاوانه نه‌شارده‌وه‌و به‌ئاشكرا له‌ده‌زگاكانی میدیاوه وتی "ئه‌وانه به‌توندی سزای خۆیان وه‌رگرت و فڕێدرانه دۆزه‌خه‌وه" به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه بێت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تێكڕای ده‌نگ قبوڵی كرد‌و له 12-1-1951 وه كاری پێده‌كرێت، قه‌تڵوعامی بارزانییه‌كان تاوانێكه ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایده‌وه. هه‌رئه‌مه‌شه وایكرد كه شانبه‌شانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و ڕاگواستنی زۆره‌ملێیانه‌ی كوردانی فه‌یلی و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، تاوانی كوشتن و بێسه‌رو شوێنكردنی بارزانییه‌كانیش له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه به‌تاوانی جینۆساید بناسێنرێت.
ئاماده‌بوانی خۆشه‌ویست مێژوو شاهیدی قوربانیدانی بارزانییه‌كانه له شێخ عبدالسلام بارزانییه‌وه هه‌تا مه‌لا مسته‌فای بارزانی نه‌مر كه گیانی خۆیان له‌پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و قوربانیدانی میللـه‌ته‌كه‌یان سپارد. سه‌دان ڕۆڵه‌ی بارزانی گیانی خۆیان به‌ختكرد له‌پێناوی ئه‌م وڵاته‌دا. دوای روخاندنی ڕژێمی به‌عس و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی به‌رزانییه‌كان ئاشكراكران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانی كه ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌و شه‌هیدانه به‌ئامێزی نیشتمانه‌كه‌یان شاد بكات كه به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئاڵۆزی و سه‌ختی ناوچه‌كه هه‌تا ئێستا توانراوه 606 ڕوفات ئه‌نفالكراوی به‌رزانی به‌نیشتمان و كه‌سوكاریان شادبكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌عێراق كه هه‌ر پاش ڕووخان و ده‌ستگیركردنی سه‌رانی به‌عس دامه‌زراو تاوانبارانی كه‌یسه‌كانی كوردانی فه‌یلی و ڕفاندنی به‌رزانییه‌كان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و تاوانی به‌دناوی ئه‌نفاله‌كان به‌تایبه‌تیش تاوانباری سه‌ره‌كی كه عه‌لی كیمیاوی بوو به‌سزای ئادیلانه‌ی خۆی گه‌یاند، به‌ڵام هێشتا مافی شه‌هیدانی ئه‌و كه‌یسانه‌و كه‌سوكاریان زۆر ماوه تا هیچ نه‌بێت كه‌مێك له‌برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكات، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه داوای لێبوردن و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌یه كه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان له‌میانه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و به‌داتاو ژماره‌ی پێویسته‌وه، حكومه‌تی ئیتیحادی له‌هه‌موو ئه‌و زیانه مادی و مه‌عنه‌ویانه ئاگاداركردۆته‌وه كه رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو دژ به‌گه‌له‌كه‌مان، له‌كه‌یسه‌كانی كوردانی فه‌یلی، بارزانییه‌كان، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و ئنجا وێرانكردن و ڕاگواستنی قه‌ڵادزێ و پێنجوێن و سه‌یدسادق و هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا ئه‌نجامیداوه. وه‌زاره‌تمان هه‌رزوو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سكاڵای ئاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق نوری مالكی و وه‌زیری داراییه‌كه‌ی له‌دادگای مه‌ده‌نی هه‌رێم تۆماركرد‌و بڕیاریی كۆتایی دادگاش له‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌هیدان كۆتایی هات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق، ئه‌ركی حكومه‌تی ئیتیحادییه كه موچه‌و ماف و ئیمتیازیاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌ئه‌ستۆبگرێت و مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ربكات.
به‌ڕێزان.. جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌ساڵیادی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌دا داوا له‌ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێت وه‌كو وارسی ده‌وڵه‌تی پێش‌و، كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی قوربانیانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان و قه‌ره‌بوی مادی و مه‌عنه‌وییان بكاته‌وه‌و پێش هه‌رشتێكیش داوای لێبوردن له‌گه‌لی كوردستان بكات، هه‌روه‌ها داوا بكرێت دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌هه‌مان ده‌سه‌ڵات و تواناكانی خۆیه‌وه درێژه به‌كاره‌كانی بدات تا سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی تاوانی له‌مشێوه‌یه‌ش داوا بكرێت حكومه‌تی عێراق واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی ڕۆما بكات و ببێته ئه‌ندام له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڕێزان.. یادی 32 ساڵه‌ی جینۆسایدی بارزانییه‌كان له‌كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه كه مێژوو جارێكی‌تر به‌ڕونی ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه كه ئه‌گه‌رچی تاوانی قه‌تڵوعامی به‌رزانییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عسیه‌كان ئه‌نجامدرا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش دژ به‌كوردانی ئیزیدی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و كریستیانه‌كان و سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستان ده‌كرێت له‌كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ، حه‌ڵاڵكردنی سه‌روماڵ. رفاندنی ژن و ئافره‌ت و به سه‌بایا كردنیان، ئاواره‌كردنی دانیشتووان و تێكوپێكدانی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌زۆر گۆڕینی و ئاین و باوه‌ڕی ئه‌م پێكهاتانه، هیچ نین جگه له‌جینۆسایدێكی تر كه سه‌ره‌ڕای له‌گۆڕنانی به‌عس، دوباره دژ به‌گه‌له‌كه‌مان ئه‌جامده‌درێته‌وه تاوانه‌كانی ئه‌م تاقمه تیرۆرستییه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان تاوانی جینۆسایده كه له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان دژ به‌گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌ر ده‌ستی به‌عسییه‌كان ئه‌نجامدراون. ئه‌گه‌ر دوێنێ به‌عس له‌ڕێی گازی كیمیایی و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵه‌وه قه‌تڵوعامی كوردی كردبێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ داعش له‌ڕێی به‌بارمته‌گرتن و ئنجا كوشتنی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌مان تاوانی قێزه‌ون ئه‌نجامده‌داته‌وه. داعش رووی له‌هه‌ر شوێنێك كردبێت. به‌هه‌مانشێوه‌ی به‌عسییه‌كان شار‌و گوندی وێران و ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی بۆ جێهێشتوین.
له‌یادی سی و دوو ساڵه‌ی جینۆسایدی بارزانیه‌كاندا، هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی قوربانییه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان سڵاو له‌پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستان كه به‌نه‌به‌رده‌كانیان سه‌ری میللـه‌ته‌كه‌مانیان هێنده‌ی تر به‌رزكرده‌وه. هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و له‌م مه‌راسیمه مه‌رگه‌ساتباره‌دا داوا له‌سه‌رجه‌م پارت و هێزه سیاسیه‌كان ئه‌كه‌ین كه به‌سازانی نیشتمانی و دیموكراتیانه هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان به‌یه‌كڕیزی ده‌پارزیرێت.
پاشان چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری و چه‌ند هوزانێك پێشكه‌شكرا كه ته‌عبیر بوو له‌كلتوری ده‌ڤه‌ری بارزان و مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفالی بارزانیه‌كان، وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی شوێنه جیاجیاكانی كوردستان كه به‌ر شاڵاوه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و به‌جلوبه‌رگی سنوره‌كانی خۆیان په‌یامی برایه‌تی و ته‌بایی نه‌ته‌وه‌كانیان پێشكه‌شكرد. كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاونیشتیمانیانم
له‌دێر زه‌مانه‌وه كوردستان لانه‌ی به‌رگری و به‌رخودان و قوربانیدان بووه. هه‌میشه پێكه‌وه ژیان و یه‌كترقبولكردن خه‌سله‌تی سه‌ره‌كیمان بووه. ئه‌مڕۆ ئێمه رۆڵه‌ی (گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، بادینان، هه‌ورامان، كه‌ركوك، ئێزیدی و مه‌سیحی و توركمان و كاكه‌یی و فه‌یلی و بارزانی و هه‌موو كوردستانی)
په‌یاممان ئاشتی و یه‌كرێزی و ته‌بایی و سازانه....
له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدا برا پێشمه‌رگه‌كانمان به‌بێ جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و بیروباوه‌ڕ خوێنیان تێكهه‌لًَ...
هاونیشتیمانیه‌كانم، با چیتر جیاخوازی نه‌كه‌ین، با چیتر پشت له‌یه‌كدی نه‌كه‌ین، وه‌رن براكانم و خوشكه‌كانم با پێكه‌وه ناسنامه‌ی شه‌هیدانمان بگه‌ڕێنه‌وه، با پێكه‌وه روفاتی قوربانیان له‌بیابانه‌كان به‌نیشتمان شادبكه‌ینه‌وه، با پێكه‌وه ژینگه شێواوه‌و پیس و برینداره‌كه‌مان پاككه‌ینه‌وه له‌هه‌موو پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیاوی، له‌ته‌قه‌مه‌نیه‌كان و له‌كونه موشه‌ك و لوغم و له‌جاش و روایژكاره خوفروشه‌كان و له جه‌لاده‌كانی به‌عس...
هاونیشتیمانیانم...
خه‌می تۆ خه‌می هه‌موومانه، هه‌مان ڕژێم و هه‌مان بیرۆكه‌و هه‌مان حكومه‌ت و هه‌مان سه‌ركرده‌و داروده‌سته‌كه‌ی باوكی منیان جینۆساید كرد‌و باوكی تویان كیمیاباران كرد‌و باوكی برایه‌كه‌ی ترمانی ئه‌نفالكرد. ئه‌وانی تریان زینده‌به‌چال كرد، یه‌ك دوژمن بوو مه‌به‌ستیشی سڕینه‌وه‌ی ڕه‌چه‌له‌ك و نه‌ژادی كورد‌و كوردستان بوو. ده‌سا حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان با یه‌كڕیزو یه‌كده‌نگ بین...
تكایه!! تكایه... تكایه... با جینۆسایدێكی تر روونه‌دات.
هاونیشتیمانیانم
دایكی تۆ.. دایكی منه‌و دایكی برایه باوك ئه‌نفالكروه‌كه‌شمانه، دایكی تۆ نیشتمانه‌و خاكه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و بارزانه‌و گه‌رمیانه‌و بادینانه‌و شنگاله‌و هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه...
باوكی شه‌هیدمان بونیادنه‌ری ئازادی ئه‌مڕۆ بوو خوێنی باوكمان به‌فیڕۆ نه‌چوو بابه‌فیڕۆ نه‌چێت.
هاونیشیمانیانم
با شكۆی ئاڵا پیرۆزه‌كه‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه‌و به‌رز ڕاگرین، چونكه سوره‌كه‌ی خوێنی باوكمانه‌و خوێنی شه‌هیدانمانه...
ده‌ستت بێنن با پێكه‌وه كوردستان ئاوه‌دانكه‌ین و سه‌ربه‌خۆیی وڵات ببینین، بۆئه‌وه‌ی باوك و كه‌سوكاری جینۆسایدكراومان پشوو بدات و لێمان خوشبێت و چیتر گله‌یمان لێ نه‌كات.
دواتر تابلۆی سه‌مای پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن تیپی هونه‌ری دهوك ئاماده‌كرابوو پێشكه‌شكرا، پاشان مه‌راسیمی دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕستانی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵگه‌رییه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌سه‌ر گۆڕستانه‌كه دانرا.
PUKmedia راطةياندني وةزارةتي شةهيدان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19