رۆڵی مامۆستا له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا
بیروڕا 05:35 PM - 2015-08-10.
هه‌ر له‌كۆنه‌وه به‌چاوێكی پڕ له‌ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و شكۆدارییه‌وه له‌مامۆستایان روانیوه. چونكه به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كانی مێژوو مامۆستا خاوه‌نی په‌یامێكی زۆر پیرۆز‌و گرنگ بووه. هه‌ر ئه‌م په‌یامه‌شه كه رێز‌و پیرۆزی به‌مامۆستا به‌خشیوه.
میری شاعیرانی عه‌ره‌ب (ئه‌حمه‌د شه‌وقی) كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كورده، له‌ستایش و گه‌وره‌یی مامۆستادا ده‌ڵێت: "هه‌سته بۆ مامۆستا شكۆدارییه.. هێنده‌ی نه‌مابوو كه مامۆستا ببێت به‌پێغه‌مبه‌ر".
مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا مامۆستای كورده. مامۆستا چرایه‌كی هه‌میشه داگیرساوی گه‌شه. تیشكی گه‌شی زانست و زانیاری، به‌نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مڕۆمان ده‌به‌خشێت. خۆرێكی تیشك زێڕینه، رێگا بۆ كه‌سانی تر رووناكده‌كاته‌وه. مامۆستا گۆڵێكی گه‌ش و بۆنخۆشی هه‌میشه به‌هاره، به‌گوڵاوی بۆن و به‌رامه خۆشی زانیاری مه‌ستمان ده‌كات. مامۆستا هه‌نگ ئاسایی له‌جوانترین گوڵزاری گوڵ هه‌مه‌ڕه‌نگدا، شیله‌ی هه‌ڵاڵه‌ی زانست و زانیاری هه‌مه‌چه‌شنه ده‌مژێت و هه‌نگوینی زانست و زانیاریان لێ دروستده‌كات و پێشكه‌شی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی ده‌كات. مامۆستا گرنگترین كۆڵه‌كه‌یه له‌كۆڵه‌كه‌كانی بنیاتنانی تاكی سوودبه‌خش و كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست و به‌خته‌وه‌ردا. مامۆستا گرنگترین كارتێكه‌ره له‌ژیانی ئه‌مڕۆو له‌داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
مامۆستا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌نگاوه‌ری خۆڕاگر‌و كۆڵنه‌ده‌ری گۆڕه‌پانی جه‌نگه، كه به‌چه‌كی بڕوا‌و دڵسۆزی، به‌چه‌كی زانست و زانیاری شه‌ڕی نه‌زانین و دواكه‌وتن ده‌كات. هه‌میشه له‌م شه‌ڕه‌یدا براوه‌و سه‌ركوتووه. مامۆستا، رابه‌ره، پێشه‌نگه، پێشڕه‌وه، به‌خشنده‌یه. مامۆستا، دایكه، باوكه، خوشكه، برایه، دڵسۆزترین هاوڕێیه. مامۆستا چێنه‌ری تۆوی شادی و ئاشتی و به‌خته‌وه‌رییه. هه‌رده‌م گه‌شبین و هیوابه‌خشه. مامۆستا دۆژمنی نه‌زانین و دواكه‌وتنه. هه‌ڵگری ئاڵای گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه. هانده‌ری داهێنان و گۆڕانكاری و تازه‌گه‌رییه. بۆیه چاره‌نووس و داهاتووی هه‌رنه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ده‌ستی مامۆستادایه. چونكه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه مامۆستا به‌ڕاستی و به‌دروستی په‌روه‌رده‌و رێنمایی و ئاڕاسته‌یان ده‌كات و به‌جوانی فێریان ده‌كات و رایانده‌هێنێت. هه‌ر ئه‌م قوتابیانه‌ن كه ده‌بنه سه‌ركرده‌و به‌ڕابه‌رو به‌پێشه‌واو به‌كاربه‌ده‌ست و به‌سیاسه‌تمه‌دار. هه‌موو كاروبارێكی كوردستان‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
خزمه‌ت و چالاكی مامۆستا، ته‌نها له‌ناو پۆل و قوتابخانه‌دا نییه، مامۆستا رۆڵێكی گرنگی له‌گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵدا هه‌یه. مامۆستا جۆكه‌رێكه‌و له‌هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشان و ژیاندا رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه. ئه‌وه مامۆستایه كه ئه‌لفوبێی كوردایه‌تی و كوردستانپه‌روه‌ری فێری قوتابییه‌كانی ده‌كات. فێریان ده‌كات كه كوردستانیان خۆشبوێت و پارێزگاری لێبكه‌ن. فێری خوشك و برایی و ته‌بایی و یه‌كێتی و یه‌كڕیزییان ده‌كات. فێری هه‌ره‌وه‌زی و هاوكاری و كاری جوانیان ده‌كات. ئه‌وه مامۆستایه، له‌سه‌ر ئازادی و دیموكراتی و یه‌كسانی قوتابییه‌كانی راده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر شارستانییه‌تی نوێ، به‌داناو زانا‌و داهێنه‌ران و كه‌ڵه‌ناودارانییه‌وه بنازێت. ده‌بێت رۆڵی مامۆستا فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و ئه‌و راستییه له‌به‌رچاوبگرن كه ئه‌م داهێنه‌رو ناودارانه، قه‌رزاری مامۆستان، قوتابی مامۆستا بوونه. ئه‌و فێری كردوون و هانیداون بۆ داهێنان و دۆزینه‌وه. ئه‌و به‌جوانی په‌روه‌رده‌و رێنمایی كردوون. ئه‌و به‌زانست و زانیاری هه‌مه‌چه‌شنه هۆشی زاخاوداون و هیوای پێبه‌خشیون.
له‌داهاتووشدا، هه‌ر داهێنان و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنێك بێته‌ئاراوه. پشكی شێری شانازی بۆ دڵسۆزی و رۆڵ و ماندوبوونی مامۆستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
(یاكس) ده‌ڵێت: "جیهانی به‌یانی. كوڕی مامۆستای ئه‌مڕۆیه"
چی بڵێین. چی بنووسین. گه‌ر به‌نرخترین خه‌ڵاتیش به‌مامۆستا ببه‌خشین. بێگومان هاوتای رۆڵی پیرۆز‌و ماندوبوون و دڵسۆزی مامۆستا ناكه‌نه‌وه. هه‌رهه‌موومان قه‌رزاری چاكه‌و ماندووبوونی مامۆستاین.
مامۆستا به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی زۆر گرنگ و هه‌ستیارو مه‌ترسیداری له‌ئه‌ستۆ گرتووه. گرنگترین و به‌نرخترین سامان و سه‌رمایه‌ی گه‌له‌كه‌مانی له‌به‌رده‌ستدایه. كه منداڵه چاوگه‌شه‌كانی ئه‌مڕۆمانن. هیواو نه‌وه‌ی داهاتووی كوردستان. چونكه مامۆستایه په‌روه‌رده‌یان ده‌كات و بنیاتیان ده‌نێت. بێگومان بنیاتنانی مرۆڤی دروست. زۆر گرانتره له‌دروستكردن و بنیاتنانی كۆشك و ته‌لاری ئاپارتمانی باڵابه‌رز.
وه‌كو ده‌زانین فێركه‌ر (مامۆستا) و فێرخواز (قوتابی) دوو ته‌وری كرداری زانیارین.
مامۆستایان (ئافره‌ت یا پیـاو) رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تیان له‌دروستكردنی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی منداڵاندا هه‌یه. وه‌كو وتمان رۆڵی مامۆستا ته‌نها فێركردن نییه. فێركردن به‌بێ په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست، ناتوانین به‌فێركردن ناوی به‌رین. سوودی فێركردن چییه، گه‌ر منداڵ ته‌نها بخوێنێته‌وه‌و بنووسێت. به‌ڵام نابه‌ڵه‌د بێت و كه‌موكوڕییه‌كی زۆری له‌به‌هاكان و له‌ڕه‌وشته به‌رزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بێت. ئه‌گه‌ر وا پێبگات. ئاكامه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی مامۆستای بێ ئه‌زموون و نابه‌ڵه‌ده له‌ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن. قوتابی له‌زۆربه‌ی ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا، چاولێكه‌ره‌و چاو له‌مامۆستاكه‌ی ده‌كات. بۆیه پێویسته مامۆستا هه‌رده‌م پێشه‌نگێكی نموونه‌یی باش بێت، بۆ قوتابییه‌كانی. دڵسۆزی پیشه‌كه‌ی و قوتابییه‌كانی بێت. وه‌كو منداڵی خۆی یا خوشك و برای خۆی قوتابییه‌كانی بلاوێنێت و به‌دروستی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكات. له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و رێزگرتن و به‌جوانی گفتوگۆكردن و راوێژكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا فێریان بكات و رایانبهێنێت. فێری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری قبوڵكردنیان بكات. وه‌كو ده‌ڵێن گۆڵی گه‌ش و جوانی باخچه. بۆ خزمه‌تكردن و بۆ دڵسۆزی باخچه‌وانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. مامۆستاش باخچه‌وانی زانست و زانیاری و فێركردنه، ساڵ له‌دوای ساڵ نه‌وه‌ی هۆشیارو رۆشنبیر‌و زانست و زانیاری په‌روه‌رو نیشتمانپه‌روه‌رو مرۆڤدۆست پێده‌گه‌یه‌نێت.
به‌تایبه‌تیش (مامۆستای رابه‌ری پۆل) له‌قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیدا، له‌قۆناغی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌و فێركردندا كه ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیدا ده‌مێنێته‌وه. ده‌توانێت به‌هره‌و توانا‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان ده‌ستنیشان بكات. پاڵپشت و هاوكارو هانده‌رو ئاراسته‌كه‌ریان بێت، بۆ گه‌شه‌كردنی توانا‌و به‌هره‌كانیان به‌دروستی و به‌ڕاستی.
له‌ئه‌مڕۆدا له‌سایه‌ی پێشكه‌وتن و داهێنانی نوێی ته‌كنۆلۆژیادا، وه‌كو ته‌له‌فزیۆن و داته‌و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی پێشكه‌وتوو و به‌ده‌یان بابه‌تی تازه. ساڵانه‌ش به‌ده‌رچوونی به‌سه‌دان گۆڤار‌و كتێبی ره‌نگاوڕه‌نگ بۆ منداڵان. كه هه‌ریه‌كه له‌و بابه‌تانه، رۆڵیان هه‌یه له‌فراوانكردنی ئاسۆی خه‌یاڵ و گه‌شه‌كردنی توانای وه‌رگرتنی منداڵاندا. هه‌ریه‌كه له‌و داهێنانانه بوونه به‌مامۆستایه‌كی سوودبه‌خش، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌دروستی و به‌جوانی ئه‌م داهێنانانه به‌كاریانبهێنن، جیهان رۆژ له‌دوای رۆژ له پێشكه‌وتندایه. رۆژ له‌دوای رۆژ داهێنانی سه‌یری ته‌كنۆلۆژیا دێنه‌ئاراوه. رۆژ له‌دوای رۆژ تیۆر‌و بیردۆزی نوێی په‌روه‌رده‌یی دێنه‌ئاراوه. پێویسته په‌روه‌رده‌ش به‌م داهێنانانه‌و گۆڕانكارییانه‌وه ببه‌سترێت. سه‌رده‌م سه‌رده‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵانه. په‌روه‌رده‌ی منداڵان بۆته جێی بایه‌خ و خه‌می هه‌مووان. زۆربه‌ی وڵات پێوه‌ی سه‌رقاڵبوونه. بۆیه له‌ئه‌مڕۆدا، رۆڵی مامۆستا قورس‌تر بووه. چونكه نه منداڵانی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك منداڵانی نه‌وه‌ی سه‌ده‌ی رابردوون، نه خواست و هیواو پێداویستییه‌كانیشیان هه‌مان خواست و هیوایه پێداویستییه‌كانی منداڵانی جارانن. كه‌واته پێویسته مامۆستای ئه‌مڕۆش له‌م ئاسته‌دا تازه‌یه‌دا بێت و ببێت به‌په‌روه‌رده‌كارو فێركارێكی تازه‌ی سه‌رده‌مییانه. راستییه‌كی هاشا هه‌ڵنه‌گریشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پێشكه‌وتن و ئه‌م هه‌موو داهێنانانه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا. تا ئه‌مڕۆش رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستا نزم و كاڵ نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو تا بێت پێویستییه‌كی زیاتریان به‌مامۆستایان هه‌یه. چونكه رۆڵی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی له‌بنیاتنانی ئه‌قڵ و هۆشی منداڵاندا، له‌چاندنی ئاراسته‌كان و نه‌ریته‌كاندا، له‌ئه‌ستۆی مامۆستادایه. هه‌رچه‌نده هۆیه‌كانی فێركردن پێشبكه‌ون. به‌ڵام ناتوانن جێی مامۆستا بگرنه‌وه یا بتوانن رۆڵی ئه‌و ببینن.
ده‌بێت ئه‌م راستییه‌ش بخه‌ینه به‌رچاو، هه‌رچه‌ند مامۆستا به‌تواناو لێهاتووش بێت، ناتوانین ئه‌وه بڵێین، كه مامۆستا گه‌یشتۆته لوتكه‌ی شاره‌زایی و توانا‌و زانیاری، هیچ پێویستییه‌كی تازه‌ی به‌ڕاهێنان و وه‌رگرتن و به‌دواداچوون نه‌ماوه. به‌ڵكو هه‌میشه پێویستی به‌دواداچوون هه‌یه‌و، هه‌رده‌م پێویستی به‌وه‌رگرتنی زانست و زانیاری و رۆشنبیری زیاتر‌و زیاتر هه‌یه. پێویسته نه‌چه‌قی و ئاگای له‌شاره‌زایی و بیردۆزه تازه‌كانی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی تازه هه‌بێت. به‌تایبه‌تیش له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆیدا، كه كاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنه. بۆیه پێویسته ئاستی خوێندنی مامۆستایان به‌رزتر بكرێته‌وه، له‌ئاستی (په‌یمانگاوه) بگۆڕێت بۆ ئاستی (زانكۆ)، پێویسته مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیش ده‌رچووی زانكۆكان بێت و بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسیان هه‌بێت. ساڵانه‌ش كۆرسی تایبه‌تی راهێنانیان و شاره‌زایی تازه بۆ مامۆستایان بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ مامۆستایانی تازه‌ی كه‌م ئه‌زموون و كه‌م شاره‌زای بواری په‌روه‌رده‌و رێبازه سه‌ركه‌وتووه‌كانی فێركردنی بابه‌ته‌كانی وانه‌كان. بۆئه‌وه‌ی كادیرانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی به‌توانا پێبگه‌یه‌نن. كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ربه‌رن و دانه‌مێنن. له‌ئاستی به‌دیهێنانی پێویستی و هیواو ئامه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆو داهاتوودای گه‌له‌كه‌مان بن.
له‌ئه‌مڕۆدا، راده‌ی پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كان و كۆمه‌ڵگاكان، به‌وه ده‌پێورێت كه تا چه‌ند ئه‌و نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگایانه، بایه‌خیان به‌پێشكه‌وتن و به‌یاساو به‌په‌یڕه‌و و پروگرامی پێشكه‌وتووی په‌روه‌رده‌ی منداڵانیان داون. تا له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و تازه‌گه‌رییه‌كان و داهێنانه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێن. (جوبران خه‌لیل جوبران) ده‌ڵێت: "نیشتمان له‌سه‌ر ئه‌ستۆی سێ كه‌سدا بنیات ده‌نرێت: جووتیارێك خواردنی ده‌داتێ. سه‌ربازێك ده‌یپارێزێت. مامۆستایه‌كیش په‌روه‌رده‌ی ده‌كات".
لێره‌دا ئه‌رك و رۆڵی كاریگه‌ری مامۆستایانی (باخچه‌ی ساوایان) له‌به‌رچاو ده‌گرین، كه به‌تایبه‌تی به‌خوشكان سپێرراون و به (داده‌كان) ناوده‌برێن، هۆی پێسپاردنی ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌ش به‌خوشكان. له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌ن، چونكه به‌سۆزو دڵنه‌رم و نه‌رمونیان و میهره‌بانن. لێو به‌خه‌نده‌و رووگه‌شن. زمان شیرینن. كه له‌لای پیاوان ئه‌م تایبه‌تمه‌دیانه به‌و راده‌یه نین. داده‌كان تا راده‌یه‌كی باش ده‌توانن جێی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی دایكان بگرنه‌وه. بێگومان ته‌مه‌نی قۆناغی (باخچه‌ی ساوایان) گرنگترین و هه‌ستیارترین قۆناغه له‌ژیانی منداڵییه‌تیدا. كه به‌شی هه‌ره‌زۆری خه‌سڵه‌ته‌كانی كه‌سێتی مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا دروستده‌بن. بۆیه ئه‌م قۆناغه، به‌قۆناغی دروستبوونی كه‌سێتی مرۆڤ ناوزه‌ند ده‌كرێت. ئه‌و مامۆستا‌و دادانه‌ی كه له (باخچه‌كانی ساوایان)ی زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانیان پێده‌سپێرن، له‌ئاستێكی به‌رزی زانیاری و شاره‌زایی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و سۆزداری و ئه‌كادیمیدان.
وه‌كو پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی (داده‌كان)ی باخچه‌كانی ساوایان، كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی و ئاستی په‌روه‌رده‌یی و زانستی و رۆشنبیری هه‌ن، كه پێویستن له‌داده‌كان و له‌مامۆستایانی باخچه‌كانی ساوایاندا هه‌بن، چونكه داده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شداری خێزان ده‌كه‌ن، له‌دانانی بناغه‌ی ده‌روونی و زانستی مرۆڤدا. كه منداڵانی ئه‌مڕۆمانن و هیوای داهاتووی گه‌له‌كه‌مانن.
رۆڵی (داده‌كان) ته‌نها فێركردن و گه‌یاندنی زانست و زانیاری نییه به‌منداڵان، به‌شێوه‌ی ته‌ڵقین ئاسایی، به‌ڵكو رۆڵێكی زۆر هه‌ستیارو گرنگیان له‌ئه‌ستۆدایه. به‌ر له‌هه‌موو شتێك، پێویسته به‌سۆزو خۆشه‌ویستییه‌كی راستی دایكانه‌وه، ره‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵانی باخچه‌كه‌یدا بكه‌ن. چونكه ئه‌و منداڵانه له‌قۆناغێكی هه‌ستیاری ژیانیاندا، دایكیان و ماڵیان به‌جێده‌هێڵن. هه‌روه‌ها پێویسته داده‌كان رۆڵێكی سه‌ره‌كییان له‌كاری په‌روه‌رده‌ییدا هه‌بێت. چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ منداڵاندا تێكه‌ڵده‌بن و ئه‌رك و كاری سه‌ره‌كیشیان په‌روه‌رده‌كردنی دروست وفێركردن و ئاڕاسته‌كردنی راسته. منداڵانیش چاو له‌كاره‌كان و له‌ڕه‌فتاره‌كان و له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن. كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ژیانی ئه‌مڕۆو له‌داهاتوویاندا ده‌بێت.
داده‌كان ده‌توانن توانا‌و به‌هره‌و ئاره‌زوو و حه‌زی منداڵانی باخچه‌كه‌یان دیاریبكه‌ن و توانا‌و به‌هره‌و ئاره‌زووه‌كانیان بقۆزنه‌وه‌و به‌ڕاستی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن و به‌جوانیش ئاراسته‌یان بكه‌ن. هانده‌ریان بن بۆ گه‌شه‌كردنی به‌هره‌و تواناكانیان.
مامۆستا دڵسۆزه‌كان، داده خۆشه‌ویسته‌كان. منداڵان ئه‌مانه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ن و به‌ئێوه سپێرراون. چاره‌نووسیان له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه. هه‌رگیز نابێت پشتگۆیان بخه‌ن. به‌ڵكو به‌ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزییه‌وه په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، به‌زانست و زانیاری هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی به‌سوود، زاخاوی بیر‌و هۆشیان بده‌ن. به‌تایبه‌تیش له‌م سه‌رده‌مه چاره‌نووسازه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا، كه له‌گه‌لێ لاوه دوژمنانی كورد‌و كوردستان، پیسترین و گڵاوترین پیلان له‌دژی هیواو خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گێڕن و هه‌ڕه‌شه له‌داهاتووی كورد‌و كوردستان ده‌كه‌ن. به‌ڵام گه‌شبین و دڵنیاین كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌ی كوردی خۆڕاگر‌و كۆڵنده‌ر ده‌بێت.
مامۆستایان، داده‌كان، ئه‌ی پێشمه‌رگه دلێرو دڵسۆزه‌كانی گۆڕه‌پانی په‌روه‌رده‌و فێركردن. ئێوه‌ن ئایندی كورد‌و كوردستان دیاریده‌كه‌ن. بڕوا‌و هیوامان پێتانه كه ئێوه‌ی دڵسۆز، هه‌رگیز درێغی ناكه‌ن و به‌ئه‌وپه‌ڕی تواناتانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌تان.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه تا ئه‌مڕۆش له‌كوردستاندا وه‌كو پێویست ئاورێكی ئه‌رێنی له‌مامۆستایان نه‌دراوه‌ته‌وه‌و رۆڵی گرنگ و پیرۆز‌و هه‌ستیاریان له‌به‌رچاو نه‌گرتوون. به‌تایبه‌تیش (باری دارایی) مامۆستایان له‌ئاستێكی خراپ و نزمدایه‌و ناتوانن وه‌كو پێویست به‌جلوبه‌رگێكی جوانه‌وه له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانیدا ده‌ربكه‌ون. به‌ڵام مووچه‌كه‌می یا بێ مووچه‌یی، له‌دڵسۆزیی مامۆستایانیان كه‌منه‌كردوونه‌ته‌وه.
مامۆستاكان، ئه‌ی هه‌ڵگرانی پیرۆزترین په‌یام، ئێوه‌ن شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی نه‌زانینتان گۆڕی به‌ڕۆژی رووناكی زانیاری. ئێوه‌ن هه‌میشه هێمای دڵسۆزی و به‌خشینن. ئێوه‌ن و هه‌ر ئێوه‌ن شایانی ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستی و شكۆدارین.
(فیلۆكـس ئه‌لسـتیری) ده‌ڵێت: "ئه‌وه مامۆستاكانمانن. رێگامان پێشانده‌ده‌ن. تا ژیانێكی باش بژین"
(فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م) كه یه‌كه‌مین شای عێراق بوو ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر نه‌بوومایه به شا. ده‌بووم به‌مامۆستا"
(لیۆناردۆ داڤنشی)ش ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له‌مامۆستكه‌ی زیاتر نه‌بێت. قوتابییه‌كی بێ كه‌ڵكه" مه‌به‌ستی داڤنشی ئه‌وه‌یه كه پێویسته قوتابی سه‌ره‌ڕای ئه‌و زانیاری و شاره‌زاییه‌ی له‌مامۆستاكه‌یه‌وه وه‌ریگرتوون. پێویسته شاره‌زایی و ئه‌زموونی و داهێنانی خۆشی بخاته سه‌ری و له‌مامۆستاكه‌ی زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت.
ره‌زا شوان - نه‌رویج
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدات
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18