riklam

روسیا.. یادی كاره‌ساتی شه‌نگال كرایه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 10:20 AM - 2015-08-09
ویستیان له‌ناومان به‌رن

ویستیان له‌ناومان به‌رن

به‌هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روسیا، رێكخراوی (ده‌نگێ ئێزدیا - روسیا) له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا مه‌راسیمێكی شایسته‌ی بۆ یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی شه‌نگال رێكخست.

سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك راوه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌نگال به‌تایبه‌تی ده‌ستیپێكرد.
دواتر چه‌ندین وتار خوێنرانه‌وه‌، له‌ وتارێكدا د.ئاسۆ شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روسیا وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی هاوخه‌می بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌، رایگه‌یاند: په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش و ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و رفاندنی ژنان و كچانی ئێزدی هه‌رگیز له‌بیر ناكرێن، هیواشی خواست به‌زوویی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال و پاككردنه‌وه‌یان له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش ده‌ستپێكات و خه‌ڵكی كوردپه‌روه‌ری شه‌نگال بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا زازا كه‌له‌شۆڤ سه‌رۆكی ده‌نگێ ئێزدیا – روسیا وتی: ساڵێك پێش ئێستا دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌ناوی داعش به‌ داگیركردنی شه‌نگال و شه‌هیدكردنی هه‌زاران له‌ خه‌ڵكی بێتاون و رفاندنی ژنان و كچان، ویستیان له‌ناومان به‌رن، هه‌رچه‌نده‌ قوربانی زۆردرا، به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌ی دوژمنانیش ده‌بێ له‌گۆڕ بنرێ بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كریزی و یه‌كبوونی به‌پێویستزانی.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket