رۆڵی مام و پابه‌ندێتی به‌ڕێبازه‌كه‌یه‌وه
ریپۆرتاژ 02:14 PM - 2015-08-06رۆڵی مام و پابه‌ندێتی به‌ڕێبازه‌كه‌یه‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌فته‌ی چڕبوونه‌وه‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو له گه‌ڵ دۆست‌و هه‌ڤاڵان‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و عیراقدا كه هه‌موویان ته‌ئكید له‌سه‌ر رۆڵی سه‌نگین‌و گه‌وره‌ی مام جه‌لال له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات‌دا ده‌كه‌نه‌وه‌و خوازیارن هاوشانی چاكتربوونی ره‌وشی ته‌ندروستییان، كه ژماره‌ی دیداره‌كانی، یه‌ك له ئاماژه‌كانی ئه‌وه‌ن، هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و عیراق له‌سه‌ر رێباز‌و ره‌وتی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌گبیر له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی سازان بكه‌ن، هه‌م بۆ كێشه‌كانی كوردستان‌و هه‌م بۆ په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ به‌غداو په‌یوه‌ندیی به‌غداش له نێوان پێكهاته‌كان‌و له‌به‌ره‌نگاریی تیرۆر‌و وه‌تاق خستنیدا.
نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی راست‌و ره‌وانی بۆ داڕشتین
تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیاش له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان‌و تائێستا بنبه‌ست بوون له گه‌یشتنه سازان، كۆمێنت‌و سه‌رنجه‌كانیان له سه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌كی مام جه‌لال-ه، كه هه‌وادارانی یه‌كێتی‌و رێبازی مام له فه‌یسبووك‌و تویته‌ردا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. كۆمێنتی سۆشیال میدیا له سه‌ر وێنه‌كان نیشانه‌ی خۆشحاڵییانه به‌باشی ته‌ندروستیی مام جه‌لال‌و ئه‌م سه‌رنجانه‌ش به‌خواست‌و هیوای ته‌مه‌ن درێژی‌و ساغله‌می یه‌كجاره‌كی مام جه‌لال-ه‌وه گرێ ده‌ده‌ن. كۆمێنته‌كان وه‌ك لێدوان‌و ته‌مه‌ننای میوانه سیاسییه‌كانی ده‌باشانه كه هه‌موویان رۆژگاره زێڕینه‌كانی سیاسه‌تی مام جه‌لال به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، یان وه‌كو ئه‌یاد سامه‌ڕایی سه‌رۆكی حزبی ئیسلامی له‌عیراق وتی:(سه‌رۆك مام جه‌لال له عیراقی نوێ‌دا نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی راست‌و ره‌وانی بۆ داڕشتین كه هه‌مووان ده‌توانین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان‌و یه‌كخستنی هه‌وڵ‌و ریزه‌كانمان په‌نای بۆ ببه‌ین‌و سوودی لێوه‌ربگرین).
وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی رۆڵی مام‌و داوای كاركردن له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی
میوانه‌كانی ده‌باشان هه‌مه‌جۆر بوون، جیهانی‌و هه‌رێمایه‌تی، عیراقی‌و كوردستانی، هه‌مووشیان بۆ رۆڵ گێڕانی سه‌رۆك مام جه‌لال له پرسه‌كانی كوردستان‌و عیراقدا به په‌رۆش بوون، له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌میریی یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه سه‌رۆكی وه‌فده باڵاكه‌ی ئێران بوو، رایگه‌یاند: ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك مام جه‌لال قۆناغێكی تایبه‌ت‌و گرنگ بوو، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز‌و خاوه‌ن ئه‌زموون‌و حه‌كیمی وه‌ك جه‌نابیانی گه‌ره‌ك بوو، وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال باوكی سیاسیی عیراقی نوێیه‌و زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵ ده‌كه‌وێت كه‌سایه‌تیی سیاسیی وه‌ك ئێوه له هه‌موو وێستگه‌كاندا سه‌ركه‌وتووبن، بۆیه هه‌میشه له دانیشتن‌و باسه‌كاندا جه‌نابتان وه‌ك نموونه‌ی مامۆستا باس ده‌كه‌ین كه مامۆستامانیت‌و له هه‌ر دانیشتنێكدا ئه‌زموون‌و وانه‌یه‌كت لێ فێربووین، جوامێریی، وه‌فاداری‌و راستگۆیی یه‌كێكن له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه لێته‌وه فێربووین.
ئه‌یاد سامه‌ڕایی سه‌رۆكی حزبی ئیسلامی له‌عیراقیش، وتی: سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بووه‌و توانیویه‌تی ناكۆكییه‌كان به‌سیاسه‌ت‌و ئه‌زموون‌و قاڵبوونه‌وه‌ی خۆی یه‌كلایی‌و چاره‌سه‌ربكرێنه‌وه، وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال فه‌زڵی به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه هه‌یه‌و هیچ كه‌سیش نكوڵی له‌و راستیانه ناكات.
هه‌میشه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌یه
فه‌ره‌یدون سنیرلی ئۆغلو راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه سه‌رۆكی وه‌فده باڵاكه‌ی توركیا بوو، رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی به‌رزنرخاند له‌عیراقی نوێ‌دا، كه سیاسه‌ت‌و روانینه واقیعییه‌كانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی به‌ئاشتی‌و ته‌بایی هه‌م له‌عیراق، هه‌م له‌نێوان ده‌وڵه‌ت‌و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا، زامنی ئۆقره‌یی‌و سه‌قامگیرییه، وتیشی: ئێمه هه‌موو كاتێك ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیتان له‌عیراق له‌به‌رچاوه‌و به‌سه‌رده‌مێكی گرنگی ده‌زانین‌و رۆڵێكی مه‌زنتان بینیوه له‌هه‌موو ئاست‌و بواره‌كاندا.
ئێستاش كه روبه‌ڕوی قۆناغێكی ناسك بووینه‌ته‌وه، پێویستمان به‌ڕێنمایی ئێوه‌یه، ئه‌و ده‌ستكه‌وته سیاسیانه‌شی كه به‌هه‌وڵ‌و بیروبۆچوونی ئێوه هاتوونه‌ته به‌رهه‌م، ئێستا ئێمه سوودی لێ وه‌رده‌گرین‌و بووینه‌ته خاوه‌نی، راشیگه‌یاند: ئێوه رۆڵێكی گرنگتان بینیوه بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپی هاوسه‌نگی له نێو لایه‌نه‌كانی عیراق‌و هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ده‌وڵه‌تاندا، بۆیه ئێمه له به‌ڕێزتانه‌وه فێربووین‌و هه‌وڵه‌كانی ئێوه له‌و بواره‌دا له بیرناكه‌ین‌و ده‌بێت ئه‌و تێڕوانینانه‌تان زیاتر به‌رجه‌سته‌بكرێت.
پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانیش، وتی: سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و لایه‌ن‌و ئایین‌و مه‌زهه‌به‌كانه‌و هانده‌ری گیانی لێبورده‌یی‌و یه‌ك تیمییه له‌دیالۆگ‌و دانوستانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی شانشینی به‌ریتانیاش، وتی: بیرت ده‌كه‌ین، هه‌میشه جێگه‌ی مام جه‌لال هه‌ر دیاره، ئاماژه‌یشیكرد بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌ڕێزیان له چه‌سپاندنی دیموكراسی كه په‌ندو ده‌رسی زۆری هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه.
مژده‌یه‌كی خێر‌و خۆشییه
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه هه‌ر خۆی زۆربوونی دیداره‌كانی مام له‌و هه‌فته‌یه‌دا مژده‌یه‌كی خێر‌و خۆشییه به‌ره‌و چاكتربوونی ته‌ندروستی كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت وه‌كو جارانیش به‌ئه‌رك‌و فه‌رمانی زۆره‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت، سایه‌و ئامۆژگاری‌و كاركردن له سه‌ر رێبازه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی وه‌ك مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی‌و ئه‌زموونێكی شۆڕشگێڕی له كوردایه‌تی‌و له بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی عیراقدا رێگا بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه. وه‌كو د.عه‌لی قه‌ره‌داغی-ش ده‌ڵێت: سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی بینیوه له بنیاتنانی پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ئێستاش پێویستمان به‌و رێبازه‌یه له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
خواست‌و هیواكانی خه‌ڵك كه كۆمێنته‌كانی فه‌یسبووك چه‌ندین نموونه‌ی وای تێدایه، له گه‌ڵ به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و سه‌نگه‌ربه‌ندیی ئه‌مڕۆدا زیاتر ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو حیكمه‌ت‌و ژیری‌و سیاسه‌تی سازان‌و پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره‌كان وه‌ك له فه‌رهه‌نگی كاركردنی مام جه‌لال-دا هه‌بووه، ده‌توانێت كوردستان بخاته‌وه سه‌ر رێی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رج‌و ته‌حه‌ددا تازه‌كان‌و لایه‌نه ناكۆكه‌كانیش خاترجه‌م بكات.
له نه‌خشه‌ڕێی مام جه‌لال-دا
رۆژنامه‌نووس شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مژاره به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له نه‌خشه‌ڕێی مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك براوه‌و دۆڕاو نییه، هه‌مووان براوه ده‌بن‌و هه‌مووان به‌ره‌و سازان هه‌نگاو ده‌نێن. كوردیش یه‌كگرتوو و سه‌رفراز ده‌بێت.
له‌كۆمێنته‌كانی فه‌یسبووكیشدا، زانا عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: ده هه‌سته‌وه نیشتمان پێویستی به‌هه‌وڵ و هیممه‌تی تۆیه ئه‌ی تاكه خه‌مخۆری كوردستان.
مه‌ریوان هابیل-یش ده‌ڵێت: سڵاو له مام، ئێمه‌ی كورد موسڵمانین، خوا موسڵمانی خۆشده‌وێ، ئینشائه‌ڵڵا وه‌ك دیارییه‌كی خۆی مام ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناو سیاسه‌تی كوردی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م وه‌زعه.
رێبه‌ر چۆمانی-ش به‌م شێوه‌یه هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیووه(مامه گیان خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك دێڕی تۆ، ئه‌م گه‌له له‌م قه‌یرانه رزگار ده‌كات، چاوه‌ڕێتین گه‌ل پێویستی پێته).
خه‌لیل عه‌بدوڵڵاش نووسیویه‌تی(سڵاو له مام رابه‌ری كوردایه‌تی هاوچه‌رخ كه به‌دیدو تێڕوانینی نوێ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له‌كایه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی كوردستاندا كرد. دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئـه‌سته‌مه).
هه‌روه‌ها كازم ئه‌لالی نووسیویه‌تی: شكد محتاجین عقلك وعلمك واخلاقك بهالایام الله یشافیك ویعافیك).
Xelatê Xelati-ش نووسیویه‌تی: (خودێ بو كوردینیێ هێزێ ب ده‌تێ، چونكه پشتی چونا وی كوردینی یا وێران دبیت وبه‌ره‌ف براكوژیێ یا دچیت ، خودێ ب پارێزیت و یێت وه‌كی وی ل ناف كوردان زێده بكه‌ت).
ئاسۆ پاشاش ده‌ڵێت: خۆزگه مێژوو یه‌ك تۆز ده‌هاته‌وه دواوه. سه‌لامه‌ت و له‌شساغ بیت مامه گیان.
سه‌فین رواندزی-ش نووسیویه‌تی: سڵاو لۆ مام ... به‌هیوای گوێبیستی ده‌نگه پڕ جۆشه‌كه‌ین.
Nigar Salih نووسیویه‌تی:
xozga yak jare tr agaretawa naw millat bo awae najatman bayit lam hamw keshayai xalki tyaya
شاكر ئه‌حمه‌دیش نووسیویه‌تی: ده‌ی مامه گیان ئه‌مجاره‌ش هه‌سته‌وه سه‌رپێ و یارمه‌تی برات كاك مه‌سعود بده‌و له‌م هه‌موو قه‌یران وكێشه‌یه رزگارمان بكه).
راستی دارتاش ده‌ڵێت: مامه‌گیان له‌دوای خۆت هه‌مووی درۆیه، سه‌ركرده. لێهاتوویی، سیاسه‌ت، خه‌مخۆری، داوێن پاكی، دبلۆماسی.
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18