riklam

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆتایی هات

ی.ن.ک‌‌ 01:07 PM - 2015-08-05
رێز له‌ داوا و خواستی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ده‌گرین

رێز له‌ داوا و خواستی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ده‌گرین

پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5-8-2015 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی له‌شاری سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانی رایگه‌یاند: مه‌كته‌بی سیاسی سووربوونی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئێستای كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیدا نه‌هاتووه‌.

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان درێژه‌ پێبدات له‌پێناو هێنانه‌ ئارای سازانی سیاسی نیشتمانی.

سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی هاووڵاتیانیش عیماد ئه‌حمه‌د وتی: رێز له‌ داوا و خواستی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ده‌گرین و خزمه‌تگوزاریی به‌ مافی ره‌وای خه‌ڵك ده‌زانین و داوا له‌یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی شارو شارۆچكه‌كان ده‌كه‌ین رێز له‌ خواستی خۆپیشانده‌ران بگرن و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی داواكانیان بده‌ن.


PUKmedia گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket