نه‌جمه‌دین كه‌ریم: دۆخی كه‌ركوك له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه زۆر باشتره له رابردوو
چاوپێکەوتن 01:05 PM - 2015-08-05له 2014ه‌وه، بودجه بۆكه‌ركوك نه‌هاتووه
كه‌ركوك له‌هه‌موو شوێنێكی تر كوردستانی تره
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له‌كه‌ركوك هه‌ن، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك.
له 2014ه‌وه، بودجه بۆكه‌ركوك نه‌هاتووه.
پارێزگاری كه‌ركوك به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌ساڵی 2014ه‌وه، بودجه بۆكه‌ركوك نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ كه‌ركوك خه‌مڵێندرابوو بڕه‌كه‌ی تریلیۆنێك‌و دوو سه‌دو په‌نجا ملیار دینار بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌مان هیچی بۆ نه‌هاتوه‌و له‌مساڵیشدا ته‌نیا 14 ملیار دینارمان بۆ هاتووه ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی زیاتر له‌نیو ملیۆن ئاواره هاتوونه‌ته شاره‌كه‌مان، وتیشی: ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌گوشارێكی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌ركوك دروست بێت و ته‌نها قاره‌مانێتی خه‌ڵكی كه‌ركوكه كه‌توانیویانه دۆخه‌كه رابگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هێزی پێشمه‌رگه قوربانی گه‌وره‌یداوه بۆ پاراستنی كه‌ركوك، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناو شار به‌هه‌ماهه‌نگی توانیویانه ئاسایشی ناوشاری كه‌ركوك بپارێزن و خۆشبه‌ختانه له‌و رووه‌وه دۆخی كه‌ركوك زۆر باشتره له‌ڕابردوو.
جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زیی ئیداریی بۆ پارێزگاكان، پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه: ئه‌و هه‌نگاوه كارێكی زۆر باشه‌و هه‌موو پارێزگاكان پێیان خۆشه، ئێمه له‌ئیداره‌ی كه‌ركوك ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه وه‌ربگرین و یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌و له‌وه‌قائیعی عیراقیش بڵاوبۆته‌وه، هیچ پارێزگایه‌ك بێبه‌ش ناكات له‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته، واته ئه‌م یاسایه بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عیراقه جگه له‌هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ڵێت(ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ناو هه‌رێمێكدا نین)، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ركوك له‌وانه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌یگرێته‌وه، دیاره یاساكه‌یان به‌باشی نه‌خوێندۆته‌وه یان لێی تێنه‌گه‌یشتوون، وتیشی: ئێمه له‌ڕۆژی 15/8 -ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته ده‌گرینه ده‌ست‌و وه‌كو پارێزگاكانی تری عیراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك، وتی: پێم خۆشه ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه راسته هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مه خه‌تای خه‌ڵكی كه‌ركوكی تێدا نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه پیلانێكه دژی كه‌ركوك، بۆیه هه‌وڵدراوه هه‌موو كات كۆسپ بخرێته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه(بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی ئیداریی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا دانیشتووین، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش به‌ته‌واوی پاڵپشتی ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بگرینه ده‌ست، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش سه‌ردانیان كردووین و پشتیوانی له‌مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌ن، وتیشی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین كه‌ركوك له‌و مافه‌ی بێبه‌ش بكرێت و هیچ رێگایه‌كی یاسایی نییه كه رێگا بدات به‌به‌غدا یان به‌سره ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رگرێت، به‌ڵام كه‌ركوك وه‌ری نه‌گرێت، ئێمه‌ش به‌پشتیوانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و به‌پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گرینه ده‌ست.
رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد 18%ی تێنه‌په‌ڕاندووه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه (بۆ ئه‌م هه‌نگاوه پشتیوانیی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكمان هه‌یه، هیچ پێكهاته‌یه‌ك نییه نیگه‌ران بێت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، چونكه ئه‌مه ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیدارییه، مه‌سه‌له‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی باری ئابووریی كه‌ركوك چاك بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانه‌و په‌یوه‌ندیی نییه به‌هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه‌وه، كه‌ركوكیش پارێزگایه‌كه ماده‌ی 140 كێشه‌كانی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها من نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه ته‌نها وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی عیراق 1000 كه‌سی دامه‌زراند كه هه‌مووی له‌خه‌ڵكی حه‌ویجه‌و گوند‌و ناوچه‌كه‌ی خۆی بوون‌و هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوكی لێ بێبه‌ش كرد، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و هاوشێوه‌كانی بۆ كه‌ركوك بێت، راشیگه‌یاند: ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌ڕابردوودا هه‌بووه ناكرێت به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بڕوانینه رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كورد له‌پارێزگای كه‌ركوك 18%ی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه له‌خه‌ڵك كراوه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵانه هه‌مووی چاك بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وه‌كو یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی خۆی وه‌ربگرێت به‌پێی رێژه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، نه‌ك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی تر.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
راشیگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك ئێمه رانه‌وه‌ستاوین‌و هه‌وڵمانداوه به‌شێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، پلانی فراوانمان هه‌بوو بۆ كاركردن و پڕۆژه‌یه‌كی زۆرمان هه‌یه كه وه‌ستاون، وتیشی: كوردستانی بوونی كه‌ركوك به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه، هه‌موویان زۆر باش ده‌زانن كه كه‌ركوك كوردستانه‌و شوێنێك هه‌بێت له‌هه‌موو شوێنێك كوردستانی تر بێت، ئه‌وه كه‌ركوكه.
دۆخی ئه‌منی
سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌منی كه‌ركوكیش، پارێزگاری كه‌ركوك وتی: به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌یڵێم كه له‌هاتنی داعشه‌وه تائێستا كه‌ركوك ته‌نها شوێنه شوێنی زۆری له‌داعش گرتووه‌و شوێنی لێ نه‌گیراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ئاسانی ده‌ستمان نه‌كه‌وتووه‌و ئێمه ژماره‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌رمان له‌هه‌موو شوێنێك زیاتره‌و شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه له‌هه‌موو شاروشارۆچكه‌و گوندێكی كوردستانه‌وه هاتوون له‌كه‌ركوك شه‌هیدبوون، كه‌ركوك به‌ته‌نها خۆی نزیكه‌ی 180 شه‌هیدی سه‌نگه‌ری هه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانمان شه‌وو رۆژ ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌ركی سه‌رشانیان زۆر قورسه، ئێستا ئارامییه‌كی باش هه‌یه، هیوادارین به‌رده‌وامی پێ بده‌ین.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19