riklam

پله‌ی گه‌رمای شارێك ده‌گاته‌ 74 پله‌

جیهان 11:45 AM - 2015-08-05
گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان له‌سعودیه‌یه‌

گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان له‌سعودیه‌یه‌

بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووی ئێراندا، ده‌زگا كه‌شناسیه‌كانی ئێران به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تاكو ئاستی فڕن تۆمارده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌ناوچه‌ی به‌نده‌ری ماهشار له‌ باشوری ئێران كه‌ پله‌ی گه‌رما تیایدا بۆ 74 پله‌ به‌رزبوویه‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ئێران بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: بۆیه‌كه‌مجار كه‌شناسی ئێران به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان له‌وڵاته‌كه‌یان تۆماركردوه‌، ئه‌ویش له‌ناوچه‌ی به‌نده‌ر ماهشار له‌ باشوری ئێران ، كه‌ پله‌ی گه‌رما تاكو 74 پله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌ ئاوییه‌كان بۆ 33 پله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌هه‌مان ناوچه‌ پله‌ی گه‌رما به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌رووی 50 پله‌وه‌ بووه‌و به‌رده‌وام رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ بووه‌. 

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌: ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌نداوی فارس و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 110 هه‌زار كه‌سه‌.  

به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان نیه‌ ، به‌ڵكو رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ساڵی 2003 پله‌ی گه‌رما له‌ناوچه‌یه‌كی وڵاتی سعودیه‌ بۆ 81پله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌. 

 

PUKmedia   و ، سامان یاروه‌یس 

سه‌رچاوه‌ / سپۆتینگی روسیا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket