riklam

یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی مه‌خمور شه‌هیدده‌بێت

کوردستان 11:35 AM - 2015-08-05
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی مه‌خمور به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هیدبوو.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5-8-2015 تیرۆرستانی داعش دوو كاتیۆشایان ئاڕاسته‌ی قه‌زای مه‌خمور كرد به‌و هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌و كاتیۆشیایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ئاڕسته‌ی قه‌زای مه‌خمور كرا به‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك كه‌وت له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌سی ماڵه‌كه‌و منداڵێكی دراوسێیان برینداربوون.

وتیشی: به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌ناوی (هه‌تاو ئیبراهیم) كه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان 17 بۆ 18 ساڵانیدایه‌ شه‌هیدبوو.

 

داعش به‌ كاتیۆشا هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر مه‌خمور




PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket