riklam

داوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دژ به‌حكومه‌تی توركیا ده‌كرێت

کوردستان 11:30 AM - 2015-08-05
توركیا پێوه‌ره‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی به‌زاندوه‌

توركیا پێوه‌ره‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی به‌زاندوه‌

یاساناسان و مافپه‌روه‌ران داوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت  دژ به‌ بۆردومانه‌كانی حكومه‌تی توركیا ،  له‌هه‌رێمی كوردستان.

سه‌ردار هه‌ركی سه‌رۆكی هزری یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: ده‌بێت حكومه‌تی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر  پاراستنی مافی هاووڵاتیانی خۆی و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی سكاڵای یاسایی له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی تۆماربكات . 

وتیشی: به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان توركیا سنوری هه‌رێمی به‌زاندوه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بێتاوان و مه‌ده‌نی شه‌هیدكراون، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی توركیا روبه‌ڕووی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌وه‌و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكرێت. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket