riklam

لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدیدا

جینۆساید‌‌ 11:18 AM - 2015-08-05
لەلایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بە رەسمی بناسرێت

لەلایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بە رەسمی بناسرێت

لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدیدا،چۆن ئەم کەیسەبەفەرمی بناسێنین؟


بۆ یەکەمین جار کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژی ١١-١٢-١٩٤٦ بڕیاری ژمارە ٩٦ (١) دەرکردو جینۆسایدی بە تاوانێک دانا لە یاسای نێودەوڵەتیدا. و ئاماژەی بەوەکرد کە جینۆساید نکوڵی کردنە لە مافەکانی تاک و کۆمەڵ و دژی ڕەوشتی یاسا و ئامانج و گیانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و تاوانێکی ھزر و ویژدان ھەژێنەو دەبێتە ھۆی لەدەستدانیێکی گەورەی مرۆڤایەتی. دو ساڵ دواتر کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی ٩-١٢-١٩٤٨بە بڕیاری ژمارە ٢٦٠ ڕێکەوتننامەی بەربەندکردنی جینۆسایدو سزا خستنە سەر تاوانکارانی  لە شاری پاریس دەرکرد و بۆ یەکەمین جار جینۆساید بو بە یاسا. کە ئەم ڕێکەوتننامەیە لە ١٩ بەند پێک ھاتووەو لە ١٢-١-١٩٥٠ وە کاریپێکدەکرێت. ئەم ڕێککەوتننامەیە تا ئێستا ١٤٤ وڵات واژوی پابەندبونی خۆیانیان پێوە کردووە. عێراقیش وەک دەوڵەتێک لە ٢٠-١-١٩٥٩ وە واژوی کردووەو پابەندی خۆی پێوە ڕاگەیاندووە.
ئەم ڕیکەوتننامەیە لە بەندی (٢) دا پێانسەی جینۆسایدی کردووە و دەڵێت: جینۆساید ھەر یەکێکە لەم کردەوانەی خوارەوە بەمەبەستی لە ناوبردنی ھەمو یان بەشێکی کۆمەڵێکی نەتەوەی، یان ڕەگەزی، یان نەژادی یان ئاینی.
ئەو کردەوانەش:
١/کوشتنی ئەندامانی ئەو کۆمەڵە.
٢/ زیانپێگەیاندنی جەستەی و ھزری یان ھۆشی ئەندامانی ئەو کۆمەڵە.
٣/ دانای ئەو کۆمەڵە لە باردۆخێکی سەختدا بە نیازی لە ناوبردنی ھەمو یان بەشێکیان.
٤/ ڕێگریکردن لە منداڵ بون لە ناو ئەندامانی ئەو کۆمەڵەدا.
٥/ ڕاگواستنی منداڵ لە کۆمەڵێکەوە بۆ کۆمەڵێکی تر بەزۆر.
لەم پێناسەوە بۆمان ڕوندەبێتەوە کە تاوانی جینۆساید دەکرێت بە پێنج شێواز ئەنجامبدرێت ھەروەک لە بەندی ٢ دا پێناسە کراوە. ئەوانیش: کوشتن، ئەشکەنجەدان، ناچارکردنی قوربانیان بۆ ژیانێکی ناھەموار، نەزۆک کردنی قوربانیان و ڕاگواستنی منداڵان. واتە لە تاوانی جینۆسایددا دەکرێت کەسیش ڕاستەوخۆ نەکوژرێت، ھەروەک لە بڕگەکانی ٥،٤،٣،٢ ی ئەم بەندەدا ھاتووە. ھە ر لەم پێناسەشەوە ئەوە ڕوندەبێتەوە کە ڕیکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەربەندکردنی جینۆساید و سزا خستنە سەر تاوانکارانی تەنھا چوار کۆمەڵ دەپارێزێت کە ئەوانیش کۆمەڵەکانی: نەتەوەی، ڕەگەزی، نەژادی و ئاینین. بەڵام کۆمەڵەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕیبازی ئاینی....ھتد. نەپاراستووە ئەمەش یەکێکە لەو ڕەخنە قوڵانەی کە تا ھەنوکە ھەیە لەسەر پێناسەی جینۆساید. لەم پێناسەو دیدوو بۆچونانەوە بۆمان دەردەکەوێت کەتاوانه‌كانی گروپی تاوانكاری داعش به‌رامبه‌ر به‌ کوردە ئێزیدی وكه‌مایه‌تییه‌ ئاینیی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاری شه‌نگال, ئه‌و گروپه‌ تاوانكاره‌ تیرۆریستە ده‌ستیان به‌ كوشتن وزیندە بەچاڵکردنی بەشێکی زۆری خه‌ڵكی سڤیلی ئەودەڤەرە دەستپێكردووته‌نها به‌هۆی جیایی نەتەوەو ئاینییانه‌وه‌, ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێكی نێودەوڵەتی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی جینۆسایده‌وه.
بە دوشێوە دەتوانین کار بکەین بۆ بە فەرمی ناسنادن و بە نێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی کوردەئێزیدەکان ئەوانیش لەسەر ئاستی ناوخۆی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی : ھەرچی سەبارەت بە ئاستی ناوخۆییە : دەبێت ئەو وڵاتەی جینۆسایدەکەی ئەنجامداوە تاوانەکانی بە جینۆساید بناسێنێت. ئەم ئەرکەش بەشێوەیەکی سەرەکیش دەکەوێتەسەردامودەزگا تایبەتمەندیەکانی حکوموتی هەرێمی کوردستان بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەتاوانکاریەکان هەرچی زوە پەلەبکرێت به‌به‌ڵگه‌نامه‌یی كردنیان و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی پێشوتر له‌ سه‌ده‌كانی رابردوو كه‌ به‌ ناوی ئاین‌ونەتەوەوە كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوردە ئێزیدیه‌كان بزر نه‌بن، ئەرکی دوەمیش دەکەوەێتەسەرشانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی کە پێشترچوار کەیسی گرنگی بە جینۆساید ناساندووە وەک کەیسەکانی: ئەنفال، ئەنفالی کوردی فەیلی، نێرینە بارزانییەکان و کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەن..
لەگەڵ ئەوەی سەرۆکایەتیەکانی عێراق و کوردستانیش ئەو تاوانانەی بە جینۆساید ناساندووە کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدراون دژ بە کورد. بەڵام دەبێت به‌شداربووانی ئه‌وتاوانانه‌ی ئەم دواییەی کەبەرانبەر بەکوردە ئێزیدیەکان کرا دیاریبكرێن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن و لەنێوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابە جاش وخۆفرۆش لەقەڵەم دەدرێن به‌ تاوانی به‌شداری کردنیان له‌ جینۆسایدکردن و کوشتاری بەکۆمەڵی کوردە ئێزیدیەکان به‌ پێی یاساكانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی سزا بدرێن کەلە مادە "٤ "یاسای تیرۆر ئاماژەی پێکراوە. ھەرچی سەبارەت بە ئاستی نێودەوڵەتیە : دەکرێت لەلایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بەفەرمی بناسرێت. سەبارەت بە دەوڵەت بە چەند شێوازێک دەبێت تاوانەکە لەسەر جوگرافیای ئەو ڕویدابێت، یان دەبێ تاوانبارەکان ڕەگەزنامەی ئەو دەوڵەتانەیان هەڵگرتبێت ، یان ئەگەر ھاتو تاوانبارەکان ھەڵھاتن بۆ ھەر وڵاتێکی تر ئەوا ئەو وڵاتە ناتوانێت مافی پەنابەریان پێبدات و چونکە تاوانی نێودەوڵەتی پەیوەندی بە ئاسایش و ئاشتی جیھانییەوە ھەیەو دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە لە بری جیھان بیبورێت و پەنای تاوانباران بدات ، دەکرێت ئێمەی کوردیش هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە چر بکەینەوە کەئەو کارە تاوانکاریەی لەسەر کوردە ئێزیدیەکان ئەنجام دراوە بەجینۆساید بیناسێنین هەر وەک چۆن ھۆلۆکۆست کە لە شانزە دەوڵەتدا ناسێنراوەو ھەر ھاووڵاتییەکی ئەو وڵاتانەش نکوڵی لە ھۆلۆکوست بکات ئەوا ڕوبەڕوی سزای دارای و بەندکردن دەبنەوە ، لەئێستادا وەزعە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەمان لەدەست نەچیت و ئەم هەلە بقۆزینەوە بۆبە جینۆساید ناساندنی کورد بەگشتی ووەکوردە ئێزیدەکان بەتایبەتی ئەرکی نەتەوەیی ونیشتیمانی ئەم قۆناغەیە.
تاوانه‌كانی گروپی تاوانكاری داعش به‌رامبه‌ر به‌ کوردە ئێزیدی وكه‌مایه‌تییه‌ ئاینیی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شاری شه‌نگال, ئه‌و گروپه‌ تاوانكاره‌ تیرۆریستە ده‌ستیان به‌ كوشتن وزیندە بەچاڵکردنی بەشێکی زۆری خه‌ڵكی سڤیلی ئەودەڤەرە دەستپێكردووته‌نها به‌هۆی جیایی نەتەوەو ئاینییانه‌وه‌, ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو پێوه‌رێكی نێودەوڵەتی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی جینۆسایده‌وه‌ .
بە دوشێوە دەتوانین کار بکەین بۆ بە فەرمی ناسنادن و بە نێودەوڵەتیکردنی جینۆسایدی کوردەئێزیدەکان ئەوانیش لەسەر ئاستی ناوخۆی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی : ھەرچی سەبارەت بە ئاستی ناوخۆییە : دەبێت ئەو وڵاتەی جینۆسایدەکەی ئەنجامداوە تاوانەکانی بە جینۆساید بناسێنێت. ئەم ئەرکەش بەشێوەیەکی سەرەکیش دەکەوێتەسەردامودەزگا تایبەتمەندیەکانی حکوموتی هەرێمی کوردستان بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەتاوانکاریەکان هەرچی زوە پەلەبکرێت به‌به‌ڵگه‌نامه‌یی كردنیان و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی پێشوتر له‌ سه‌ده‌كانی رابردوو كه‌ به‌ ناوی ئاین‌ونەتەوەوە كراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کوردە ئێزیدیه‌كان بزر نه‌بن، ئەرکی دوەمیش دەکەوەێتەسەرشانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی کە پێشترچوار کەیسی گرنگی بە جینۆساید ناساندووە وەک کەیسەکانی: ئەنفال، ئەنفالی کوردی فەیلی، نێرینە بارزانییەکان و کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەن.
لەگەڵ ئەوەی سەرۆکایەتیەکانی عێراق و کوردستانیش ئەو تاوانانەنی بە جینۆساید ناساندووە کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنجامدراون دژ بە کورد. بەڵام دەبێت به‌شداربووانی ئه‌وتاوانانه‌ی ئەم دواییەی کەبەرانبەر بەکوردە ئێزیدیەکان کرا دیاریبكرێن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانن و لەنێوکۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابە جاش وخۆفرۆش لەقەڵەم دەدرێن به‌ تاوانی به‌شداری کردنیان له‌ جینۆسایدکردن و کوشتاری بەکۆمەڵی کوردە ئێزیدیەکان به‌ پێی یاساكانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی سزا بدرێن کەلە مادە "٤ "یاسای تیرۆر ئاماژەی پێکراوە. ھەرچی سەبارەت بە ئاستی نێودەوڵەتیە : دەکرێت لەلایەن دەوڵەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بەفەرمی بناسرێت. سەبارەت بە دەوڵەت بە چەند شێوازێک دەبێت تاوانەکە لەسەر جوگرافیای ئەو ڕویدابێت، یان دەبێ تاوانبارەکان ڕەگەزنامەی ئەو دەوڵەتانەیان هەڵگرتبێت ، یان ئەگەر ھاتو تاوانبارەکان ھەڵھاتن بۆ ھەر وڵاتێکی تر ئەوا ئەو وڵاتە ناتوانێت مافی پەنابەریان پێبدات و چونکە تاوانی نێودەوڵەتی پەیوەندی بە ئاسایش و ئاشتی جیھانییەوە ھەیەو دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە لە بری جیھان بیبورێت و پەنای تاوانباران بدات ، دەکرێت ئێمەی کوردیش هەمو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە چر بکەینەوە کەئەو کارە تاوانکاریەی لەسەر کوردە ئێزیدیەکان ئەنجام دراوە بەجینۆساید بیناسێنین هەر وەک چۆن ھۆلۆکۆست کە لە شانزە دەوڵەتدا ناسێنراوەو ھەر ھاووڵاتییەکی ئەو وڵاتانەش نکوڵی لە ھۆلۆکوست بکات ئەوا ڕوبەڕوی سزای دارای و بەندکردن دەبنەوە ، لەئێستادا وەزعە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەمان لەدەست نەچیت و ئەم هەلە بقۆزینەوە بۆبە جینۆساید ناساندنی کورد بەگشتی وکوردە ئێزیدەکان بەتایبەتی ئەرکی نەتەوەیی ونیشتیمانی ئەم قۆناغەیە.


پارێزەر/ لوقمان مستەفا صالح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket