riklam

سلێمانی‌..پیاوێك ژنه‌كه‌ی‌ ده‌كوژێت و كچه‌كه‌شی بریندارده‌كات

کوردستان 11:10 AM - 2015-08-05
به‌ وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌ی هه‌بووه‌

به‌ وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌ی هه‌بووه‌

شه‌وی‌ رابردوو 4-8-2015 له‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ پیاوێك به‌ گوللـه‌ ژنه‌كه‌ی‌ خۆی ده‌كوژێت و كچه‌كه‌شی‌ بریندارده‌كات.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی‌ رابردوو سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و پیاوێك به‌ چه‌كی ده‌مانچه‌ چه‌ند گوللـه‌یه‌ك ده‌نێت به‌ خێزانه‌كه‌یه‌وه‌و پاشان كچه‌كه‌شی بریندارده‌كات.

وتیشی: رووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ گرده‌بڕاوه‌كه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، روویداوه‌و دوای ده‌ستگیركردنیشی تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌تاوه‌نه‌كه‌یدا ناوه‌.

راشیگه‌یاند: ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوی‌ (ز. ق. م) ه‌ ‌و ته‌مه‌نی‌ 53 ساڵانه‌ ‌و مێرده‌كه‌شی‌ كه‌ ته‌قه‌ی‌ لێكردووه‌ ناوی‌ (ع. ك. ش) ه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: ‌ شه‌وی‌ رابردوو‌ پۆلیس نه‌یتوانی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكات، به‌ڵام به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ تاوانباره‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

جێی باسه‌، به‌ وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ كێشه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌ی هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket