riklam

داعش به‌ كاتیۆشا هێرشده‌كاته‌وه‌ سه‌ر مه‌خمور

کوردستان 10:42 AM - 2015-08-05
سێ كه‌س برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌

سێ كه‌س برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌

به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-8-2015 تیرۆرستانی داعش دوو كاتیۆشایان ئاڕاسته‌ی قه‌زای مه‌خموركردو له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان منداڵه‌.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌پرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش دوو كاتیۆشایان ئاڕاسته‌ی قه‌زای مه‌خموركرد.

وتیشی: یه‌كێك له‌و كاتیۆشیایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی مه‌خمور كرا به‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌ك كه‌وت به‌ناوی (ئیبراهیم زه‌علان) دوو منداڵی برینداربوون هاوكات منداڵێكی بچوكیش كه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ئه‌و هاووڵاتیه‌دا یاری ده‌كرد برینداربووه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ كاتیۆشاكه‌ی تر له‌سه‌ر رێگای مه‌خمور كه‌مپی ئاواره‌كانی شێخ رۆسته‌م كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و هیچ زیانێكی نه‌بووه‌.

سه‌عات 11:30ی پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ 4-8- 2015  تیرۆرستانی داعش هه‌شت كاتیۆشایان ئاڕاسته‌ی مه‌خمور كردو هیچ زیانیێكی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket