riklam

وه‌فدێكی هه‌ده‌په‌ به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وت

کوردستان 10:30 AM - 2015-08-05
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی زارگه‌ڵی

به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی زارگه‌ڵی

به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-8-2015 وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌ره‌و بناری قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وت.


دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌فدێكی هه‌ده‌په‌ گه‌یشتنه‌ باشوری كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌فده‌ به‌ره‌و بناری قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتن.

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌ده‌په‌ بۆ بناری قه‌ندیل بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گوندی زارگه‌ڵی كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ رۆژی 1-8-2015 دا  10 هاووڵاتی ئه‌و گونده‌ شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون كه‌ تیایاندا ژن و منداڵ هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ وه‌فده‌كه‌ له‌  په‌رله‌مانتاران (عوسمان بایده‌میر، قه‌دری یه‌ڵدرم، هودا کایاو نه‌زمی گیور جێگری هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌ په) پێكهاتووه‌.

پێشتر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی زارگه‌ڵی وه‌فدێك ده‌نێرنه‌ بناری قه‌ندیل.

ئاشكراشیكرد كه‌ به‌م زووانه‌ پارته‌كه‌یان له‌ گوندی زاڕگه‌ڵی كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها داواشی له‌ حكومه‌تی توركیا كرد وه‌فدێك بنێرێته‌ قه‌ندیل بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی توركیا له‌ گوندی زارگه‌ڵی روویدا.

دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بڕیاره‌ وه‌فده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ راپۆرتێك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی توركیاو لایه‌نه‌  په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات.

PUKmedia هۆزان فاتیح‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket