riklam

پۆتین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌ردۆگان ده‌كات

جیهان 10:10 AM - 2015-08-05
ئه‌ردۆگان هاوكاری داعشده‌كات

ئه‌ردۆگان هاوكاری داعشده‌كات

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، فلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا ،باڵوێزی توركیای له‌وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت كردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌ ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كردوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست وه‌ردانه‌ كاروباری سوریا.

مۆسكۆ تایمز له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: فلادیمێر پۆتین به‌ باڵوێزی توركیای راگه‌یاندوه‌، گه‌ر بێتوو توركیا ده‌ست له‌هاوكاریكردنی داعش  له‌ناو خاكی سوریا هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماتیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵده‌په‌سێرێت ، یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌پچڕێنێت . 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: پۆتین دوو سه‌عات له‌گه‌ڵ باڵوێزی توركیا له‌روسیا گفتوگۆیكردوه‌و به‌توڕه‌ییه‌وه‌ پێی وتووه‌" به‌ دیكتاتۆره‌كه‌ت بڵێ گه‌ر بێتوو له‌هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌هاوكاری داعش له‌ سوریا به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وه‌ ستالینگرادێكی گه‌وره‌ بۆ ئه‌ردۆگان دروست ده‌كه‌ین". 

هاوكات پۆتین جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌ردۆگان پیاوێكی دووڕووه‌ ، له‌لایه‌كه‌وه‌ باس له‌ دیموكراسی ده‌كات و به‌رگری له‌ ئیخوانه‌كانی میسر ده‌كات و باسله‌وه‌شده‌كات كه‌ كوده‌تایان به‌رامبه‌ر كراوه‌، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هاوكاری تیرۆرستانی داعش ده‌كات له‌ناو خاكی سوریا . 

له‌دواوته‌كانیدا پۆتین به‌ باڵوێزی توركیایی وتووه‌: روسیا هه‌رگیز ده‌ست له‌هاوكاری و پشتیوانی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵناگرێت . 

 

PUKmedia  و ، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket