riklam

دوو تۆڕی تیرۆرستی له‌ تونس ده‌ستگیرده‌كرێن

جیهان 09:41 AM - 2015-08-05
 راده‌ستی دادگای ئه‌و وڵاته‌ كراون

راده‌ستی دادگای ئه‌و وڵاته‌ كراون

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ دوو تۆڕی تیرۆرستی ده‌ستگیر بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس ئاشكرایكرد كه‌ هێزی دژه‌ تیرۆری ئه‌و وڵاته‌ توانیویانه‌ له‌و دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا دوو تۆڕی تیرۆرستی له‌ (الكاف) و (القیروان) ده‌ستگیر بكه‌ن.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی ده‌ستگیركراوی ئه‌و دوو تۆڕه‌ تیرۆرستییه‌ راده‌ستی دادگای ئه‌و وڵاته‌ كراون.

جێی باسه‌ له‌ ئێستا تونس بووه‌ته‌ شوێنێك بۆ هه‌نارده‌كردنی تیرۆرست بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان.


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket