riklam

بازاڕێكی تر له‌دیاله‌ ته‌قێنرایه‌وه‌

عیراق 08:57 AM - 2015-08-05
كوژراو بریندار هه‌یه‌

كوژراو بریندار هه‌یه‌

شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوبازاڕێكدا له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌ 23 هاووڵاتی شه‌هیدوبرینداربوون . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیایی راگه‌یاندوه‌: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوبازاڕێكی میللی له‌ قه‌زای به‌له‌دروز  له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه‌ شه‌ش كه‌سكوژراون و 17ی تریش برینداربوون. 

 

ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌ له‌ دیاله‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بازاڕی ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد له‌ باشوری دیاله‌ ته‌قێنرایه‌وه‌و زیاتر له‌ 100 كه‌س شه‌هیدبوون . 

 

PUKmedia   تایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket