riklam

سه‌رۆك كۆمار: خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه‌

عیراق 10:50 PM - 2015-08-04
حكومه‌ت به‌ بایه‌خه‌وه‌ ئاوڕ ده‌داته‌وه‌ له‌ خه‌می هاووڵاتییان

حكومه‌ت به‌ بایه‌خه‌وه‌ ئاوڕ ده‌داته‌وه‌ له‌ خه‌می هاووڵاتییان

 سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز و ئاشتبونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ و رێزگرتنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی دوپاتده‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم مافی ئازادیی راده‌ربڕینی هاووڵاتیانی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانیان له‌ رێی خۆپیشاندان كه‌ ده‌ستور بۆی زامن كردون له‌وانه‌ مافی خۆپیشاندانی ئاشتیی و مه‌ده‌نیی.


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 4/8/2015 له‌ كۆشكی سه‌لام  له‌به‌غدا له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ وه‌فدێكی سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگا جیاجیاكان دووپاتیكرده‌وه‌ به‌ مه‌رجێك ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ زیان نه‌گه‌یه‌نن به‌ موڵك وماڵی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان ، هوشیاریشیدا كه‌ ئه‌و داواكارییانه‌ بۆ مه‌رامی ناڕه‌وا به‌كار نه‌هێنرێن  و هه‌ر له‌خزمه‌تی گه‌لی عیراقدابن .
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی كرد بۆ پێویستی یه‌كڕیزیی هه‌موو عیراقییه‌كان و هاریكاریكردنی یه‌كتر بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و كێشه‌كان، چونكه‌ هه‌مویان له‌ یه‌ك وڵاتداده‌ژین و یه‌ك چاره‌نوسیان هه‌یه‌.

سه‌رۆك مه‌عسوم  گرنگی رۆڵی عه‌شایره‌كانی خسته‌ڕوو بۆ به‌هێزكردنی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان  هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات كه‌  روبه‌روی په‌لاماری  دڕندانه‌ی تیرۆرستان بونه‌ته‌وه‌ ستایشی  هه‌ستی نیشتمانیی پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كانی كرد.
ده‌رباره‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتییش سه‌رۆك كۆمار دوپاتیكردوه‌، سێ سه‌رۆكایه‌تییكه‌ به‌ جدی كار ده‌كات بۆ به‌ ئاكام گه‌یشتنی ئاشتبونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ كه‌له‌ ئه‌رزی واقعیدا ره‌نگبداته‌وه‌.

به‌ڕێزیان گوێی له‌ داوا ره‌واكانی وه‌فده‌كه‌ گرت بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و ئاماژه‌یكرد بۆ گرنگی ژێرخانێكی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ راسته‌وخۆ له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بێت و ژیانێكی شكۆمه‌ند یان بۆ دابین بكات .

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ حكومه‌ت به‌ بایه‌خه‌وه‌ ئاوڕ ده‌داته‌وه‌ له‌ خه‌می هاووڵاتییان و به‌ جدیی هه‌وڵده‌دات مه‌ینتییه‌كانیان كه‌مبكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ رێی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت بۆیان.

وه‌فدی میوان داوایكرد ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی كارا بكرێت، چونكه‌ عیراق زۆری پێویسته‌ ، ده‌بێت كاریش بكرێت بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی بۆچون و روانینی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و بناغه‌ی گونجاوی بۆ دابنرێت كه‌بتوانرێت  جێبه‌جێ بكرێت  بۆ چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی و گه‌شه‌سه‌ندن له‌ وڵاتدا  .

 PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket