riklam

سه‌رۆك كۆمار نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی میسر ده‌كات

عیراق 10:13 PM - 2015-08-04
بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت

بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی ته‌واو بونی كه‌ناڵه‌ نوێ یه‌كه‌ی سوێس ده‌كات و ئه‌لده‌باسیش نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات له‌ كردنه‌وه‌یدا.
 
 ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 4/8/2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی میسر عبدول فه‌تاح سیسیی كرد به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی میسر له‌ جێبه‌جێكردنی سایدی دوه‌می سوه‌یس كه‌ به‌شانی  كه‌ناڵی سوه‌یس خۆیه‌وه‌یه‌تی و بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت و ستایشی ئه‌م پرۆژه‌ستراتیژییه‌ گه‌وره‌یه‌ی كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌ توانای به‌رزی میسریی  جێبه‌ جێكرا، هاوكات به‌ڕێزیان پوزه‌شی هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شدارینه‌كردنی شه‌خسی خۆی له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌دا به‌ هۆی نائاسایی بارودۆخه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاء ئه‌لده‌باس باڵیۆزی عیراق له‌ كۆماری عه‌ربیی میسر راسپێردراوه‌ نوێنه‌رایه‌تیی عیراق بكات له‌م بۆنه‌ مێژوییه‌دا.

 ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌ ...
فه‌خامه‌ تی سه‌رۆك عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسیی به‌ڕێز،
سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بیی ،
گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌تان له‌ جێبه‌جێكردنی كه‌ناڵی نوێی سوه‌یسی هاوته‌ریب كه‌ بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتو 6/8/2015 رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ بچێت .
ته‌واوبونی  پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌ ستراتیژییه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ شاره‌زایی و توانای باڵای نیشتمانیی ، به‌رجه‌سته‌ كردنی زیندویی هێزی ئیراده‌ی گه‌لی میسری برایه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی پێگه‌كه‌ی له‌ نه‌خشه‌ی كه‌شتیڕانیی جیهانیی  به‌ پشت به‌ستن به‌ خۆی ، داواكارین ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ ره‌نگ بداته‌وه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و تاوسه‌ندنی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌تان له‌ به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانیی و ئۆقره‌یی بۆ خۆی و ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و جیهان.
له‌ كاتێكدا به‌ ناوی خۆمان و به‌ ناوی گه‌لی عێراقه‌وه‌ هیوامان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ زیاتر پێشكه‌وتن و شكۆیی  بۆ گه‌له‌ براكه‌مان، به‌داخێكی زۆره‌وه‌ ناتوانین به‌ شه‌خسی به‌شدار بین له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی كه‌ناڵی نوێی سوه‌یسی هاوته‌ریب  به‌ هۆی بارودۆخی نائاسایی و به‌ڕێز زیائ ئه‌لده‌باس باڵیۆزی عێراق له‌ كۆماری میسری عه‌ره‌بیی  ئاماده‌ی ئه‌م بۆنه‌ مێژوییه‌  ده‌بێت.
گه‌رمترین پیرۆزبایی بۆ فه‌خامه‌تتان و داوای به‌رده‌وامیی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م.
سڵاوی خواتان لێ بێت .
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عێراق

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket