riklam

هاوپه‌یمانان 19 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

عیراق 07:25 PM - 2015-08-04
زه‌بری كوشنده‌ له‌داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 19 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 4-8-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 16 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و رومادی ئه‌نجامدراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 3 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌و ره‌قه‌ ئه‌نجامدراون.

PUKmedia رۆیته‌رز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket