riklam

وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی بەهیچ جۆرێك رێككەوتنی نەكردوە بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم

ی.ن.ک‌‌ 05:50 PM - 2015-08-04
یەكێتی بڕیاریداوە گەل لە كوێ بێت یەكێتی لەوێ بێت

یەكێتی بڕیاریداوە گەل لە كوێ بێت یەكێتی لەوێ بێت

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم رادەگەیەنێت.

عیماد ئەحمەد وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكرا كردو لەلێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmediaی رایگەیاند: یەكێتی بەهیچ جۆرێك رێكەوتنی نەكردوە لەبارەی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم.

وتیشی: نە لەكۆبوونەوەی دوو قۆڵی یان چەند لایەنە لەبارەی درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم رێكەوتن نەكراوەو سوریشین لەسەر سازانی نیشتمانی تا هەموو لایەنەكان بەشدار بن لەئەركی نیشتمانی و بەمافەكانیان بگەن،

راشیگەیاند: سیستم پەرلەمانی بێت و سەرۆكی هەرێم و دەسەڵاتەكانی لەپەرلەمانەوە دیاریی بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، ،چونكە یەكێتی بڕیاریداوە گەل لە كوێ بێت یەكێتی لەوێ بێت .

وتەبێژی رەسمی یەكێتی رونیشیكردەوە ئەو هەواڵانەشی لەهەندێك دەزگای راگەیاندنی بینراو بیستراو لەبارەی رێكەوتنی لایەنەكان بۆ درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم بڵاوكراونەتەوە دورن لەڕاستیەوەو هیچ بنەمایەكی نیە. 

PUKmediaكوردۆ عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket