riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن

ی.ن.ک‌‌ 05:43 PM - 2015-08-04
پێشوازی له‌ د. عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد

پێشوازی له‌ د. عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد

ئه‌مڕۆ 4-8-2015، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ (د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی جیهانی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی و د.ئایاد سامه‌رائی) ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی له‌ عیراق .

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ و چاره‌نوسسازی عیراقی و هه‌رێمی گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.

سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بایه‌خه‌وه‌ رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری حزبه‌ ئیسلامییه‌ میانڕه‌وه‌كانی به‌رز نرخاند بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆرستانی دڕنده‌ی داعش و وتی: ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتی خوازین و سه‌دان ساڵه‌ له‌م وڵاته‌دا به‌ ئاشتی و ته‌بایی پێكه‌وه‌ ده‌ژین و هیچ جیاوازییه‌كی ئاینی و مه‌زهه‌بی له‌ نێوان پێكهاته‌ جۆراوجۆره‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه‌ و نه‌كراوه‌، ئاینی ئیسلامیش ئاینی پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی و لێبورده‌ییه‌، به‌ڵام تیرۆرستانی داعش ده‌یانه‌وێت به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ جیاوازی و ناكۆكی بخه‌نه‌ نێوانمانه‌وه‌.. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو پێكهاته‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كان به‌ گژ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ تونده‌دا بچنه‌وه‌ و پیرۆزی و ئاشتی و ته‌بایی بگێڕنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان.

سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووده‌ده‌ن و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌ ژیانداین وپێویسته‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.

له‌ به‌رامبه‌ردا د.عه‌لی قه‌ره‌داغی و د.ئایاد سامه‌رائی سوپاسی هه‌ڵوێستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیان كرد سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket