تێنه‌گه‌یشتن له‌ژماره‌كان و...
بیروڕا 02:31 PM - 2015-08-04د. عادل عه‌بدولمه‌هدی
تێنه‌گه‌یشتن له‌ژماره‌كان‌و دزه‌كردنی زانیاریی نادروست، ده‌رگای فیتنه‌و شكستن
د. عادل عه‌بدولمه‌هدی
رۆژنامه‌ی (الاتحاد الاماراتیه) له‌رۆژی 22/7/2015 راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه كه زانیارییه‌كانی له راپۆرتێكی (سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیراساتی گه‌شه‌پێدانی به‌ریتانی) وه‌رگرتووه، (به‌ڵام دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره جددی بێ له‌و زانیاریانه یان سه‌نته‌ره‌كه هه‌ر بوونیشی هه‌بێ)، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندنی عیراقی و جیهانی هه‌ندێ له بڕگه‌كانی ئه‌و راپۆرته‌ی (الاتحاد)یان بڵاو كردۆته‌وه به تایبه‌تی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه ده‌ڵێ: «به هۆی زۆربوونی كورت هێنانی بودجه‌وه بۆ بڕی 50 ملیار دۆلار، عیراق ناتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدا». هه‌روا له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: «ئه‌و كورت هێنانه هیچ پاساوێكی نییه، چونكه بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای 90 دۆلار بۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك دانراوه له كاتێكدا نرخی نه‌وت بۆ كه‌متر له 100 دۆلار دابه‌زیووه».
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه: «به‌هۆی بڕینی 15% له بودجه‌ی ته‌رخان كرا‌و بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانی بواری نه‌وت، رێژه‌ی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا كه‌م كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت و پلانه‌كانی داناوه كه بۆ زیادكردنی بڕی هه‌نارده دایناوه تا بگاته 3.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، «ئیتر كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت ناتوانن له ژینگه‌یه‌كی نا سه‌قامگیری ئابووریدا مامه‌ڵه بكه‌ن».. «كورت هێنانی بودجه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر لاوازكردنی حكومه‌ت كه نه‌توانێ ئاسایش به‌رقه‌رار بكا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا له‌شه‌ڕدایه له پارێزگای ئه‌نبار كه خه‌رجی رۆژانه‌ی حه‌وت ملیۆن دۆلاره».
قه‌باره‌ی زانیارییه هه‌ڵه‌كان گه‌وره‌ن و خۆیان خۆیان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. خه‌مڵاندنه‌كانی نه‌وت له بودجه‌دا به بڕی 56 دۆلاره بۆ به‌رمیلێك نه‌ك 90 دۆلار، له‌باره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیشه‌وه، نرخی نه‌وت له نیوه‌ی یه‌كه‌می 2015 بۆ نیوه‌ی نرخی دیاری كراوی ناو راپۆرته‌كه دابه‌زی. هه‌روه‌ك ئه‌و ژمارانه‌ی له باره‌ی نه‌وت دراون هه‌موویان ناڕاستن.
كاری كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌رده‌وام و گۆڕانكاریی تێدا نه‌كراوه، به‌ڵكو داخوازییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ كاركردن له‌عیراق.
له‌باره‌ی بودجه‌شه‌وه، بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای 3.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه دانه‌ڕێژراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای 3.3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت... 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمه‌وه دێ، 2.750 ملیۆن به‌رمیلیش له به‌نده‌ره‌كانی باشووره‌وه ده‌بێ.
له راستیدا، بڕی نه‌وتی هه‌نارده كراوی عیراق له بڕی دیاری كراوی ناو بودجه و بڕی دیاری كراوی ناو راپۆرته‌كه‌ش به‌رزتر بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر واز له چاره‌كی یه‌كه‌م و ئه‌و بڕه بهێنین كه هه‌رێم راده‌ستی ده‌كات و ئیشكالی له‌سه‌ره، ئه‌وا كۆی هه‌نارده‌كردن له پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌دایه.. هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له به‌نده‌ره‌كانی باشووره‌وه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاندووه. رێژه‌ی هه‌نارده كراوی به‌نده‌ری جه‌یهانیش گه‌یشتۆته 500 هه‌زار به‌رمیل. بۆ زانیاریش، وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به ئاستی 200 بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌رخان ده‌كات.
یاریكردن به مێشكی خه‌ڵك، ئه‌و كاته‌یه قسه له‌سه‌ر مایه پوچ كردن ده‌كرێ. وڵاتان مایه پوچ نابن به‌ڵكو دووچاری ته‌نگژه و قه‌یران دێ. قه‌یرانی عیراقیش بریتییه له قه‌یرانی زیاڕۆیی كردن له خه‌رجیی عه‌به‌سی و نا هۆشیارانه، نه‌ك له داهاته‌كاندا. ئاسته‌نگه‌كانیش له‌ناوی سیستمی ئابووریدان كه به ته‌واوه‌تی پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت و له‌ناو دابه‌شكارییه ئیداری و داراییه‌كاندا هێلانه كراوه، هه‌ندێ یاساش هه‌ن كه رێگرن بۆ وه‌به‌رهێنانی وزه گه‌وره به‌رده‌سته‌كان.
به‌ڵێ، ئاسته‌نگی زۆر هه‌ن، نابنه مایه‌ی مایه پووچی، به‌ڵكو هۆكارێكن بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌فیڕۆدان و په‌كخستن و گه‌نده‌ڵی، به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه وڵاته‌كه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی كه‌م نییه، له‌ناویشیاندا كه 67 ملیار دۆلاری هه‌یه له‌بانكی مه‌ركه‌زی. به‌رهه‌می نه‌وتیشی له زیاد بوونی به‌رده‌وامدایه و داهاتی مانگانه‌شی سه‌ره‌ڕای هاڕه‌كردنی نرخی نه‌وت، له‌مڕۆدا زیاتره له پێنج ملیار دۆلار. نێوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاكیش ده‌گاته 6400 دۆلار، كه زیاتره له ده هێنده‌ی ئه‌و داهاته له ساڵی 2003 دا، نێوه‌ندی كورت هێنانیش، هه‌روا نێوه‌ندی قه‌رزیی گشتی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می نیشتمانیی گشتی، هێشتا زۆر كه‌متره له هاوتاكانیان له‌وڵاتانی دراوسێ.
پێویسته له‌سه‌ر راگه‌یاندن وریا بێ و بره‌و به راپۆرتی له‌و جۆره نه‌دا كه هه‌ندێ جار خۆی له په‌نای ناو و ناوبانگه جیهانییه‌كاندا ده‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ك بۆ خۆی په‌یدا بكات.. به‌راستی پێویستمان به (وردبینی زانیاری) هه‌یه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا وه‌ك چۆن (ماڵی میدیای عیراق) داوای ده‌كات كه ئه‌ركی بریتی ده‌بێ له رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شێوێنراو، كه هه‌ندێكیان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌به‌ستدارن.
رۆژنامه‌ی العداله‌ی عیراق
27/7/2015
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27