riklam

دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌س تێده‌په‌ڕێت

ئەدەب وهونەر 02:30 PM - 2015-08-04
چه‌ند پارچه‌ شعرێكی شاعیری گه‌وره‌ شێركۆ بێكه‌س ده‌خوێندرێته‌وه‌

چه‌ند پارچه‌ شعرێكی شاعیری گه‌وره‌ شێركۆ بێكه‌س ده‌خوێندرێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 4-8-2015 له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی شایسته‌ به‌ بۆنه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچی دوایی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س  ئه‌نجامبدرێت.

د. دانا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 6 ی ئێواره‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری شاعیری به‌ناوبانگ مامۆستا شێركۆ بێكه‌س مه‌راسیمێكی شایسته‌ به‌سه‌ر دوو ساڵ تێپه‌ڕبوونی كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره‌ گه‌وره‌یه‌ی كورددا ئه‌نجامبدرێت.

 وتیشی: له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ده‌خوێندرێته‌وه‌، بڕیاریشه‌ هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند پارچه‌ شعرێكی شاعیری گه‌وره‌ شێركۆ بێكه‌س له‌ لایه‌ن شوان عه‌توف-ه‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌.

د. دانا ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مادده‌ی پێویست نه‌مانتوانی وه‌ك ساڵی پار مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ له‌ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌و شاعیره‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام هه‌موو دۆستان و لایه‌نگرانی شاعیری گه‌وره‌ شێركۆ بێكه‌س ئاگادارده‌كه‌ینه‌ كه‌ ئاماده‌بوونیان خۆشحاڵمان ده‌كات و یاده‌كه‌ شكۆدارتر ده‌كات.


PUKmedia دیارستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket