مانگی ئاب و چاره‌نووسی كچه‌كانمان
ژنان 02:29 PM - 2015-08-04.
مانگی ئاب مانگێكی شومه بۆ گه‌لی كورد، مانگێكه پڕه له‌داگیركاری و سه‌وداسه‌ری و به‌تاڵانبردن و كڕین و فرۆشتنی پیرۆزییه‌كانی نیشتیمان. مانگێكه شوناس و ناسنامه‌ی جیاجیای له‌خۆگرتووه‌و لێوانلێوه له‌شه‌رمه‌زاری، سه‌یریش له‌وه‌دایه گه‌لێكین مێژوومان شاهیدی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات كه گه‌لێكین به‌هره‌ی بیرچوونهوهمان هه‌یه‌و هه‌رزوو كاره‌ساته‌كان و تاوانه‌كان و خیانهتهكانمان له‌بیرده‌چێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌لانی دونیا كه له‌هه‌ر رووداوێك وانه‌یه‌كی لێوه فێرده‌بن و كردوویانه‌ته خاڵی به‌هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی كه له‌قۆناغێكی ژیانی سیاسیاندا لهدهستیانچووهو زیانیان به‌گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان گه‌یاندووه.
ئیدی هه‌ر به‌ته‌نیا ئه‌وه‌ش نییه، به‌ڵكو پرسیاری ئه‌وه‌ش هه‌یه بۆچی به‌درێژایی مێژوو نه‌مانبینی كه‌سێك سزابدرێت یان لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ك به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆرجار تۆمه‌تباران پاداشت كراون. ئه‌مه چ قه‌ده‌رێكه ئێمه‌ی تێداین؟
دوایین تاوان كه به‌داخه‌وه له‌مێژووی ئێستاماندا روویدا كه‌وتنی به‌شێكی گرنگی كوردستان بوو كه هێشتا به‌ناوچه دابڕێنراوكان ئه‌ژمارده‌كرێت، كه‌وتنی ئه‌م شاره ئه‌نفاله‌كانمان بیرده‌خاته‌وه كه ئه‌وكاتیش جاشه كورده‌كان پێشڕه‌ویی هێزه تۆقێنه‌ره‌كانی به‌عسی فاشیان ده‌كرد بۆ به‌تاڵانبردنی خاك و هاونیشتمانییه‌كانیان.
3ی ئاب جارێكی‌تر جه‌سته‌ی نیشتمان برینداركرایهوه، لێكه‌وته‌كانی ئه‌م كاره‌ساته هاوشێوه‌ی تاوانه‌كانی پێشوو زۆر خاڵی لێكچوو و هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام خاڵی جیاوازیشی زۆره كه جیایده‌كاته‌وه له‌تاوانه‌كانی سه‌رده‌می به‌عسی فاشی.
یه‌كێك له‌و جیاوازییانه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رده‌می حوكمی خۆماڵی خۆماندا كاره‌ساته‌كه روویداو په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كاربه‌ده‌ستانی خۆشمان درێژده‌كرێت كه به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌رپرسیارێتی مێژووییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. به‌وهۆیه‌وه سه‌دان لهكچهكانمان كهوتنهژێر ده‌ستی خه‌لافه‌ته ره‌شه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه لهخهلافهتهكانی پێشووه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه كچان وه‌ك سه‌بایا له‌بازاڕی كۆیله‌كاندا سه‌وداسه‌ری پێوه‌بكرێت و وه‌ك ته‌كتیكی شه‌ڕ بۆ تۆقاندنی هاووڵاتیان به‌كارییان بهێنن.
له 3ی ئابدا به‌رپرسیارییه‌تییه‌كان زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنن، ده‌بێت كه‌ی و كی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه‌و له‌ڕووی كردارییه‌وه‌و دوور له‌دروشم و ئیدانه‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌كردار تۆڵه‌ی كچه‌كانمان و منداڵه بێ دایك و باوكه‌كان بكاته‌وه.
چاره‌نووسی كچ و ژنه رفێنراوهكانمان به‌كوێ ده‌گات؟ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جگه له‌نووسراو چ كاردانه‌وه‌یه‌كی كرداری ده‌بێت بۆ رزگاركردنیان؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی رزگاریان بوو تاكه‌ی له‌چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ریدا بن؟ كی به‌رپرسیاره له‌كه‌وتنی شه‌نگال و فرۆشتن و به‌كاڵاكردنی كچه‌كانمان؟ كچان و ژنانی كورد داوای دادگایی تۆمه‌تباران ده‌كه‌ن تاكه‌ی لهتارماییدا بمێننه‌وه؟
ئیدی وه‌كو هه‌میشه پرسیاره‌كان زۆرن و هه‌میشه بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام حه‌قه ئه‌مجاره‌یان جیاوازبین و نه‌ترسین لهدهستنیشیانكردنی تاوانباران و سزادانیان بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه بگرین و كوردستان به‌سه‌ربه‌رزی بمێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24