riklam

عیراقی فیدراڵ ‌و كوردستان ‌و سه‌به‌ته‌ی تورك

بیروڕا 02:25 PM - 2015-08-04
حسێن فه‌وزی

حسێن فه‌وزی

حسێن فه‌وزی
دامه‌زراندنی عیراقی نوێ له‌كاریگه‌ریی ده‌رودراوسێ به‌دوور نه‌بوو، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو ئیمپراتۆری فارسی‌و عوسمانی، ئه‌ویش به‌ حوكمی تێكه‌ڵاویی ریشه‌ییه‌وه‌، هه‌ر له‌ حوكمی خه‌لافه‌تی قوریشه‌وه‌ تا خه‌لافه‌تی عوسمانی‌و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی ده‌وڵه‌تی فارسی.
فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م‌و پسپۆڕه‌كانی ئیمپراتۆی به‌ریتانیش له‌م كه‌ین‌و به‌ینه‌ بێئاگا نه‌بوون، سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی موسڵ‌و سروشتی په‌یوه‌ندی مه‌زهه‌بی نێوان شیعه‌كانی عیراق گه‌لانی ئێران، هه‌روه‌ها په‌ناگه‌ی مێژوویی شوێنكه‌وتوانی خه‌لافه‌تی كوفه‌، راپه‌ڕینه‌كه‌ی حوزه‌یرانی 1920 گوڕو تینی له‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانه‌وه‌ له‌ سامه‌ڕا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دارایی له‌لایه‌ن ئێران‌و فه‌یسه‌ڵ پێش ئه‌وه‌ی له‌سوریا له‌سه‌ر كار لای ببه‌ن.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مییشه‌ له‌بێنه‌وبه‌ره‌دا بووه‌‌و په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ توانای عیراق له‌رازی كردنی ئه‌و دوو دراوسێ زه‌به‌لاحه‌‌و داواكارییه‌كانیان. رێكه‌وتنه‌كه‌ی 1936 كاتی كوده‌تاكه‌ی به‌كر سدقی خاڵی وه‌رچه‌رخان بوون له‌كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق‌و ئێراندا، عیراقی كۆماریش له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسمی سه‌ركرده‌دا ناكۆكییه‌كی توند هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ كه‌شیتوانی له‌ (شه‌تولعه‌ره‌ب)دا، ناكۆكییه‌كه‌ش ئێران به‌قازانجی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌‌و سوودی له‌وه‌ وه‌رگرت كه‌ عیراق له‌و كاته‌دا له‌ژێر چه‌تری نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌بوو، به‌گشتیش پشتیوانی خۆرئاوای له‌ده‌ست دابوو.
دوای ساڵی 68‌و له‌سه‌رده‌می حوكمی گشتگیردا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق‌و توركیا كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی توركوت ئۆزال له‌توركیا له‌سه‌ر حوكم بوو، هه‌ر ئه‌و كاته‌ رێگه‌ به‌ توركیا درا هه‌ر كات بیه‌وێ به‌قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بێته‌ خاكی عیراقه‌وه‌‌و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چه‌كداری ئه‌نجام بدات، هه‌ر ئه‌و رژێمه‌ی ئه‌وكاتی عیراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا تێكدا‌و له‌ پلانه‌كه‌ی به‌كر سدقی دوور كه‌وته‌وه‌ كه‌ شێوازی دیبلۆماسی‌و په‌نابردن بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پێ باشتر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێراندا. وه‌ك ئه‌و رووداوه‌ی كه‌ له‌ساڵی 1968 دا ئێران هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی نه‌فتخانه‌.
ئه‌م رووداوانه‌ سه‌لماندیان كه‌ جگه‌ له‌سیاسه‌تی راگرتنی هاوسه‌نگی كه‌ پیشتر عیراق له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا هه‌بوو، هیچی شتێكی تر راست نییه‌، ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی هاورده‌كردنی شۆڕشی ئێرانییه‌وه‌، یان ئه‌و شێوازه‌ی سه‌ركرده‌ی تاكڕه‌و خۆی وا پیشان ده‌دا له‌بری هه‌موو عه‌ره‌ب ده‌جه‌نگێ، به‌تایبه‌ت سعودییه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی سیمای ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له‌عیراقدا له‌ناوبه‌رن‌و بیكه‌نه‌ ده‌وڵه‌تێكی عه‌سكه‌رتاری ره‌ها، به‌پێچه‌وانه‌ی بادانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی میسر به‌لای مه‌ده‌نییه‌تدا له‌دوای ساڵی 52وه‌وه‌.
له‌م كاته‌دا كه‌ هه‌ندێك هێزی سیاسی كورد گره‌و له‌سه‌ر خواستی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌به‌ستێ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پاشه‌كشه‌پێكردنی زۆرێك له‌هێزه‌ لیبراڵ‌و چه‌پ‌و ئیسلامییه‌كان كه‌ داوا ده‌كه‌ن په‌له‌ نه‌كه‌ن له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و به‌ئاشتی ئاماده‌كاری بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌عیراق بكرێت، ئا له‌م كاته‌دا كایه‌ی حزبایه‌تی به‌رته‌سك خستنیه‌ ریزی ئه‌ردۆگان، دژ به‌ حزبه‌ كوردییه‌ لیبراڵی‌و چه‌پ‌و دیموكراتخوازه‌كانه‌وه‌، كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ قه‌ندیل به‌ ناكۆك بزانن له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان، به‌هه‌موو هۆشیاریشمانه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق بنه‌مایه‌كی جێگیر بێت، نه‌ك تاكتیكێكی سیاسی.
به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان كه‌ زۆر به‌خێرایی زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی بودجه‌ی كوردستان له‌بوجه‌ی عیراق، هه‌روه‌ها پاڵدانه‌ توركیا به‌ته‌واوی، بێئه‌وه‌ی سوود له‌ئه‌زموونی پاڵدانه‌ شای ئێران وه‌رگرین‌و بۆچوونه‌كه‌ی ئیسرائیلمان له‌به‌رچاو بێت كه‌ بازاڕكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌ڕواده‌ ده‌چوێنێت‌و ده‌وڵه‌تی كوردی پێ خلیسكانێكی مه‌ترسیداره‌. پێ ده‌چێ قسه‌ی (مه‌حمود عوسمان) كه‌ كه‌سێكی دانایه‌ راست ده‌رچێ كه‌ هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی‌و پێشكه‌وتنی كوردستان‌و عیراق‌و ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌.
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی مه‌شرقی عیراقی
30/7/2015

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket