riklam

هه‌زارو 500 خوێندنگه‌ له‌ ئه‌نبار روخاون

عیراق 01:39 PM - 2015-08-04
زۆربه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆرسانه‌وه‌ راسته‌وخۆ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر

زۆربه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆرسانه‌وه‌ راسته‌وخۆ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایده‌گه‌یه‌نێت له‌شه‌ڕی داعشدا زیاتر له‌ هه‌زارو 500 خوێندنگه‌ روخاون كه‌ زۆربه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆرسانه‌وه‌ راسته‌وخۆ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

عید عه‌ماش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌شه‌ڕی تیرۆرستانی داعشدا زیاتر له‌ هه‌زارو 500 خوێندنگه‌ روخاون، زۆربه‌ی خونێدنگه‌كانیش له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ راسته‌وخۆ كراونه‌ته‌ ئامانج.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌: جگه‌ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ خوێندنگه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه‌ ته‌واوی شوێنه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌كارهێنراون ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ببنه‌ ئامانجی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار وتیشی: دوای ئارامبوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و رزگاربوونی ئه‌نبار  له‌داعش، پێویستیان به‌ كاتێكی زۆرو بودجه‌یه‌كی باشه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ هۆزان فاتیح







ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket