riklam

ئێزديیه‌كان توركیا تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌یارمه‌تیدانی داعش

جینۆساید‌‌ 07:52 PM - 2015-08-03
.

.

له‌میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ رادیۆی خوارووی ئه‌ڵمانیا (ته‌لیم توڵان) سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا داوا له‌سه‌رۆكی توركیا ده‌كات به‌ڕاستی روبه‌ڕووی رێكخراوی تیرۆرستی ئیسلامی داعش ببنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وپرسه‌ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌كوردو ئێزدیه‌وه‌ بگره‌ له‌ڕاستیدا به‌رگریه‌ له‌ئاشتی جیهانی و ئێزدیه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ دوفاقیه‌ به‌رامبه‌ر به‌كورد، داوایانكردووه‌ به‌توندی روبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش ببنه‌وه‌.

 سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كان له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 3/8/2015 له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆی خوارووی ئه‌لمَانیا رایگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی روبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش په‌یوه‌ندی به‌كورد یان ئێزدیه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو به‌رگرییه‌ له‌ئاشتی جیهانی.

 بیریشی هێناونه‌ته‌وه‌ كه‌ساڵی رابردوو بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی داعش هه‌زاران له‌ئیزدیه‌كان بۆچیای شه‌نگال هه‌ڵاتن ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌رئاستی هه‌موو جیهان، ئێستاشی پێوه‌بێت 100 هه‌زار ئێزدی له‌چیای شه‌نگاڵ ماونه‌ته‌وه‌.

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كانی ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ی له‌نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌دژایه‌تیكردن و تێكشكاندنی داعش ده‌گرێ و له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڕادێۆكه‌ی وتووه‌ داعش له‌ئێستادا 40 بۆ 50 هه‌زار تاوانباری له‌خۆگرتووه‌، ئه‌مانه‌ هیچ نازانن له‌زمانی توندوتیژی زیاتر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر لێدانی ئاسمانی بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش ده‌كاته‌وه‌و داواشی كردووه‌ كه‌ كورد پڕچه‌ك بكرێ داواشی له‌توركیا كردووه‌ به‌ئاشكرا بۆ دواجار ده‌ریخات به‌شداری لێدانی داعش ده‌كات یان نا؟

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كانی ئه‌لمَانیا ئه‌و راستیه‌ ده‌خاته‌ به‌رچاو كه‌ داعش خاكی توركیای به‌كارهێناوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری برینداری چه‌كداره‌كانی و له‌وێشه‌وه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی هێناوه‌ كه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی به‌كۆمه‌ڵی ئێزدیه‌كان ساڵی 2014 داعش به‌كاریان هێناوه‌و توركیا لێی ئاگاداره‌، كه‌ ده‌یتوانی هه‌رزوو ئه‌م كاره‌یان پێڕاگرێ.

 توڵان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، هه‌زاران ئێزدی له‌سه‌ر حسابی پارتی كرێكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراو و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل لۆمه‌ ده‌كرێ كه‌نه‌یان هیشتووه‌ ئه‌وان ببنه‌ قوربانی به‌ڵام ئێستا كاره‌كان بۆ لاوازكردن و شكاندنی پێگه‌ی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌ ئێزدیه‌كانی ئه‌لمَانیا بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌ومه‌رگه‌ساته‌ كه‌داعش له‌شه‌نگال وناوچه‌كانی تری موسڵ به‌سه‌ر ئێزدیه‌كانی هێنا له‌ڕۆژی 3/8 به‌هه‌ماهه‌نگی له‌شاره‌كانی بریمه‌ن و به‌رلین و شوێنه‌كانی تری ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وێڕای مه‌حكومكردنی ئه‌و تاوانانه‌ داواشده‌كرێت هاوكاری ئیزدیه‌كان بكرێت.

 
PUKmedia
شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket