فیلمێكی كوردی كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی به‌یروت ده‌كات
ئەدەب وهونەر 03:23 PM - 2015-08-03فیلمێكی كوردی كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی به‌یروت ده‌كات
فیلمی (ونبوون له غوبار)ی ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك تاكه فیلمێكی كوردی له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی خولی 15هه‌مینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروت، به‌شداری ده‌كات.
(سۆران ئیبراهیم) ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه له‌و فێستیڤاڵه‌دا ڕایگه‌یاند:"له خولی پانزه‌هه‌مینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌یروت كه له وڵاتی لوبنان ئه‌نجام ده‌دری، فیلمی (ونبوون له غوبار) له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات". وتیشی:"فێستیڤاڵه‌كه له ڕۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2015له شاری به‌یروت ده‌ستپێده‌كات و هه‌تا 16ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بی".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌شه‌وه، (سۆران ئیبراهیم)ی ده‌رهێنه‌ر وتی:" چیرۆكی فیلمه‌كه سه‌باره‌ت به جینۆساید و ئه‌نفالی كورده و له رێگه‌ی چیرۆكێكی ئه‌ویندارییه‌وه تراژیدیای ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد ده‌گێڕێته‌وه".
فیلمی (ونبوون له غوبار) له‌لایه‌ن تاهیر عه‌بدوڵا پشتگیری كراوه و به‌رهه‌م هاتووه. ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه بریتین له:"سیناریۆ: هێمن حه‌یده‌ری، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنان: نه‌زیر میرزای، وێنه‌گرتن: حه‌مید قه‌وامی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گرتن: عه‌لی مورادی، دیزاینی لوكێشن: سۆران ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌كبه‌ر گوڵی، ده‌نگهه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، فۆتۆگراف: قادر فه‌ره‌جی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، نواندن: سۆران ئیبراهیم، دیمه‌ن زه‌ندی، په‌یام عه‌له‌وی، مۆنتاژ: سۆران ئیبراهیم، تۆفیق ئه‌مانی.
پێشتریش ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها له خولی 52هه‌مینی فێستیڤاڵی ماڵتا فیلم فێستیڤاڵ خه‌ڵاتی سوارچاكی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا له خولی 36هه‌مینی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره به‌شداری كردووه و له چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی دیكه‌ش به‌شدار بووه.
هه‌روه‌ها ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه‌وه خه‌ڵاتی لاوی ساڵ وه‌ك باشترین سینه‌ماكار درایه ده‌رهێنه‌ر سۆران ئیبراهیم.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.beirutfilmfestival.org/
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی (ونبوون له غوبار)
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24