جینۆسایدی ئێزدییه‌كان‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش
جینۆساید 02:41 PM - 2015-08-03ته‌ها سلێمان
ته‌ها سلێمان
«1»
كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان»باشوور، باكوور، رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات»ی «نیشتمانه‌كه‌ی»، به‌درێژایی مێژوو روبه‌ڕوی په‌لامارو شاڵاوی جینۆساید بووه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌لامارو شاڵاوانه‌شدا، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، ئێمه له‌به‌شداریمان له‌كۆڕو كۆنفرانسه ناوخۆیی‌و هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئاماژه‌مان به‌قه‌باره‌و ئاستی زیانه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد‌و كوردستان‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كردووه، كه به‌سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوون به‌قوربانی، به‌تایبه‌ت قوربانییه‌كانی په‌لامارو شاڵاوه‌كانی جینۆساید له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌شێك له‌و تاوانانه، له‌دوای ساڵی 2003و له‌گۆڕنانی رژێمی به‌عسی عیراق، به‌ڕه‌سمیی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق وه‌ك تاوانی جینۆساید‌و تاوانی دژی مرۆیی‌و تاوانی جه‌نگ بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، وه‌ك «تاوانی دژ به‌كوردی فه‌یلی، تاوانی جینۆسایدی بارزانییه‌كان، تاوانی كیمیاباران‌و جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه، تاوانی جینۆساید‌و ئه‌نفالی 1988، تاوانی جینۆسایدی قه‌ڵادزێ، تاوانی جینۆسایدی سه‌یدسادق»، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دۆسێی چه‌ندین تاوانی تر، كه هێشتا به‌كراوه‌یی ماون‌و بڕیاریان له‌باره‌وه نه‌دراوه، هه‌روه‌ك وتمان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌دا به‌سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی بوون به‌قوربانی‌و سه‌دان هه‌زاریش ئاواره‌بوون، هه‌زاران گوند‌و چه‌ندین شار‌و شارۆچكه خاپوور كران، به‌سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وی‌و ره‌زو باخ سوتێنراون، ژێرخانی ئابووری تێك‌و پێكدراون‌و تائێستاش كاریگه‌ری جۆراوجۆری نه‌رێنیان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ماوه.
«2»
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ كات ته‌رخان بكه‌ین بۆ باسكردن له‌نوێترین تاوانی جینۆساید‌و دژی مرۆیی‌و جه‌نگ، كه له‌سنووری به‌شێك له‌ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان‌و به‌دیاریكراوی له‌سنووری ده‌شتی پارێزگای موسڵ‌و قه‌زای شنگال‌و شارۆچكه‌كان‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تیرۆریستیی ئیسلامیی داعشه‌وه دژ به‌كوردی ئێزدی‌و كریستیان‌و شه‌به‌ك‌و به‌شێك له‌كاكه‌ییه‌كان ئه‌نجامدرا، له‌پێش 3-8و دوای 3-8-2014.
ئێزدییه‌كان گروپێكی ئایینین له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، زۆربه‌شیان له‌نزیك پارێزگای موسڵ‌و ناوه‌ندی قه‌زای شنگال‌و ده‌وروبه‌ری له‌ناوچه دابڕاوه‌كانی باشووری كوردستان، واتا سنووری نێوان عیراق‌و كوردستان ده‌ژین، به‌شێكی تریشیان له‌ڕۆژئاوای كوردستان‌و باكووری كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و جۆرجیا‌و ئه‌رمینیا ده‌ژین.
ئێزدییه‌كان له‌ڕووی ره‌گه‌زی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كوردن، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شوێنی نیشته‌جێبوونیان زۆرجار كه‌وتوونه‌ته ژێركاریگه‌ری رۆشنبیری‌و كلتووریی «عه‌ره‌بی، ئاشووری، سریانی»و زۆرجاریش جلوبه‌رگی پیاوه‌كانیان نزیكه له‌جلوبه‌رگی عه‌ره‌بییه‌وه، به‌ڵام جلوبه‌رگی ئافره‌ته‌كانیان له‌جلوبه‌رگی سریانییه‌وه نزیكه.
ئێزدییه‌كان به‌كوردی‌و شێوه‌زاری كرمانجی ئاخاوتن ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا به‌زمانی عه‌ره‌بییش قسه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێزدییه‌كانی باشیك‌و نزیك پارێزگای موسڵ، به‌ڵام نوێژ‌و ئه‌نجامدانی سرووتی ئایینی‌و كتێبه ئایینیه‌كانیشیان به‌زمانی كوردییه، پیرۆزترین شوێنی ئایینیشیان مه‌زاری «لالش»ه‌و له‌گه‌وره‌ترین‌و دیارترین كه‌سایه‌تیه‌كانیشیان «میر ته‌حسین به‌گ»ه له‌كوردستان‌و عیراق‌و جیهاندا.
زۆربه‌ی ئێزدییه‌كان له‌عیراق له‌ڕووی ئایینیه‌وه په‌یوه‌ستن به‌خاكی «لالش»، كه وای ئه‌ژمارده‌كه‌ن پێش هه‌موو كه‌سێك بۆ ئه‌وان‌و ته‌واوی ئێزدییه‌كانی جیهانه. سه‌رژمێرییه‌كانی ئێزدی له‌عیراق «500 بۆ 700» هه‌زار كه‌سه‌و كه‌وتوونه‌ته هه‌ردوو شاری «شێخان» باكووری پارێزگای موسڵ‌و «شنگال» له‌سه‌ر سنووری سوریا، به‌درێژی «80» كلیۆمه‌تر له‌دووری پارێزگای موسڵ، كه چه‌ندین شارۆچكه‌و گوندی گه‌وره‌و بچوك‌و ئۆردوگای نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرن.
«3»
به‌پێی ئاماره‌كانی دوای رووخانی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق، هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ی شنگال‌و پێكهاته‌ی دانیشتووانی، پێش په‌لامارو شاڵاوه دڕندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستیی ئیسلامیی داعش، به‌مشێوه‌یه بووه: ناوه‌ندی قه‌زای شنگال‌و ده‌وروبه‌ری 801 هه‌زار كه‌س بووه، رێژه‌ی كوردی ئێزدی 84% بووه، 12% كوردی موسڵمان، 4% موسڵمانی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی شنگال‌و ده‌وروبه‌ری له «گرعوزێر، شنگال، سنون، زوومار» پێكدێت.
«4»
به‌وردبوونه‌وه له‌هه‌لومه‌رجی مێژوویی‌و دیموگرافی شنگال‌و ناوچه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وام دووچاری شاڵاوی زه‌وی سوتێنراو، سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و هه‌وڵدانی گۆڕانكاری دیموگرافی‌و قه‌تڵوعامی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق بووه‌ته‌وه، كه ئاكامه‌كانی ده‌رچوونی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی كریستیان بوو له‌و ناوچانه‌و گرتنه‌به‌ری رێگای هه‌نده‌ران. سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی فه‌وتان‌و له‌ناوبردنی كوردی ئێزدی، كه سه‌دان خێزانی ئێزدی له‌شاڵاوی به‌دناوی جینۆسایدی ئه‌نفال فه‌وتان‌و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌وردبوونه‌وه‌و سه‌رنجدان، وه‌ك به‌ره‌نجامێك ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی له 3/8/2014 له‌دوای هێرشی تیرۆریستان بۆسه‌ر قه‌زای شنگال‌و پێكدادانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش، 30 هه‌زار دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه روویان له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌تایبه‌تی كه‌مپی «با‌جد كه‌ندالا» له‌پارێزگای دهۆك‌و ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌ی تر وه‌ك شێخان‌و تلكێف.
نزیكه‌ی له 25%ی دانیشتووانی شنگال توانیان له شنگال ده‌ربچن، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 75%ی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س له‌ناو قه‌زای شنگال مابوون، روویان له‌چیای شنگال كرد بۆئه‌وه‌ی له‌چه‌ته‌كانی داعش رزگاربن، كه زۆرینه‌یان له‌دانیشتووانی قه‌زای شنگال‌و سنون‌و چه‌ند گوندێكی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال بوون، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چیای شنگال بوون له 95%ی له ئایینی ئێزدی بوون‌و 5%ی شیعه‌و كریستیان‌و له 40%ی منداڵ‌و له 2% ی له‌ته‌مه‌نی سه‌رووی 60 ساڵه‌وه بوون.
به‌هه‌زاران شنگالی‌و ئێزدی‌و مه‌سیحی‌و شه‌به‌ك، تا ئه‌مڕۆ چاره‌نووسیان نادیاره، ژماره‌یه‌ك كه تائێستا ئاماری ته‌واو له‌به‌رده‌ست نییه به‌كۆمه‌ڵ كوژراون‌و رووفاته‌كانیان له‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، كه له‌دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون. به‌سه‌دان ئافره‌تی كوردی ئێزدی رفێنراون كه تائێستا ژماره‌ی ته‌واوو راست له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ سه‌رو شوێنن ده‌گاته نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له «منداڵ، پیاو، ئافره‌ت، له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان»، تائێستاش نزیكه‌ی «600 بۆ 800» كه‌س له‌وانه رزگاركراون، كه نزیكه‌ی «350»یان ئافره‌تن‌و ته‌مه‌نیان له‌چه‌ند مانگییه‌وه تا موالیدی 1922ی تێدایه‌و زۆرینه‌یان له‌دایكبووی 1980و 1990و 2000-كانن، پیاوه‌كانیش له‌دایكبووی 1953ی تێدایه تاده‌گاته ته‌مه‌نی خوار یه‌ك ساڵ‌و بگره چه‌ند مانگێك.
«5»
ده‌وڵه‌تی تیرۆریستیی ئیسلامیی داعش له‌دوای داگیركردنی شنگال‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامداوه، كه ده‌توانین به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێنیان بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ئاواره‌بوون
-ئاواره‌بوونی زیاتر له 430 هه‌زار كوردی ئێزدی.
-نزیكه‌ی 140 هه‌زاریان بۆماوه‌ی زیاتر له 10 رۆژ بێ نان‌و بێ ئاو له‌چیای شنگال گیریانخوارد.
-نزیكه‌ی 290 هه‌زاریان ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا‌و سوریا بوون.
دووه‌م: كوشتن
-له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی «په‌لامارو شاڵاوی داگیركارییه‌كه‌دا، زیاتر له هه‌زارو 800 كه‌س، دووچاری كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ بوونه‌وه، كه ته‌نها له‌گوندی كۆجۆ، 400 پیاوی ئه‌و گونده له‌چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا نێژراون.
سێیه‌م: رفاندن
-رفاندنی زیاتر له سێ هه‌زار كچ‌و ژن‌و منداڵ، كه ناوی 1661 كه‌سیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
-جیاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێیینه له‌پیاوان‌و ده‌ستدرێژی سێكسی كردنه سه‌ریان‌و به‌زۆر ناردنیان بۆ شوێنانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتیان.
-به‌زۆر پێ گۆڕینی ئایین‌و سه‌پاندنی ئایینی ئیسلام به‌سه‌ریاندا.
چواره‌م: ونبوون
-ونبوونی زیاتر له 500 كه‌س، كه ناو‌و ناونیشانی 254 كه‌سیان له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، كه تائێستا بێسه‌رو شوێنن.
پێنجه‌م: مردوو
-له‌ئه‌نجامی برسێتی‌و تینوێتی‌و ماندووبوون له‌ڕێگای هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون، زیاتر له 600 كه‌س له پیرو منداڵ‌و ژن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شه‌شه‌م: رووخاندنی په‌رستگاكان
-رووخاندنی زیاتر له 14 په‌رستگاو شوێنی ئایینی كوردی ئێزدی، كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ها ساڵ پێش ئێستا.
«6»
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948ی رۆما، تاوانی جینۆساید ئه‌م رێگا‌و شوێنانه ده‌گرێته‌خۆ، كه به‌شێوه‌یه‌كی روون پۆلێنكراون:
1-كوشتنی ئه‌ندامانی گروپه‌كه.
2-گه‌یاندنی زیانی گیانی یا رۆحی ترسناك به‌ئه‌ندامانی گروپه‌كه.
3-به‌مه‌به‌ست دانانی ئه‌ندامانی گروپه‌كه له‌ژێر بارودۆخێكی وادا، كه ببێته‌هۆی فه‌وتاندنی به‌شێك یان ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی.
4-پێش‌گرتن له‌زاوزێكردن (منداڵبوون) له‌نێو گروپه‌كه‌دا.
5-دابڕانی به‌زۆری منداڵان‌و گواستنه‌وه‌یان له‌و گروپه بۆ گروپێكیتر «جیاكردنه‌وه‌یان له‌خانه‌واده‌ی خۆیان».
كه‌واته باسه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین، تاوانه‌كانی داعش له‌ڕوانگه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948ی رۆماوه چۆن له‌چوارچێوه‌ی «تاوانی جینۆساید، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ» یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی ئه‌و پۆلێنكردنه‌یه‌و به‌وردی سه‌رنجیان بده، كه تاوانه‌كانی داعش ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن:
1-ده‌ركردنی كوردی ئێزدی له شنگال‌و هه‌ڵاتنیان به‌ره‌و چیای شنگال‌و گه‌مارۆدانیان به‌مه‌به‌ستی قڕكردنیان‌و كوشتن‌یان، كه له‌به‌ر ترس‌و هیلاكی‌و ماندووبوون‌و برسێتی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژن‌و منداڵ‌و پیرو په‌ككه‌وته ژیانیان له‌ده‌ستدا.
2-بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی نه‌خۆشیی ده‌روونی له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌چیای شنگال مانه‌وه بۆ چه‌ندین رۆژ به‌بێ خواردن‌و ده‌رمان‌و پێداویستی رۆژانه‌ی ژیانیان.
3-گۆڕینی به‌زۆری ئایینی كوردی ئێزدی بۆسه‌ر ئایینی ئیسلام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆریستیی داعشه‌وه، كه ئه‌مه قۆناغێكی تره له‌قۆناغه‌كانی جینۆساید.
4-كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی سڤیل‌و بێتاوان‌و شاردنه‌وه‌یان له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا.
5-جیاكردنه‌وه‌ی ژنان‌و كچانی ئێزدی له‌خێزانه‌كانیان، دوای كوشتنی پیاوه‌كانیان به‌كۆمه‌ڵ.
6-ماره‌كردنی كچان‌و ژنانی ئێزدی له‌چه‌كدارانی تیرۆریستیی داعش به‌زۆر به‌ناوی نیكاحه‌وه‌و ده‌ستاوده‌ستپێكردنیان له‌نێوان خۆیاندا.
7-ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر كچان‌و ژنانی ئێزدی‌و به‌زۆر پێخستنه‌وه‌ی منداڵ، كه ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن تائێستا 50 ژن به‌زۆر منداڵیان پێهێنراوه.
8-جیاكردنه‌وه‌ی ژنان له‌پیاوان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ره‌چه‌ڵه‌كی ئێزدی‌و رێگرتن له‌منداڵبوون.
9-رووخاندنی شوێنه‌واری ئایینی‌و پیرۆزییه‌كانی كوردی ئێزدی، كه خۆی له‌په‌رستگاكاندا ده‌بینێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی كلتوور‌و داب‌و نه‌ریته‌كانی ئایینی كوردی ئێزدی.
«7»
له‌چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی داعش دژ به شنگال‌و ئێزدی‌و مه‌سیحییه‌كان‌و شه‌به‌ك‌و كاكه‌ییه‌كان، دزێوترین تاوان جێبه‌جێكرا، ئه‌ویش تاوانی فرۆشتن‌و كڕینی ئافره‌تان بوو، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی «بیت المال»ی «داعش»ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد یان ده‌یانرفاندن، به‌مشێوه‌یه نرخیان له‌سه‌ر داده‌نان بۆ كڕین‌و فرۆشتن:
یه‌كه‌م: ژنێكی پێگه‌یشتوو ته‌مه‌نی له‌نێوان «30 بۆ 40» ساڵ بێت، «ئێزدی‌و مه‌سیحی» نرخه‌كه‌ی 75 هه‌زار دیناره.
دووه‌م: ژنێكی پێگه‌یشتوو ته‌مه‌نی له‌نێوان «20 بۆ 30» ساڵ «ئێزدی‌و مه‌سیحی» نرخه‌كه‌ی 200 هه‌زار دیناره.
سێیه‌م: بۆ مێیینه‌یه‌كی پێگه‌یشتوو ته‌مه‌نی له‌نێوان «10 بۆ 20» ساڵ بێت «ئێزدی‌و مه‌سیحی»، 150 هه‌زار دیناره.
چواره‌م: ژنێكی پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن «40 بۆ 50» ساڵ «ئێزدی‌و مه‌سیحی» نرخه‌كه‌ی 50 هه‌زار دیناره.
پێنجه‌م: منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ بۆ نۆ ساڵ، «ئێزدی‌و مه‌سیحی» نرخه‌كه‌ی 200 هه‌زار دیناره.
له‌كۆتایی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا نووسراوه: «رێگه‌نادرێت هیچ كه‌سێك له‌سێ ده‌ستكه‌وت زیاتر بكڕێت، جگه له‌بیانییه‌كان ئه‌وانه‌ش «تورك‌و سوری‌و كه‌نداوییه‌كان».
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م راستییه، به‌ده‌یان چیرۆكی ئافره‌ت‌و كچه ده‌ربازبووه‌كانمان لایه، كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن داعش‌و چه‌ته‌كانیان، له‌سنووری موسڵ‌و شاره‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت ره‌قه، مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كردوون‌و به‌نرخی جیاجیا فرۆشتویانن.
«8»
بێگومان تاوانه‌كانی داعش چه‌ندین كاریگه‌ری‌و لێكه‌وته‌ی جیاجیایان به‌دوای خۆیاندا هێناوه‌و ده‌هێنن، كاردانه‌وه‌ی جیاجیا دروست ده‌كه‌ن. له‌سنووری پارێزگای موسڵ به‌گشتی‌و شنگال‌و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت، وه‌ك «باری ئابووری، خاك‌و ده‌شته به‌پیته‌كه‌ی، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌و لایه‌نه دواكه‌وتووه‌كانی، ژیانكردن له‌و پانتاییه، باری ئه‌منی، هه‌ژاری‌و لێكه‌وته‌كانی، كاریگه‌ری تاوانه‌كانی داعش وه‌ك تاوانی جینۆساید‌و لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی، خوێندن‌و خوێنده‌واری، خزمه‌تگوزارییه‌كان، نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی پاش تاوانه‌كان، كاریگه‌رییه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاش تاوانه‌كان، كاریگه‌رییه ئایینییه‌كانی پاش تاوانه‌كان، كاریگه‌رییه سیاسییه‌كانی پاش تاوانه‌كان»و هتد كه پێویسته به‌وریایی لێزانییه‌وه، به‌پشت به‌ستن به‌ئامارو داتاكانی به‌رده‌ست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
یه‌كه‌م: ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسێی جینۆسایدی شنگال، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤـ.
دووه‌م: كاری جدی‌و ته‌واوكاری هه‌نگاوه‌كانی كاركردن بۆئه‌وه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی دۆسێی تاوانی جینۆسایدی شنگال‌و ده‌وروبه‌ری وه‌ربگرێ‌و كاری له‌سه‌ربكات‌و به‌ڕه‌سمیی وه‌ك تاوانی «جینۆساید، دژی مرۆیی، جه‌نگ» به‌پشتبه‌ستن به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948 بیان ناسێنێت.
سێیه‌م: پاراستنی شاهێدحاڵه‌كانی دۆسێی جینۆسایدی شنگال‌و ده‌وروبه‌ری له «پیاو، ژن، كچ، منداڵ»، كه له‌به‌ڵگه‌نامه گرنگ‌و سه‌رمایه گه‌وره‌كانی ئه‌م دۆسییه‌یه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به‌هاوكاری‌و یارمه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاو خۆرئاوا، به‌ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌جینۆسایدو مافی مرۆڤ هه‌یه له‌سه‌رئاستی ئه‌وروپا.
چواره‌م: پێویسته ئه‌وروپاو وڵاته‌كانیان، ته‌واوی تاوانه‌كانی داعش ئیدانه‌و ریسوا بكه‌ن، هاوكارمانبن له‌پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌و رێگریكردن له‌به‌رفراوانبوونه‌وه‌ی مه‌ودای تاوانه‌كان.
پێنجه‌م: كاركردن‌و دانانی پلان‌و به‌رنامه بۆ پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان‌و هه‌ڵدانه‌وه‌یان له‌ڕێگای تیمی شاره‌زاو به‌ئه‌زموونی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
شه‌شه‌م: رۆڵی ئه‌وروپاو كاركردنی بۆ ناساندن‌و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی جینۆسایدی شنگال‌و ده‌وروبه‌ری، له‌ڕێگای لینك‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌گرنگترین هه‌نگاوه‌كانن.
حه‌وته‌م: پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی تاوانه‌كه له «پیاو، ژن، كچ، منداڵ، پیر» بۆئه‌وه‌ی له‌دوو توێی دۆسیه‌كه به‌لێزانی به‌كاربهێنرێ، وه‌ك یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه گرنگ‌و پڕ بایه‌خه‌كان.
هه‌شته‌م: هاوكاری‌و یارمه‌تی ئاواره‌كانی موسڵ‌و شنگال به‌گشتی‌و ئێزدی‌و كریستیان‌و شه‌به‌ك‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تر، له‌كارو هه‌نگاوه گرنگه‌كانه، كه پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا بیكاته یه‌كێك له‌به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی.
نۆیه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و 3 پڕۆژه بڕیاره‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان‌و هۆكاره‌كانی دواخستنی پڕۆسه‌ی بڕیاردانه‌كه.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
- ده‌قی رێككه‌وتننامه‌ی رۆمای ساڵی 1948
- جینۆسایدی ئێزدییه‌كان «نووسین‌و دۆكیومێنت»، ته‌ها سلێمان، ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان، سلێمانی، 2015
- ماڵپه‌ڕی جینۆساید كورد، داود موراد خه‌تاری، زنجیره‌ی چاوپێكه‌وتنی ده‌ربازبووانی ئێزدییه‌كان له‌لای داعش
- به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنفرانسی لالش، 2015، قه‌زای شێخان
- جینۆسایدی ئێزدییه‌كان «گوندی كۆجۆ» ئاماده‌كردنی ته‌ها سلێمان، ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال، هه‌ولێر، 2015
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23