3ی ئاب، جینۆسایدێكی تر به‌رامبه‌ر به‌كورد ئه‌نفالی نۆیه‌م، ئه‌نفالی شنگال
جینۆساید 02:40 PM - 2015-08-03.
راپۆرتی: جه‌مال ئارێز
مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره له‌جه‌نگی تیرۆر دژ به‌عیراق روویدا كه بریتی بوو له‌داگیركردنی موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی سه‌ربه گرووپی داعش. ی.ن.ك وه‌ك هێزێكی به‌ئه‌زموون‌و ده‌ستوپه‌نجه نه‌رمكردوو له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزم، كه هه‌رزوو ده‌ركی ئه‌ركی خۆی‌و هه‌موو هێزه دیموكراتخوازو پێشكه‌وتنخوازه‌كانی دژه‌تیرۆر‌و كۆنه‌په‌رسته‌كانی كردبوو، ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌لا چه‌سپیبوو كه گرووپه ته‌كفیرییه تیرۆریسته‌كان كه‌س به‌دۆستی خۆیان نازانن‌و هه‌موو كه‌س‌و لایه‌نێك كه وه‌كو ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه، ده‌بێته ئامانجی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان، هه‌رله‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ربه یه‌كه‌ی 70 كه زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی تێكۆشه‌ری یه‌كێتین له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كه هێزو وره‌و ته‌كنیكی سه‌ربازیی سوپای عیراق ئاشكرابوو كه له‌چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا سێ چوار فیرقه سه‌ربازی پۆشته‌و پڕ چه‌كی تاروماربوو و هه‌ردوو گه‌وره شاری موسڵ‌و تكریت به‌زۆربه‌ی قه‌زاو ناحییه‌كانیانه‌وه به‌كه‌مترین به‌رگریی راده‌ستی ئه‌و هێزه تیرۆریست‌و كۆنه‌په‌رسته كرا‌و به‌شی جه‌نگێكی درێژخایه‌نیان له‌چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌تی‌و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربه‌زیی نوێ-ش بۆ به‌جێ هێشتن، بۆیه یه‌كێتی پێیوابوو كه ئه‌وه به‌شێكی له بێ وره‌یی سوپای عیراقه‌و به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌پیلانێكی ئیقلیمی له‌دژی عیراق‌و به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ پاشماوه‌كانی به‌عس ره‌خساوه‌و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندیی به‌و ململانێ مه‌زهه‌بی‌و په‌راوێزخستنه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی به‌غدای زۆرینه شیعه له‌دوای 2003وه به‌رامبه‌ر پێكهاته‌و دانیشتووانی پارێزگا سوننه نشینه‌كان گرتبوویه‌به‌ر، بۆیه هه‌موو ئه‌و هۆكارانه پێكه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و هه‌موو ئاراسته جیاجیایه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی داعش ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و ئه‌و ناوچه دابڕێنراوانه‌ی كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، له‌و به‌ڵایه سه‌لامه‌ت نابن ئه‌گه‌ر رێوشوێنێكی به‌به‌رنامه‌و ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی بۆ نه‌گیرێته‌به‌ر‌و ئه‌و كه‌لێنانه به‌باشی پڕ نه‌كرێنه‌وه كه پاشه‌كشه‌و هه‌ڵهاتنی سوپای عیراق دروستی كردبوو.
نه‌شوه‌ی سه‌ركه‌وتن‌و به‌یاننامه‌كه‌ی داعش
له‌دوای گرتنی موسڵ، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری مه‌ده‌نی دانیشتووی موسڵ به‌تایبه‌تیش پێكهاته‌كانی وه‌ك كورده ئێزدی‌و شه‌به‌كه‌كان، كریستیانه‌كان، توركمانه‌كان كه‌وتنه به‌رشاڵاوی تیرۆریستان‌و به‌شێكی زۆریان فریای خۆیان كه‌وتن‌و روویان كرده ناوچه كوردنشینه‌كان‌و به‌شێكیشیان روویان كرده كوردستان، به‌شێكیشیان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی پاكتاوكردن‌و كوشتن له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ئه‌فسه‌ران‌و سه‌ربازانی سوپای عیراق چه‌كه سوك قورسه‌كانیان له‌سه‌ربازگه‌و یه‌كه‌كانیاندا به‌جێهێشت‌و به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه به‌ناو ئاواره‌كاندا خۆیان گه‌یانده كوردستان‌و لێره‌وه چوونه‌وه بۆ به‌غداو شاره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاست. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی بۆخۆی كاره‌سات بوو، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن كه پێیانوابوو ئه‌م جه‌نگه په‌یوه‌ندیی به‌كورده‌وه نییه‌و ئه‌وه جه‌نگی نێوان شیعه‌و سوننه‌یه‌و به‌رهه‌می سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی نوری مالكییه كه له‌لایه‌ك به‌خراپترین شێوه ئیداره‌ی ره‌وشی ئه‌منیی وڵاتی كردووه به‌و پێیه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه‌و به‌و پێیه‌ش كه هێنده‌ی شیعه‌گه‌رایی كردووه، هێنده وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رتاسه‌ری عیراق كاری نه‌كردووه‌و ئه‌وه سوپای عیراقه كه به‌شكاوی هانا بۆ كوردستان ده‌هێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داعش له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ته‌كتیكیدا كه له‌پێگه‌ی ره‌سمیی ئه‌و گرووپه تیرۆریسته‌وه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌وان په‌یوه‌ندیی به‌كوردستانه‌وه نییه‌و جه‌نگی ئه‌وان رووی له‌به‌غدایه‌و مه‌به‌ستیانه حكومه‌تی به‌غدا بڕووخێنن. ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌شئه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی زیاتر كرد كه كورتبینانه خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مه‌ترسیداره كردبوو.
كشانه‌وه‌ی
فیرقه‌ی 12
یه‌كێكی دیكه له‌و ئاماژانه‌ی كه سوپای عیراقیش به‌شێكی له‌و ئۆباڵه به‌رده‌كه‌وت تا ئاراسته‌ی جه‌نگه‌كه بگۆڕێت به‌ره‌و كوردستان ئه‌وه‌بوو كه به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت‌و پێش ئه‌وه‌ی داعش هیچ هێرشێكی بۆسه‌ر باشوور‌و باشووری خۆرئاوای كه‌ركوك‌و خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و خۆرئاوا‌و باكووری خۆرئاوای پارێزگای دیاله بكات‌و وجودێكی ئه‌وتۆیان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بێت، فیرقه‌ی 12ی سوپای عیراق له‌خۆیه‌وه هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی چۆڵكرد، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه هاتنی ئه‌و فیرقه‌یه له‌ساڵی 2010و جێگیربوونی له‌و ناوچانه له‌لێواری ئه‌وه‌دا بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا له‌لێواری پێكدادان نزیك بكاته‌وه تا به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج كورد رازی بوو ئه‌و فیرقه‌یه جێگیربكرێت له‌و ناوچانه، به‌ڵام به‌بێ هیچ مه‌ترسییه‌كی فیعلی هه‌موو چه‌كه سوك‌و قورسه‌كانیان به‌جێهێشت‌و ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد، بۆیه هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70و هێزی دووی پشتیوانی به‌په‌له شوێنه‌كانیان پڕكرده‌وه به‌وپێیه‌ی بۆنی پیلانێكیان له‌و پاشه‌كشه بێ به‌رنامه‌و رانه‌گه‌یه‌ندراوه كردبوو.
گرتنی شنگال‌و
راستی تێڕوانینه‌كه‌ی یه‌كێتی
هه‌رچه‌نده له‌ڕۆژی 9/6/2014وه تا ڕۆژی 3/8/2014 هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 له‌زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه جێگیركران كه سوپای عیراق لێی كشابۆوه‌و رۆژبه‌ڕۆژیش سه‌نگه‌ره‌كان قایمتركران، به‌ڵام پێ به‌پێی ئه‌وه لێره‌و له‌وێ ئه‌وه ده‌درا به‌گوێی خه‌ڵكدا كه ئه‌و جه‌نگه جه‌نگی په‌یوه‌ندیی به‌كورده‌وه نییه‌و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت باری ناله‌باری سیاسیی خۆی به‌و نمایشه سه‌ربازییه راست بكاته‌وه، به‌ڵام شاڵاوی داگیركردنی شنگال‌و ره‌بیعه‌و زومارو سنونێ‌و باشیك‌و به‌نداوی موسڵ، راستیی تێڕوانینه‌كانی یه‌كێتیی سه‌لماند كه ده‌بێت ئه‌و گرووپه به‌رله‌وه‌ی ده‌ست بوه‌شێنن، ده‌ستیان لێ بوه‌شێنرێت‌و رێگه نه‌درێت جێگیرببن له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری ماده‌ی 140-ه‌وه، هه‌ربۆیه‌شه داگیركردنی شنگال‌و ناحیه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌مان دیمه‌نه‌كانی ئه‌نفالی به‌بیر خه‌ڵكی كوردستان هێنایه‌وه كه زۆربه‌ی دیارده‌كانی ناو شاڵاوه‌كانی هه‌ر هه‌شت قۆناغه‌كه‌ی ئه‌نفال له‌ئه‌نفالی نۆیه‌مدا دووباره بوونه‌وه‌و به‌و پێیه‌ی له‌سنووری موسڵیشه‌وه هێرشه‌كان ده‌ستیانپێكرد، به‌شێك له‌هێرشكه‌رانی سه‌ر شنگال هه‌مان كه‌سه‌كان یان رۆڵه‌و نه‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سانه بوون كه شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی 1-8ی ساڵی 1988یان له‌دژی خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێ كرد، بۆیه جێی خۆیه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر شنگال به ئه‌نفالی 9 ناوبه‌رین له‌سۆنگه‌ی لێكچوون‌و به‌رنامه‌ڕێژییه‌وه له‌دژی كورد‌و پێكهاته‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
رۆژژمێرێك
له‌وه‌حشیگه‌ریی
له‌رووماڵی رۆژانه‌ی ئه‌و رووداوه تراژیدییه‌دا كه شنگال‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌و بووه مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ سه‌رده‌مێك له‌وه‌حشیگه‌ریی، چه‌ندین لێدوان‌و راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و رۆژگاره نموونه‌ن بۆ ته‌دوین كردن‌و به‌دیكۆمێنتكردنی ئه‌و مێژووه ره‌شه‌ی تیرۆریستان كه لێره‌دا مشتێك له‌نموونه‌ی ئه‌و خه‌رواره وه‌حشیگه‌رییه وه‌رده‌گرین:
هه‌ڕه‌شه
به‌شمشێره‌وه
سه‌یدۆ چه‌تۆ نوێنه‌ری كورده ئێزدییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژی 4/8 واته یه‌ك رۆژ له‌دوای داگیركردنی شنگال‌و ده‌وره‌به‌ری وتی: «دوای كونترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، كوردانی ئیزدی تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه پۆل پۆل روو له‌چیای شنگال ده‌كه‌ن‌و له‌ڕه‌وشێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه «دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه ئێزدی نشینه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌وهاووڵاتییه ئێزدییانه ده‌كرێت تا ببن به‌موسڵمان، به‌پێچه‌وانه‌وه شمشێریان له‌دژ به‌كارده‌هێنرێت». وتیشی: «زیاتر له 30 هاووڵاتیی ئێزیدی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخ خدر به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی داعشه‌وه كوژراون».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاند كه «هه‌ر ئه‌مڕۆ واته 4/8 تیرۆریستانی داعش له‌شاره‌دێی سنونی سه‌ر به‌قه‌زای شنگال مه‌زارگه‌ی شیخ شه‌ره‌فه‌دینیان ته‌قانده‌وه».
ئاژانسی فورات نیوز-ی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان له‌رۆژی 6/8/2014 راسیگه‌یاند: «سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌چیای شنگال به‌هۆی نه‌بوونی ئاوه‌وه (6) منداڵی ئێزیدی له‌تێنواندا گیانیان له‌ده‌ستدا‌و دوێنێش واته 5/8 دوو منداڵی دیكه به‌هه‌مان هۆكار گیانیان له‌ده‌ستداوه «. هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه «له‌دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه (200) هه‌زار كوردی ئێزدیی خه‌ڵكی شنگال روویان له‌چیای شنگال كردووه، كه هیچ پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كیی ژیانیان نییه».
له‌سێداره‌دان ده‌ستیپێكرد
كۆچی خه‌ڵكی شنگال له‌ترسی هێرش‌و په‌لاماری وه‌حشیگه‌رانه‌ی داعش به‌رده‌وامه‌و به‌ره‌به‌یانی رۆژی 4/8/2014، (88) گه‌نجی ئێزدی له‌سێداره‌دران‌و هه‌شت منداڵیش به‌هۆی برسێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانانه بوون كه نه‌یانتوانیبوو ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن.
رۆژی 7/8/2014 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شنگاله‌وه به‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاند: نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شنگال، هاتوونه‌ته ناو شنگاله‌وه‌و ماڵی كورده ئێزدییه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر كچ‌و ژنی گه‌نجی ئێزدی رفێندراون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی گر عوزێرن‌و تائێستاش چاره‌نووسییان نادیاره.
ئه‌و ئاژانسانه له‌زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه «له‌ترسی له‌سێداره‌دان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی داعش، به‌ناچاری چه‌ندین گه‌نجی ئێزدی ئایینی خۆیان گۆڕیوه‌و بوونه‌ته موسڵمان».
دوای ساڵێك له‌گرتنی شنگال‌و
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان
داگیركردنی شنگال به‌و زوییه‌و بێ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ، له‌كاتی خۆی‌و تائێستاش كۆمه‌لێك پرسیاری زۆری لای چاودێران دروستكردووه كه هێشتا وه‌ڵامه‌كانیان وه‌ك وه‌ڵامێكی ره‌سمی‌و موقنیع نادیاره، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، كه پێویسته لایه‌نێك نه‌ك هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و دۆخه بگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵكو به‌دواداچوونی جدیش بكات له‌سه‌ر:
*ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌شێك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌و رۆژگاره‌دا‌و به‌ر له‌ساڵێك ده‌یانوت: به‌تاكتیك پاشه‌كشه‌مان كردووه، بۆیه ده‌بێت له‌دوای ساڵێك لایه‌نێك ئه‌وه پشتڕاست بكاته‌وه كه كێ ئه‌و فه‌رمانی ئه‌و پاشه‌كشه تاكتیكییه‌ی داوه؟
*ماوه‌ی یه‌ك ساڵه خه‌ڵك‌و چاودێران‌و رۆژنامه‌نووسان هه‌موو ئاگاداری به‌ره‌كانی به‌رگرین به‌تایبه‌تی له‌سنووره‌كانی جه‌له‌ولا، خورماتوو، ته‌لوه‌رد، مه‌لا عه‌بدوڵڵا، مه‌خمور، گوێڕ، موسڵ‌و.. هتد، هه‌مووانیش گه‌واهیده‌ری قارمانێتیی‌و دلێریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن له‌هه‌موو به‌ره‌كاندا، كه سه‌رباری ناهاوسه‌نگیی له‌ڕووی چه‌ك‌و پێداویستییه‌وه به‌ڵام به‌وره‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا ئاماده‌ی گیانبه‌خشینن، به‌ڵام سه‌یره شارێكی وه‌ك شنگال‌و شاره‌دێكانی ده‌وروبه‌ری ئاوا له‌كون فه‌یه‌كونێكدا ده‌كه‌وێته ده‌ست داعش‌و به‌هه‌زاران خێزان تێیدا ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان ده‌بن‌و هیچ كه‌سێكیش به‌رپرسیارێتی ناگرێته ئه‌ستۆ؟
هه‌ڵمه‌تی كوردسات «هه‌موومان شنگالیین»و
دوو هه‌ڵوێستی جیاواز
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌و هانابردنی خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه بۆ چیای شنگال، كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات وه‌ك زۆرێك له‌هه‌ڵوێسته نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌رنامه ئاساییه‌كانی خۆی پچڕاند‌و هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی بۆ بۆ ئه‌و خێزانه لیقه‌وماوانه‌ی كورده ئێزدییه‌كان ده‌ستپێكرد له‌ژێر ناونیشانی «هه‌موومان شنگالیین» كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو باشووری كوردستان به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنێكی زۆری هه‌بوو، له‌و رووه‌شه‌وه به‌شی زۆری خه‌ڵكی كوردستان كه خه‌ڵكی موسڵمانن به‌گه‌رمیی به‌ره‌و پیری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چوون‌و به‌پێی ئاستی دارایی‌و بژێویی خۆیان هاوكاریی‌و كۆمه‌كه‌كانیان گه‌یانده ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كرابوو، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و میدیاكان‌و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان به‌گیانێكی نه‌ته‌وه‌ییانه‌و مرۆڤدۆستانه‌وه به‌شداربوون له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ستی كوردانی ئێزدی‌و ئه‌و راستییه‌یان له‌لا به‌رجه‌سته بوو كه ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ژێر ناو‌و په‌رده‌ی ئیسلامه‌وه ده‌رهه‌ق به‌وان كردی دووره له‌پڕه‌نسیپی موسڵمانێتی راسته‌قینه‌و مرۆڤایه‌تییه‌وه، به‌ڵام هاوكات هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی سیاسی وێڕای چاوو راوكردنێكی زۆر جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستی‌و نامرۆڤانانه پڕۆتستۆ بكه‌ن‌و به‌بیانووی جیاجیا پاساویان بۆ داده‌تاشی، به‌وه‌ی كه ئه‌و ئێزدییانه‌ی شه‌هیدكراون به‌ده‌ستی داعش ناكرێت پێیان بووترێت شه‌هید چونكه ئه‌وانه «مسوڵمان نین». ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌رله ئێزدییه‌كان بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی‌و توڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستان.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23