دادگای ته‌میزو پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم
بیروڕا 02:27 PM - 2015-08-03پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د فاتیح محه‌مه‌د
پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د فاتیح محه‌مه‌د
رۆژ له‌دوای رۆژ پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌رمترده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 19/8/2015 به‌فه‌رمی واده‌ی قانونی سه‌رۆك كۆتایی دێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته میكانیزمێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه بگاته ده‌رچه‌یه‌كی قانونی. بۆیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تا رۆژی 19ی ئاب هیچ سازان یان هه‌مواركردنێك نه‌یه‌ته ئاراوه‌و ده‌رچه‌یه‌كی قانونی بۆئه‌م پرسه نه‌دۆزرێته‌وه، بێگومان هه‌رێم له‌به‌رده‌م بۆشاییه‌كی قانونیدا ده‌بێت ، بۆیه ره‌نگه پارتی بۆ ئه‌م پرسه په‌نا بۆ دادگای ته‌میز به‌رێت تاكو ئه‌م پرسه به‌لایه‌كدا بكه‌وێت، بۆیه دادگای ته‌میز، چونكه له‌هه‌رێمی كوردستان دادگای ده‌ستووریمان نیه، كه دادگای ده‌ستووری په‌یوه‌سته به‌م پرسانه‌وه. بۆیه ده‌پرسین ئایا دادگای ته‌میز مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه؟، ده‌بێت به‌وردی ئه‌م پرسه شیكاری بۆبكرێت. دادگای ته‌میز له‌یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم به‌مجۆره له‌ماده‌ی 11 پێناسه‌ی كردووه: (دادگای ته‌میز باڵاترین ده‌سته‌ی قه‌زاییه چاودێری قه‌زایی به‌سه‌ر دادگاكانی هه‌رێم پیاده‌ده‌كات، له 9 دادوه‌ر پێكدێت به‌سه‌رۆك و جێگره‌كانی‌و باره‌گاكه‌ی له‌هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت)، پاشان له‌ماده‌ی 11 كه‌باس له‌ده‌سته‌و ده‌سته‌ڵاته‌كانی دادگای ته‌میز ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌م پرسه‌ی نه‌كردووه. واته له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای ته‌میزدا نه‌هاتووه ئه‌مجۆره پرسه شرۆڤه بكات، لێ ئه‌گه‌ر ئه‌م كایه‌یه بكرێته‌وه له‌وكاته‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌توانێت داوای ئه‌وه بكات وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بناسرێت، چونكه ماوه‌ی قانونی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆتایی هاتووه، واته ئه‌و ساته دادگای ته‌میز له‌نێوان دوو داوای یاسایی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ره‌نگه ته‌نگه‌ژه‌ی قانونی زیاتر‌و قوڵتر بێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. بۆیه نابێت ئه‌م داوایه بچێته به‌رده‌می دادگای ته‌میز، چونكه ئێمه ده‌قی قانونی ئاشكرا‌و راشكاومان هه‌یه، وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگای ته‌میز باسی له‌مجۆره پرسه نه‌كردووه، هه‌روه‌ها یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم زۆر روون و ئاشكرایه، واته هیچ شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، به‌تایبه‌تی له‌یاسای ژماره 19ی ساڵی 2013، یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ماده‌ی یه‌كه‌م هاتووه: ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم له 20/8/2013 دا ته‌واو ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت، درێژده‌كرێته‌وه تا 19/8/2015 كه ئیتر بۆ جاری دووه‌م درێژناكرێته‌وه. ئه‌مه بڕیارێكی روونه هیچ شرۆڤه‌یه‌كی قانونی هه‌ڵناگرێت یان هیچ ناڕوونییه‌كی تێدانییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ دادگا ببرێت. دادگاش كاتێك بڕیار ده‌دات، یان ده‌خاله‌ت ده‌كات كه ناڕۆشنییه‌ك هه‌بێت، له‌و ساتانه‌دا دادگا ئه‌ویش دادگای ده‌ستووری كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی رێكخراوه ده‌توانێت بڕیاربدات‌و بڕیاره‌كه‌شی پله‌ی پابه‌ندبوون وه‌رده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت وه‌ك سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش نابێت، چونكه له‌ڕوی قانونی ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه، واته ویلایه‌تی سه‌رۆك به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 19ی ساڵی 2013 كۆتایی دێت، پاشان له‌ماده‌ی 15 ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هاتووه: ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌ر هۆكارێك چۆڵ بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات تا له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قێكی روونه‌و هیچ ناڕۆشنییه‌كی تێدانییه. سه‌باره‌ت به‌چۆڵ بوونی پۆستی سه‌رۆك ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی قانونی ته‌واو بووه، نه‌ك ببێته سه‌رۆكێكی كاربه‌ڕێكه‌ر. بۆیه له‌هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌قه‌كان روونه‌و پێویست به‌شرۆڤه‌ی قانونی ناكات له‌لایه‌ن دادگاوه.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17