riklam

دوو ئه‌فسه‌ری جاندرمه‌ی توركیا برینداربوون

کوردستان 12:13 AM - 2015-08-02
.

.

له‌ناوچه‌ی ئه‌رڕۆم و له‌كاتی سوڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌ زرێپۆشه‌كانی جاندرمه‌ی توركیا، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان  له‌به‌رده‌م زانكۆی ئه‌تاتورك به‌شی تاقیگه‌ی هینس وه‌رگه‌ڕاوه‌و چوار جاندرمه‌ برینداربوون ، كه‌دوانیان ئه‌فسه‌رن . 

 

پێگه‌ی هه‌واڵی haberturkی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سه‌ن یوكڵ و كارسلان كه‌ دوو ئه‌فسه‌ری پله‌داری جاندرمه‌ی توركیان له‌ ناوچه‌ی ئه‌رڕۆم به‌سه‌ختی برینداربوون . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یان به‌ هیلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یاكوتیا كراون و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ له‌رووداوه‌كه‌ . 

وه‌رگه‌ڕانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ به‌كاتێكدایه‌ ، هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌باكوری كوردستان چه‌ند چالاكیه‌كی سه‌ربازیان دژ به‌هێزه‌كانی جاندرمه‌ی توركیا ئه‌نجامداوه‌.

 

PUKmedia و/ سامان یاروه‌یس 

 

 

593921182015_rea.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

414121182015_erw.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket