riklam

په‌كه‌كه‌ به‌چه‌كی قورس هێرشده‌كاته‌ سه‌ر سوپای توركیا

کوردستان 11:08 PM - 2015-08-01
.

.

هێزه‌كانی گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئیغدیری باكوری كوردستان به‌چه‌كی قورس هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌ و زیانیان به‌هێزه‌كانی جاندرمه‌ی توركیا گه‌یاندوه‌. 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ نزیكه‌ی سه‌عات 10ی ئه‌مشه‌و بووه‌و به‌هاوه‌ن و دۆشكه‌ و بیكه‌یسی هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی لێپرسنه‌وه‌ی هێزه‌كانی جاندرمه‌ی توركیا له‌ ناوچه‌ی ئیغدیر. 

 

وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌كانمان هێزه‌كانی جاندرمه‌ كوژراو برینداریان هه‌یه‌ و زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نراوه‌، و دوای چالاكیه‌كه‌ هێزه‌كانی گه‌ریلا كشاونه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی ئارارات . 

هاوكات ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندنی توركیا، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌ زیانی هێزه‌كانی جاندرمه‌ ده‌كه‌ن .

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket