riklam

بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی ئاب راگەیەنرا

کوردستان 08:57 PM - 2015-08-01
مۆلیدە ئەهلیەكان 8 سەعات كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان

مۆلیدە ئەهلیەكان 8 سەعات كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەرنامەی پێدانی كارەبای بۆ مانگی ئاب راگەیاندو بەپێی بەرنامەكەش 16 سەعات كارەبای نیشتمانی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی وەرشەی مەركەزی كارەبای سلێمانی بەرنامەی پێدانی كارەبای بۆ مانگی ئاب دیاریكرد، بەپێی ئەو بەرنامەیەی كارەبای سلێمانی دایناوە مۆلیدە ئەهلیەكان رۆژانە لە سەعات ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٥ی بەیانی   هەشت سەعات كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان و  بۆ هەر ئەمپێڕێكیش بڕی 10 هەزار دینار لەهاووڵاتیان وەردەگیرێت.

بەپێی بەرنامەكە پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهیلەكان بەمشێوەیە دەبێت كە ئەویش دەكرێت بە دوو بەشەوە، لە١ی دوای نیوەڕۆ بۆ ٥ی ئێوارە، لە٥ی ئێوارە بۆ ٩ی شەو، لە٩ی شەو تا١ی نیوەشەو، له‌ 1 ی نیوه‌شه‌وه‌وه‌ بۆ  بۆ ٥ی بەیانی و لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتمانیشدا مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket