riklam

YPG: توركیا له‌ هێرشه‌كانیدا بۆسه‌ر داعش هێزه‌كانمان ده‌كاته‌ ئامانج

کوردستان 08:33 PM - 2015-08-01
توركیا هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج

توركیا هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا له‌ هێرشه‌كانیدا بۆسه‌ر داعش بنكه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانیان ده‌كاته‌ ئامانج.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 1-8-2015، بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و به‌په‌ژه‌ رایده‌گه‌یه‌نن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش بنكه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج و هێرشه‌كانیان به‌باشی بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش ئه‌نجام ناده‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی داعش ده‌كات له‌ناوچه‌كدا، به‌ڵام زیاتر هێزه‌ كوردییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كاته‌ ئامانج و هێرشه‌كانی پێچه‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوا له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی توركیا لێپرسینه‌وه‌ له‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌ بكرێت.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket