riklam

مه‌خمور.. هاوپه‌یمانان به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش ده‌كوژن

کوردستان 08:10 PM - 2015-08-01
دوان له‌ كوژراوه‌كان به‌رپرسی داعشن

دوان له‌ كوژراوه‌كان به‌رپرسی داعشن

له‌بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ گونده‌كانی ناحیه‌ی قه‌راج، به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌ دوان له‌ كوژراوه‌كان به‌رپرسی داعشن .

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 1-8-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سه‌عات  7:00 ی ئێواره‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ گوندی فه‌تومه‌ی باشوری رۆژئاوای ناحیه‌ی قه‌راج-یان ده‌ستپێكردوه‌.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ زیاتر له‌ 12 تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا دوو به‌رپرسی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ هه‌یه‌ به‌ناوه‌كانی ئه‌بو عه‌بدوڵڵا و ئه‌بو زه‌هرا كه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌ كوشتنی هاووڵاتیانی بێ تاوانی ناوچه‌كه‌ به‌قێزه‌ونترین شێوه‌.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی راشیگه‌یاند: له‌ ئێستاشدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌بۆردومانی بنكه‌و مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket