riklam

كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای (ی.ن.ك) ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی زارگه‌لی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 07:28 PM - 2015-08-01
.

.

شه‌هیدكردنی هاووڵاتیانی بێ گوناحی زارگه‌لی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئیدانه‌و مه‌حكوم ده‌كرێ

كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌لمَانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی راگه‌یاندنێكدا ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆی بۆپێشێلكردنی سه‌روه‌ری و بۆردومانكردنی هه‌رێم له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ربڕی كه‌بووه‌ هۆی شه‌هید و برینداركردنی خه‌ڵكی بێ گوناهی ناوچه‌ی زارگه‌لی.. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌:

كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌كات بۆسه‌رگوندی زارگه‌لی كه‌بووه‌ هۆی شه‌هیدوبرینداربوونی چه‌ندین هاووڵاتی.. داواش له‌حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كات ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵبرن و له‌رێگه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه‌ فشار له‌سه‌ر توركیا دروستبكه‌ن، چونكه‌ ئاشكرایه‌ توركیا وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیاداپێ هه‌زم نه‌كرا به‌لێدانی قه‌ندیل كه‌له‌پاڵیا خه‌ڵكی بێ گوناه رۆژانه‌ تیایدا ده‌كاته‌ قوربانی و ره‌زو باخ و بێستانی هاووڵاتیان ده‌سوتینێ و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌یه‌وێ پاشه‌كشه‌ له‌هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی بكات و ناوچه‌كه‌ دوچاری ئاڵۆزیه‌كی مه‌ترسیدار بكات..به‌م كرده‌وانه‌ش ده‌مامكه‌كانی له‌رووی خۆی داماڵی و سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی توركیا ئاشكرابوو كه‌ده‌یه‌وێ ناوچه‌كه‌ به‌ره‌وشه‌ڕو ئاژاوه‌به‌رێت.

له‌كاتێكدا كه‌پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گورزێكی كوشنده‌یان له‌داعش داوه‌و بونه‌ته‌ به‌شێك له‌به‌ره‌ی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر..!توركیا له‌ژێرپه‌رده‌ی به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی تیرۆردا ده‌یه‌وێ به‌شێك له‌وهێزانه‌ لاوازكات..!!ئێمه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی ده‌پرسین لاوازكردنی هێزێك و بۆردومانكردنیان، كه‌له‌گه‌ڵ داعشدا له‌شه‌ڕدان له‌قازانجی كێیه‌!؟ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وحكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌پرسین له‌و رۆژه‌وه‌ی توركیا بڕیاری به‌شداریكردنی له‌شه‌ڕی داعشدا داوه‌ چه‌ندجار بۆردومانی داعشیان كردووه‌؟ له‌ورۆژه‌وه‌ جگه‌له‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕو ئاڵۆزی و گرتن و كوشتنی كوردو بۆردومانكردنی چ هه‌نگاوێكی ناوه‌..!؟ ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانێتی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بۆلێدانی هه‌نگاوه‌كانی كورد به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتی له‌رۆژئاواو په‌كه‌كه‌ به‌كاربێنێ..كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی ئه‌ندام وكادرو هه‌وادارانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌وتاوانانه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و پرسه‌و سه‌ره‌خۆسی خۆشی به‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت و داواده‌كات هه‌موو هه‌وڵه‌كان چربكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌دا تیپه‌رێنن و فشاری خۆیان دروستكه‌ن و سنورێك بۆ ئه‌و بۆردومانانه‌ دابنێن و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن ئه‌و شه‌رو بۆردومانانه‌ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌و توركیاوه‌ ڕابگیرێن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ مه‌نتیقی گفتوگۆو دانوساندن وجێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket