كاره‌ساتی شه‌نگال به‌جینۆساید ده‌ناسێنرێت
جینۆساید 06:43 PM - 2015-08-01له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال
له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگال دا:كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ئه‌و تاوانه به‌جینۆساید ده‌ناسێ.
له‌ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان و كاره‌ساتی شه‌نگال و بێسهروشوێنكردن و رفاندنی هه‌زاران ژن و پیرو منداڵی ئێزیدی و كه‌مینه‌كانی تر.. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، رێكخراوی مافی مرۆڤ پێكه‌وه بانگهێشتی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌و له‌بیرنه‌كردنی ئه‌وانه‌ی تائێستا له‌ژیاندا ماون.
به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو رۆژی دووشه‌مه 3-8-2015، له‌شاری گۆتنگنی ئه‌ڵمانیا ساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ی دیاریكراو له‌م ناونیشانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت Gollancz له Geiststraße 7، گوتنگن 37073 سه‌عات 7ی ئێواره..شایانی باسه هاوكات رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئێزدییه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوسۆزن له‌گه‌ڵیاندا له‌وپه‌ڕی باكوری رۆژئاوای عیراقه‌وه تاده‌گاته ئه‌وروپا یادی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه ده‌كه‌نه‌وه كه‌به‌ر له‌ساڵێك كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی ناسراو به‌داعش به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و ئاینه‌كه‌یان ئه‌نجامدرا..ئه‌م یاده له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ئێزدییه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت جگهلهشاری گۆتنگن له‌شاره‌كانی تری ئه‌ڵمانیا (ئۆڵدنبورگ، به‌رلین، كوڵن، هانۆڤه‌ر، فرایبورگ، زاربروكن وبیلهفێڵد) به‌چالاكی جۆراوجۆر بڕیاره ئه‌م یادهبكرێتهوه، به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌ندی ئێزدییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كهشاری (ئۆلدنبورگه) بڕیاره رێپێوانی ناڕه‌زایی گه‌وره به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا تیلمان تسویلچ سه‌رۆكی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو پشتگیری خۆی بۆئه‌م چالاكییه جۆراوجۆرانه‌ی ئێزدییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو جیهان ده‌رده‌بڕیوه..له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئه‌ومه‌رگه‌ساته وه‌بیر رای گشتی ئه‌ڵمان ده‌هێنێته‌وه‌و تیایدا هاتووه..له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 وه داعش هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئێزدییه‌كانی له‌زێدی باو و باپیریان له‌ناوچه‌ی شه‌نگال داوه‌و ئه‌وخه‌ڵكه سڤیله‌ی كه نه‌یانتوانیوه لهوهێرشانه رزگاریان بێت..!!فشاریان خراوه‌ته‌سه‌ر به‌تایبه‌تی ژن و پیاوه‌كانیان تاواز له‌ئاینه‌كه‌یان بێنن و به‌زۆر بیانكه‌ن به‌ئیسلام، داعش 5 هه‌زار كه‌سی له‌ژنان و كچانی ئێزدی رفاندووه تائێستا ته‌نیا 900 كه‌سیان توانیویانه خۆیان له‌ده‌ستی ئه‌و دڕندانه رزگاربكه‌ن، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه بهئهسیری ده‌ستدرێژی سیكسی كردۆته سه‌ریان و ئه‌وانه‌ی رزگاریان بووه ده‌گێرنه‌وه ئه‌و دڕنده ڕیش پیسانه منداڵ لێیان ترساون و هه‌رده‌م به‌بینینیان كه‌وتونه‌ته گریان، منداڵیان له‌دایك دابڕیوه‌و ژنه‌كانیان داگیركردون و به‌زۆرو به‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه هاوسه‌رگیریان پێكردوون..!!كه ئه‌مه‌ش ژنان و كچانی ئێزدی توشی شۆك و نه‌خۆشی ده‌روونی ترسناك كردووه.
راگه‌یاندنه‌كه ئه‌وه‌شی تیاهاتووه له‌گه‌ڵ هاتنی داعشدا بهرلهساڵێك نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س لهئێزدی و ئاشوری وكلدۆ سریان و شه‌به‌ك و ئه‌رمه‌ن و كه‌مینه‌كانی تر له‌شوێنی خۆیان ئاواره‌كران و لهچادرگاكانی په‌نابه‌راندا دانران و ژیانێكی سه‌خت به‌سه‌رده‌به‌ن..وه‌ك له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه رێكخراوی داكۆكیكار له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو له‌یه‌كه‌مین رۆژی ئه‌و كاره‌ساته‌وه ئه‌م تاوانه‌ی به‌جینوساید داوه‌ته قه‌ڵه‌م، وه‌ك له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه دوای چه‌ند مانگێكیش لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وتاوانه‌ی له‌شه‌نگال له‌دژی ئێزدییه‌كان روویدا به‌پاكتاوی ره‌گه‌زی ناوی بردووه.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24