riklam

یۆنامی: له‌مانگی ته‌موزدا 1332 هاووڵاتی له‌ عیراق شه‌هیدبوون

عیراق 05:52 PM - 2015-08-01
ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌كانی مانگی ته‌موزی عیراق

ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌كانی مانگی ته‌موزی عیراق

نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یۆنامی) رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ مانگی ته‌موزی رابردودا هه‌زارو 332 كه‌س به‌هۆی كاره‌ تیرۆرستی و توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ له‌ عیراق شه‌هیدبوون و 2 هه‌زارو 108 كه‌سی تریش برینداربوون.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یۆنامی)، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌مانگی ته‌موزی رابردوودا هه‌زارو 332 كه‌س به‌هۆی كاره‌ تیرۆرستی و توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ له‌ عیراق شه‌هیدبوون و 2 هه‌زارو 108 كه‌سی تریش برینداربوون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، ئه‌و شه‌هیدو بریندارانه‌ له‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپان و به‌هۆی كاره‌ تیرۆرستی و توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ بونه‌ته‌ قوربانی، زۆرترین شه‌هیدو برینداره‌كانیش له‌ ناوچه‌كانی ئه‌نباربوون ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕوتوندرو تیژیی و كاره‌ تیرۆرستییه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌.

روونیشیكردۆته‌وه‌، قوربانییه‌كانی تر له‌ ناوچه‌كانی موسڵ و به‌غداو سه‌ڵاحه‌دین و فه‌لوجه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراقن.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket