riklam

"كێشەكان بەئارامی و بەڕێگای دیالۆگ و یاسا چارەسەر بكرێن"

ی.ن.ک‌‌ 05:45 PM - 2015-08-01
بە لەیەك تێگەیەشتنی هەموو لایەنەكان چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە

بە لەیەك تێگەیەشتنی هەموو لایەنەكان چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە

ئەمڕۆ 2015/8/1 د.بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازی كرد لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی جیهان ئیسلامی .

لە دیداریكدا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان و عیراق و ناوچەكە كرا، هەروەها دواین روداو و پێشهاتەكانی كوردستان و روبەروبونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش خرایە بەر باس و گفتوگۆ . 

سەبارەت بەقەیران و كێشەكانی روبەروی هەرێمی كوردستان بووەتەوە هاوڕابوون كە سەرجەم كێشەكان بەئارامی و بەڕێگای دیالۆگ و یاساو بە لەیەك تێگەیەشتنی هەموو لایەنەكان چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە تا خزمەت بەپرۆسەی سیاسی و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket