فیلمێك له‌سه‌ر شیعری كوردی رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه
ئەدەب وهونەر 05:28 PM - 2015-08-01فیلمێك له‌سه‌ر شیعری كوردی
له ماوه‌ی رۆژانی رابردو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتیوب فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر خه‌سارناسی شیعری هاوچه‌رخی كوردی بڵاوبووه‌وه كه‌له 10 به‌شدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له شاعیران و ره‌خنه‌گرانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ره‌وتی شیعری كوردی وتووێژ كراوه، ئه‌م فیلمه كه له لایه‌ن ناوه‌ندی راڤه له شاری سنه به‌رهه‌م هاتووه رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توندی به‌شداربووانی فیلمه‌كه بووه‌ته‌وه و زۆربه‌یان داواكارن به هیچ شێوه‌یه‌ك فیلمه بڵاونه‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش كه بڵاوبووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان بسڕێته‌وه.
د.ئومێد وه‌رزه‌نده و كامبیز كه‌ریمی كه له‌م فیلمه‌دا وه‌كو توێژه‌ری بواری ئه‌ده‌بی كوردی به‌شداربوون له نووسراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێرانی بڵاوبووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه: له‌م دوایانه‌دا فیلمی "له شیعره‌وه تا شار" كه ده‌ڵێن له‌سه‌ر شیعری هاوچه‌رخی كوردییه له چه‌ند شوێنێك بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م فیلمه‌دا له وتووێژی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عاتی ئێمه ده‌بیندرێت چه‌ند دێڕێكی كورت، بێ سه‌ره‌تا و كۆتایی و وێڵه كه به‌داخه‌وه وته‌كانی ئێمه‌ی تێدا به خراپی و دوور له ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م دوو نوسه‌ره‌ی كورد هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه: مه‌رجه‌كانی ئێمه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌و وێڕای ناره‌زایی ده‌ربڕینی خۆمان رایده‌گه‌یه‌نین به مافی خۆمان ده‌زانین له رێگای یاساییه‌وه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین و مافی خوراومان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رزاد میرئه‌حمه‌دی نوسه‌ر و شاعیری كورد له وتووێژێكی تایبه‌تدا پێی راگه‌یاندین: ئێمه به‌پێی متمانه‌و بڕوا به روو راستی ئه‌و دۆستانه له‌و فیلمه‌دا به‌شداربووین، به‌ڵام ئه‌وان له جیاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وته زانستییه‌كانی ئێمه كولاژێك له كه‌سایه‌تی یاسایی ده‌قه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌مه‌ش به‌مافی خۆمان ده‌زانین له‌رێگای یاساییه‌وه داوایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌و فیلمه بڵاوبێته‌وه.
هه‌روه‌ها شوعه‌یب میرزایی شاعیری سنه‌یی رایگه‌یاند: بڕیاربووه پێش بڵاوبوونه‌وه ئێمه خۆمان فیلمه‌كه ببینین و ئۆكه‌ی له‌سه‌ر بده‌ین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ئه‌مه‌یان نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه زۆر جیاوازه له‌و قسانه‌ی دۆستان له فیلمه‌كه‌دا كردوویانه، بۆیه من خوازیارم ئه‌م شێوه بڵاوكردنه‌وه‌یه رابگیرێت و ئه‌و فیلمه به ته‌واوی بێ مۆنتاژكردن بدرێته‌وه به خۆمان.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌تا نه‌هایی نوسه‌ری ناوداری كورد كه له به‌شێك له فیلمه‌كه‌دا به‌شداره، رایگه‌یاند: من ته‌نها بیستوومه چی‌یان كردووه‌و بۆیه ده‌زانم ئه‌گه‌ر بیبینم زۆرم پێ‌ناخۆش ده‌بێت و هه‌ڵوێسته‌ی توندم ده‌بێت پێم باشتره ته‌نانه‌ت چاویشی لێنه‌كه‌م و هیوادارم ئه‌و فیلمه به‌و شێوه‌یه بڵاونه‌بێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ران و شاعیرانی كرماشانیش كه له‌م فیلمه‌دا قسه‌یان كردووه رایانگه‌یاندووه كه له رۆژانی داهاتوودا به ده‌ركردنی نوسراوێكی فه‌رمی رای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌بڕن و رایده‌گه‌یه‌نن كه وته‌كانیان به خراپی بڵاوبووه‌ته‌وه‌و دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ن.
PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له تاران
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19