riklam

سوید.. حزبه‌ كوردستانییه‌كان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 05:11 PM - 2015-08-01
ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن

ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن

كه‌رتی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ربه‌ شاری ئۆرۆبرو هه‌ستا به‌بانگه‌واز كردن و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ هێزه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.

ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی هێزی سیاسی كوردستانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بۆ مه‌حكومكردنی هێرشی ناره‌وای رژێمی تورك بۆسه‌ر خاكی كوردستان و سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌یان ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد له‌باكورو وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی دژبه‌ حكومه‌تی توركیا دوای گۆرینه‌وه‌ی بیرورا، رێكه‌وتن له‌سه‌ر نووسینی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كه‌ تیایدا ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ ناڕه‌وایه‌ی له‌شكری تورك بۆ سه‌ر ناوچه‌ ئارامه‌كانی كوردستان. 

ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌پێكردنه‌ زۆربه‌ی زۆری حزب و رێكخراو هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان له‌ده‌ڤه‌ركه‌دا كه‌ به‌بانگهێشتێكی ره‌سمی ئاگاداركرابوونه‌وه‌ ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌بوون.

‌نوێنه‌ری پارته‌ به‌شداربووه‌كان :

1- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان .

2- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

3- پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه‌).

4-  پارتی دیموكراتی كوردستان.

5-  حزبی دیموكراتی كوردستان.

6- پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

7- حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket