riklam

باج خرایە سەر سێویش

ئابوری 04:35 PM - 2015-08-01
بۆ هەر كیلۆیەك 350 دینار باج دەخاتە سەر سێوی هاوردەكراو

بۆ هەر كیلۆیەك 350 دینار باج دەخاتە سەر سێوی هاوردەكراو

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەئەمڕۆوە لەپێناو پاراستن و ساغبونەوەی بەرهەمی سێوی خۆماڵی بۆ هەر كیلۆیەك 350 دینار باج دەخاتە سەر سێوی هاوردەكراو، ئەم باج خستنەسەرەش تا كۆتایی ئەمساڵ درێژەی دەبێ.

ماجید دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم باج دەخاتە سەر بەروبومی سێوی هاوردەكراو، ئەم هەنگاوەش بۆ ئەوەیە هاوسەنگی لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی خۆماڵی بێتە دروست بوون و بەرهەمی خۆماڵی ساغ ببێتەوە.

وتیشی: چەند رۆژێكە بەروبومی سێوی خۆماڵی پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی جوتیارانی خۆماڵی زیان نەكەن، بەڵكو سود بكەن و بەرهەمەكانیان ساغ ببێتەوە، لەئەمڕۆوە بۆ هەر كیلۆیەك سێوی هاوردەكراو لەدەرەوە 350 دینار، واتە بۆ هەر تۆنێك 350 هەزار دینار باجی دەخرێتەسەر.

راشیگەیاند: باج خستنە سەر سێویش كە لەئەمڕۆوە دەستپێدەكات و تا رۆژی 1/12ی كۆتایی ئەمساڵ درێژەی دەبێ، راگرتنی هاوسەنگی لەبازاڕەكانی هەرێم پێویستن بۆ ئەوەی جوتیاران بەئاسانی لەساتی پێگەیشتنی هەر بەروبومێكی خۆماڵی بەرهەمەكانیان ساغ ببێتەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket