riklam

فراكسۆنی یه‌كێتی داوای دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:40 PM - 2015-08-01
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌

فراكسۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بۆردوماناكردنی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، كه‌تێیدا ئیدانه‌ی شه‌هیدو برینداربوونی زیاتر له‌ 17 هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌ توندی روبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌و داوای دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كان و به‌رده‌وامی پێدان.

هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی بۆردومانكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی كوردستانیانه‌و پێشێلكردنێكی راسته‌وخۆی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی به‌رداوامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌داخه‌وه‌ بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردوو پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێی مه‌ترسیدار، كه‌ تێدا فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ستیان له‌گوندنیشینه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و سه‌روماڵیان نه‌پاراستووه‌، ده‌رئه‌نجام زیاتر له‌ 17 شه‌هیدو بریندار بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و پرۆسه‌ نامرۆڤانه‌یه‌.

بۆیه‌ سه‌رباری پێداگریمان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌ی ئاشتی كه‌ له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێز جه‌نابی مام جه‌لال ده‌ستی پێكردووه‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مانین له‌ باكوورو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتی یه‌ له‌خواستی ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانه‌كان و به‌رده‌وامی پێدان و ئاكامه‌كانی له‌سه‌ر كوردستانیان و سه‌روماڵی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌ بۆردومانكراوه‌كان.

PUKmedia
فراكسۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket