riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان كه‌رتی خوێندنی باڵاو بازاڕی كار هه‌بێت

تەکنەلۆجیا 11:01 PM - 2015-07-30
"زانكۆی كۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌زانكۆ پێشه‌نگه‌كان و ناوێكی باشی ده‌ركردووه‌"

"زانكۆی كۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌زانكۆ پێشه‌نگه‌كان و ناوێكی باشی ده‌ركردووه‌"

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ زانكۆكانمان رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیداو بتوانن له‌گه‌ڵ بازاڕی كاردا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دروستبكه‌ن. له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵبدرێت توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌زانكۆكان گه‌شه‌ی پێبدرێت و له‌خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستاندا سوودیان لێببینرێت.

پاشان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری و لێكنزیككردنه‌وه‌ی ده‌رچووانی زانكۆو كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هاوكاری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌نته‌ری كارمان له‌زانكۆكاندا دامه‌زراندووه‌و به‌منزیكانه‌ ده‌كرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.

له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه‌، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی زانكۆكه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له‌سه‌رۆكی نوێی زانكۆكه‌ ده‌كات.

قوباد تاڵه‌بانی وتی: دڵخۆشم به‌وه‌ی زانكۆی كۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌زانكۆ پێشه‌نگه‌كان و ناوێكی باشی ده‌ركردووه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردندایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داواكارییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان ده‌دات له‌داهاتوودا.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket