riklam

كوردستانیان دژی بۆردومانەكانی توركیا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

تاراوگە‌‌ 08:32 PM - 2015-07-30
لەبەردەم كونسوڵخانەی توركیا ئیدانەی بۆدومانكردنی پەكەكەیان كرد

لەبەردەم كونسوڵخانەی توركیا ئیدانەی بۆدومانكردنی پەكەكەیان كرد

ژمارەیەك لەكوردستانیانی شاری نۆرنبیرگ و كەسایەتی و چەپەكانی ئەڵمانیا لەبەرامبەر كونسوڵخانەی گشتی توركیا لەشاری نۆرنبیرگ خۆپیشاندانیان سازكردو ئیدانەی بۆردومانكردنی بارەگاكانی پەكەكەو سیاسەتی كودەتا لەسەر هەدەپەو دیموكراسی كراو چەندین دروشمی جۆراوجۆر بەرزكرابوەوەو چەندین وتار خوێندرایەوە.

 لەوتارەكاندا پیلانی ئەردۆگان و ئاكپارتی ئیدانەو مەحكومكراو سیناریۆكانی لێدانی تەپڵی شەڕو هێرشكردن بەگاڵتەجاری ناوبرا، جەختیان كردەوە دەستبەجێ دەست لەو سیاسەتە هەڵگرن و داواشیانكرد ئەڵمانیا رۆڵ و پێگەی خۆی بخاتەكار بۆ بەرهەڵستی لەشەڕو رێگە نەدات توركیا شەڕێكی نەخوازراو بەسەر كوردا بسەپێنێ.

كوردستانیان و ئەڵمانەكان لەو خۆپیشاندانەیاندا كە دوێنێ بەڕێوەچوو، پێیانوابوو لێدانی بارەگاكانی پەكەكە بۆ لێدانی پرسی چارەسەری و هەدەپەو رۆژئاوای كوردستانە، چونكە توركیا نەسەركەوتنی هەدەپەی پێ هەزم دەكرێ نەدەسەڵاتی كوردی لەڕۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندانەكە ماوەی سەعاتێكی خایاندو بەشێوەیەكی هێمنانەو  بەئامادەباشی پۆلیسی ئەو شارەوە بەڕێوەچوو.

PUKmedia شەهاب عوسمان- ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket