riklam

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا چاودێری پەكەكە دەكات

جیهان 08:01 PM - 2015-07-30
ئەڵمانیا لەگەشتكردن بۆ توركیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی

ئەڵمانیا لەگەشتكردن بۆ توركیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی

تۆماس دی مایتسیرەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا كەماڵپەڕی (Deutsche Wirtschafts Nachrichten) بڵاویكردوەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری سەرهەڵدانی مەترسی چاوەڕوانكراو لەپارتی كرێكارانی كوردستانەوە، ئەڵمانیا بە بەردەوامی چاودێری دەكات، وەك ئەو دەڵێ پەكەكە مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا.

لەهەمان كاتدا وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا پەكەكە رێكخراوێكی نامۆی بەهێزو سەیرە لەئەلمَانیا، تائێستا لەتونایدایە خەڵكێكی زۆر كۆبكاتەوەو سەرنجی خەڵكێكی زۆریش لەدەرەوەی بازنەی تەسكی خۆی رابكێشێ، لەتواناشیدایە تیمی تایبەت و خێرا بۆ جێبەجێكردنی ئامانجی ستراتیژی و تەكتیكی نوێ دروست بكات، جگە لەوەی دەتوانێ و ئەگەری ئەوەش هەیە چالاكی چەكداری بنوێنێ ئەمەش بێگومان ئاسایش دەخاتە مەترسیەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشداوە كە بەچاوپۆشین لەوەی لەئەوروپا بەردەوام چالاكی ئاشتیانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بژاردەی توندوتیژیش ئەگەری شەڕی ئایدۆلۆژی پارتی كرێكارانی كوردستان هەیەو ئەوە ئاشكرایەو كەمتر نیە لەڕەوانەكردن و ناردنی خەڵك بۆ شەڕی چەتەكان، ئەم رێكخراوە بەردەوام لەژێر چاودێریدایە.

لەمیانەی پرسیارێكیشدا چی دەبێ گەر روداوەكانی مانهایم لەسالی ٢٠١٢ ئەگەری دوبارەبونەوەی هەبێ، لەكاتێكدا كە جەماوەری توندڕەوی كوردی توڕەو هەڵچون، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەمبارەیەوە دەڵێت: دەسەڵاتی ئاسایشی ئەڵمانی چاودێری چالاكیەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات، بەوردی مەترسیەكان دەبینێ و چاوەڕوانی ئەوەش دەكات كە رەوشەكە وەك ساڵی ٢٠١٢ ئاڵۆز ببێت، وەزارەتی ناوخۆ دەزانێ ئەگەری ئەوە هەیە شتی وا روبدات بەتایبەتی دوای بۆردومانكردنی پێگەو بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی قەدەغەكراو.

 لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە لەچەند مانگی رابردودا چەندین كەسایەتی سیاسی لەئەلمَانیا داوایانكرد قەدەغەكردن لەسەر پارتی كریكارانی كوردستان هەڵگیرێ، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ تا ئێستا ئەوەی بەدور زانی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دوێنێ هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی خۆی و ئاگاداریكردون تا ئەو ئاڵۆزیانە لەتوركیا هەبێت، پەلە نەكەن لەسەفەركردن بۆ وڵاتی توركیا.

PUKmedia شەهاب عوسمان – ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket