riklam

یه‌كێتی پێگه‌و قورسایی خۆی هه‌یه‌و مێژوویه‌كه‌ له‌سه‌روه‌ری

ی.ن.ک‌‌ 06:05 PM - 2015-07-30
ئه‌نجومه‌نی ئیزدیه‌كانی شه‌نگال و حزبی سریانی سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای (ی.ن.ك)یان كرد

ئه‌نجومه‌نی ئیزدیه‌كانی شه‌نگال و حزبی سریانی سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای (ی.ن.ك)یان كرد

رۆژی 29-7-2015 له‌باره‌گای كۆمیته‌، دلێر سه‌یده‌ به‌رپرسی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاو سنه‌وبه‌ر بابان كارگێڕی به‌شی ئیداره‌و دارایی پێشوازیانكرد له‌ (فكرت ئیگریك) به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئێزدیه‌كانی شه‌نگال له‌ده‌ره‌وه‌و (لاهدۆ هۆبیل) به‌رپرسی حزبی سریانی له‌ئه‌وروپا.

دواتر له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا هه‌لومه‌رجی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ قسه‌وباسی لێوه‌كراو هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ره‌وشی ئێزدیه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری كاره‌ساتی پڕتراژیدیای شه‌نگال كرا كه‌ تائێستاش ژماره‌یه‌ك له‌ئیزدیه‌كان هێشتا بێسه‌روشوێنن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا به‌زه‌لیلی ده‌ژین و چاره‌نوسیان نادیاره‌، هێشتا شه‌نگال ژیانی ئاسایی بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌شێكی زۆری دێهاته‌كانی له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه‌و ئیزدیه‌كان له‌ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین.

له‌هه‌مانكاتدا باس له‌ڕه‌وشی سریانی و كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانی تر كراو هه‌ردوولاش ستایشی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا كردو سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌رز نرخاند.

لای خۆشیه‌وه‌ دلێر سه‌یده‌ سه‌ردانه‌كه‌ی له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌رز نرخاندو له‌ڕوانگه‌ی سیاسه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی به‌چاوی رێزه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و لایه‌نگری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كوردستاندا هه‌مووان وه‌ك یه‌ك و له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ پێكه‌وه‌ ماف و ئه‌ركیان هه‌بێت و ژیان و ئازادیان بۆ مسۆگه‌ربكرێت.

وه‌فدی میوان په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وڕوانگه‌یه‌وه‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی پێگه‌و قورسایی خۆی هه‌یه‌و مێژوویه‌كه‌ له‌سه‌روه‌ری و رۆڵی گه‌وره‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال)یشیان به‌رز نرخاند له‌دانانی بناغه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی راست و بابه‌تیانه‌ له‌هزرو بیری یه‌كیتییه‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌مافی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانی كوردستان و جه‌ختیشیان له‌پته‌وكردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرده‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

 

463153072015_fh (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket