riklam

دەیان كەس لەئەنجامی بەرزبونەوەی پلەی گەرما گیانیانلەدەستدا

عیراق 05:55 PM - 2015-07-30
 هۆشداری دەدات لەزیادبونی ژمارەكە

هۆشداری دەدات لەزیادبونی ژمارەكە

پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما دەیان منداڵ و كەسی بەتەمەن گیانیان لەدەستداوەو داواش لەحكومەتی عیراق دەكات باری نائاسایی رابگەیەنێت.

عادل خەمیس مەحلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو كە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا پلەكانی گەرما گەیشتوەتە 50 پلەی سەدی و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و شوێنی گونجاو دەیان منداڵ و كەسی بەتەمەن لەنێو ئاوارەكاندا كە لەكەمپەكان دەژین گیانیان لەدەستداوەو ئەوەش كارەساتێكی گەورەیە.

ئەو پەرلەمانتارە داوا لەحكومەتی عیراق دەكات باری نائاسایی لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیدا رابگەیەنێت ئەوەش لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاری وەك ئاو و  چارەسەری پزیشكی و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی تر، چونكە ئاوارەكان لەبارودۆخێكی خراپدا دەژین و لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما توشی نەخۆشی بوون، دەشڵێت: ئەگەر حكومەت بەهانای ئاوارەكانەوە نەچێت ئەوا لە رۆژانی داهاتوودا سەدان كەسی تر گیان لەدەستدەدەن، بەتایبەت ئەوانەی منداڵن.   

مەحلاوی داواش لەرێكخراوە مرۆییەكان و نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ رزگاركردنی ژیانی سەدان كەس كە لەبارودۆخێكی خراپدا دەژین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket