riklam

سەرۆك مام جەلال پێشوازی لەوەفدێكی باڵای توركیا دەكات

کوردستان 04:44 PM - 2015-07-30
رۆڵی مام جەلالی لەپرۆسەی ئاشتی بەرزنرخاند

رۆڵی مام جەلالی لەپرۆسەی ئاشتی بەرزنرخاند

ئەمڕۆ 2015/7/30  سەرۆك مام جەلال لەسلێمانی پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵای توركیا بەسەرۆكایەتی فەرەیدون سنیرلی ئۆغلو راوێژكاری وەزارەتی دەرەوە كە سڵاو  و رێزی گەرمی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆمارو ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆك وەزیر وەزیری دەرەوەو گەورە لێپرسراوانی  توركیای  گەیاندە  بەڕێزیان و شادمانی خۆیشی دەربڕی بۆ  رەخساندنی دەرفەتی ئەم دیدارە  .

لەو دیدارەدا كە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەركردایەتیی (ی.ن.ك)،  بافڵ تاڵەبانی ئامادەی بون،  فەرەیدون سینرلی ئۆغڵو رۆڵی سەرۆك مام جەلال-ی بەرز نرخاند لە عیراقی نوێدا كە سیاسیەت و روانینە واقیعەكانی بۆ پێكەوە ژیانی بەئاشتی و تەبایی هەم لەعیراق، هەم لە نێوان دەوڵەت و گەلانی  ناوچەكەدا زامنی ئۆقرەیی و سەقامگیرییە، لەو بارەیەشەوە وتی:ئێمە هەمو كاتێك ماوەی سەرۆكایەتیتان لەعیراق  لەبەر چاوەو بەسەردەمێكی گرنگی دەزانین و رۆڵێكی مەزنتان بینیوە لەهەموو ئاست و بوارەكاندا، ئێستاش كە روبەری قۆناغێكی ناسك بوینەتەوە پێویستمان بەڕێنمایی ئێوەیە، ئەو دەستكەوتە سیاسییانەشی كە بە هەوڵ و بیرو بۆچونی ئێوە  هاتونەتە  بەرهەم ئێستا ئێمە سودی لێ وەردەگرین  بوینەتە خاوەنی. 

سەرۆكی وەفدەكەی توركیا  ئاماژەیكرد بۆ ئەو هاوسەنگیەی كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی  كردوە لە پەیوەندییەكاندا لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش و لەو بارەیەوە وتی:ئێوە رۆڵێكی گرنگتان بینیوە بۆ چەسپاندنی پرەنسیبی هاوسەنگیی لەنێو لایەنەكانی عیراق و هاوسەنگی لەپەیوەندییەكان لەنێوان دەوڵەتاندا بۆیە ئێمە لە بەڕێزتانەوە فێربوین  و هەوڵەكانی ئێوە لەو بوارەدا لە بیر ناكەین و دەبێت ئەو تێڕوانیانەتان زیاتر بەرجەستە بكرێت.

فەرەیدون ئۆغلو  لەئاماژەیەكدا بۆ فیدراڵیزم  لە عیراقدا وتی: تاكە رێگە كە عیراق پێكەوە دەبەستێت فیدرالیزمە كە ئێوە هەوڵی زۆرتاندا بۆ هێنانە دی فیدراڵیی و میانڕەوەی لە سیاسەتدا.

سەبارەت بەئاشتی لەتوركیاش وتی:ئەو پرۆژەیەی كە ئێوە رۆڵتان تیادا بینی و دەستانپێكرد بەردەوام دەبێت و ئێمە پابەندین بەپرۆسەی ئاشتی و دیموكراسییی كە دیموكراسی و زمانی سیاسەت بەهەمان زمان دەبێت مامەڵەی لە تەكدا بكرێت . 

سەرۆكی وەفدی باڵای وەزارەتی دەرەوەی توركیا  ئاماژەی كرد بۆ نیازو خواستی توركیا كە  گرنگی  و پێویستی   سەقامگیریی و ئاشتییە لەناوچەكەو هەرێمی كوردستان و عیراقدا ئەویش بەیەكڕیزیی  هێزو جەماوەرەكەی دێتەدی كە سەرۆك مام جەلال نەخشەی رێگەی بۆ داڕشتوەو دوپاتیكردەوە یەكڕیزیی هەرێمەكە بەهێز دەكات و كاریگەریی پۆزەتیڤیشی دەبێت بۆ ناوچەكە . 

لەتەوەرەیەكی دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی گرنگیی پتەوكردنی هاوپەیمانیی دژی داعش كە  هەمو رێگەیەك بگیرێتەبەر بۆ لاواز كردنی ئەو توندڕەوی یەی كە لە ناوچەكەدایە ئەویش  بەسیستمی دیموكراسیی و سكۆلاریزم بەدی دێت .

سەرۆك مام جەلال-یش سوپاسگوزاریی خۆی نیشاندا بۆ هەواڵ پرسین و  هەستی دۆستایەتیی گەرمی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرو لێپرسراوانی توركیا خۆشحاڵیش بو بۆ سەردانی وەفدەكەو دەربڕینی هەست و لوتفی سەرۆكی وەفدەكە كە نیشانیدا  بەرامبەر بەڕێزیان .

PUKmedia 

 

1743133072015_a9.jpg

2843133072015_a7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket